❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / روبا ئه‌و بانگخوازه‌..‌ موسوڵمان بوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-18 16:32:47

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

روبا ئه‌و بانگخوازه‌..‌ موسوڵمان بوو

روبا ئه‌و بانگخوازه‌ مه‌سیحییه‌ی‌ که‌ موسوڵمان بوو
bashi   yakam                   la  penjweny   wargirawa

   من كێم؟
من ناوم روبایه‌، و ناوی �?امیلیمان قه‌عواره‌، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحی ئه‌رده‌نی له‌ وڵاتی دانیمارك له‌ دایك بووم، باوكم پیاوی ئاینی مه‌سیحی بوو، و قه‌شه‌ی چوار كه‌نیسه‌ بوو، دایكم له‌ گۆمه‌ڵَگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ر�?استا یه‌كێك بوو له‌ گه‌وره‌ترین پێشه‌وایانی ژنانی مه‌سیحی، من شاره‌زاییه‌كی ته‌واوم له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا هه‌یه‌.
كاتێ له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵانا بووم مه‌سیحم به‌رزگاركه‌ری خۆم داناوه‌، و له‌ ته‌مه‌نی دوانزه‌ ساڵیدا خۆم له‌ئاوی به‌مه‌سیحی بوون هه‌ڵژه‌ندووه‌، و له‌ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵیدا {ته‌عمید( )}م به‌رۆح كردووه‌.. به‌ڵام رۆژێ له‌رۆژان بۆ گه‌یشتن به‌راسته‌قینه‌ وگه‌ر�?ان به‌شوێن زانستا عه‌قڵ وهۆشی خۆمم دانه‌خستووه‌. تانه‌بوومه‌ موسڵمان ئارامیم له‌ناو ده‌روونی خۆما نه‌بینی، تا قه‌ناعه‌تیشم به‌ئیسلام كرد كاتی زۆری ویست.
سه‌ره‌تای به‌سه‌رهاتم له‌كاتی منداڵیمه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌وكاته‌دا زۆر رقم له‌ئیسلام بوو، به‌تایبه‌ت كاتێ له‌ پۆلی ده‌ه‌هه‌مدا بووم دیتم كیژێكی موسوڵمان نوێژ ده‌كات، و له‌كاتی سوژده‌دا بوو، نوكه‌ شه‌قێكم تێ هه‌ڵدا، له‌گه‌ڵ كیژه‌كانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییدا زۆر ده‌مه‌قاڵه‌م ده‌بوو، و ده‌مویست پێیان پیشان بده‌م كه‌ چه‌ند رۆشنبیرم!! هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ خۆما كتێبی پیرۆز(ته‌ورات وئینجیل)م هه‌ڵده‌گرت، وبه‌ده‌نگی به‌رزیش ده‌مخوێنده‌وه‌، یا ده‌قێكم وه‌ك وته‌ی رۆژ له‌سه‌ر ته‌خته‌ره‌شه‌كه‌ ده‌نووسییه‌وه‌، له‌یادمه‌ كاتێ مانگی ره‌مه‌زان ده‌هات كردبوومه‌ عاده‌ت له‌به‌رچاو كچه‌ موسوڵمانه‌ به‌رۆژووه‌كانه‌وه‌ شتم ده‌خوارد،{داواكارم خوا به‌زه‌یی پیاما بێته‌وه‌ و له‌وتاوانانه‌م خۆش ببێت}، به‌كورتی خاوه‌نی گۆبه‌ندێكی زۆر بووم.



