.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ماه شه‌ره‌فخانم"ی ناسراو به "مه‌