له‌ قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییدا:
له‌ پۆلی یانزه‌دا پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌واو بكه‌م له‌بیرمه‌ بر�?یارم دا له‌وانه‌ی رۆشنبیری ئیسلامیدا ئاماده‌بم، و خۆم بیبیستم كه‌ له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحییه‌وه‌ كچان چ ده‌ڵێن؟ ده‌یان گوت: ئینجیل ده‌ستی تێبراوه‌، گۆر�?ێنراو و شێوێنراوه‌، منیش زۆر پێی تور�?ه‌ ده‌بووم، و بۆم شه‌رح ده‌كردن كه‌ ئینجیل كتێبێكی موعجیزه‌یه‌، و له‌ چوار كتێبی جیاوازدا نووسراوه‌، و له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن چواركه‌سی جیاوازو، و له‌سه‌رده‌می جیاوازدا نوسراوه‌{مه‌تێ، مه‌رقه‌س، لۆقا، و یۆحه‌ننا}، یه‌كی له‌كچه‌كان هه‌ڵی دایێ و گوتی: كه‌وابوو تۆ ده‌ڵێیت: جنۆكه‌ ئه‌و كتێبانه‌ی نووسیوه‌ته‌وه‌، ئای چه‌ند نار�?ه‌حه‌ت بووم!! ئیتر نه‌م ویست له‌وه‌زیاتر له‌گه‌ڵ كچه‌كاندا چه‌له‌حانێ بكه‌م و له‌پۆله‌كه‌ چوومه‌ ده‌ره‌وه‌..
كچه‌كان له‌باره‌ی منه‌وه‌ كه‌وتنه‌ پرسیار كردن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بم ناسن، هه‌ر هۆی ئه‌وه‌بوو ده‌هاتن بۆلام و له‌باره‌ی ژیانی خۆم و ئاینمه‌وه‌ پرسیاریان لێ ده‌كردم، و منیش وه‌ڵامم ده‌دانه‌وه‌ و كتێبی پیرۆزم پێ پیشان ده‌دان، و به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كانم بۆ ئه‌خوێندنه‌وه‌. هه‌وڵم ده‌دا قه‌ناعه‌تیان به‌ئاینی مه‌سیحی پێ بكه‌م. تا رۆژێ مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بانگی كردم و پێی گوتم: ده‌بێ تۆ ئاگات له‌خۆت بێت، و خۆت له‌قسه‌كردن بۆكچان له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحییه‌وه‌ بپارێزی، چونكه‌ یاسای وڵات رێ به‌تۆ نادات كاری وا بكه‌یت.. پێم گوت: ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ نییه‌. گوتی: من كاسێتێكی تۆمار كراوم لایه‌ به‌ده‌نگی خۆت كه‌ تۆ له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌ته‌وه‌ بۆ كچان قسه‌ ده‌كه‌یت.. به‌راستی ئه‌مه‌ش زۆر په‌ست و توور�?ه‌ی كردم.. و به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام و موسوڵمانان رق و قینێكم له‌دڵا دروست بوو بوو، خزمه‌تی ته‌بشیری و به‌گاوركردنم زیاتر كرد و ده‌مویست ئیسلام یه‌كسه‌ر بگۆر�?م به‌ مه‌سیحی، و هه‌ندێ له‌كچه‌ موسوڵمانه‌كانی هاوه‌ڵم بۆ كه‌نیسه‌ ده‌عوه‌ت كرد تا قه‌ناعه‌تیان پێ په‌یاكه‌م به‌ ئاینی مه‌سیحی..
 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-19 03:14:16

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: روبا ئه‌و بانگخوازه‌..‌ موسوڵمان بوو

ده سته کانت خۆش هاوری گیان هه بزی سه رکه وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-19 13:28:24

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: روبا ئه‌و بانگخوازه‌..‌ موسوڵمان بوو

zor  zooor  swpas kaka  mlazm  gyan bo dast  xoshya kant   sar kawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-26 16:43:47

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: روبا ئه‌و بانگخوازه‌..‌ موسوڵمان بوو

سڵاوو

دەست خۆش بەڕێزم

کامەران بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-27 17:25:38

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: روبا ئه‌و بانگخوازه‌..‌ موسوڵمان بوو

سوپاس بۆ پەیامەکانت

نامۆ هاوڕێی ئازیزم....

خۆش بەختی بۆ تۆی خۆشەویست.....

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net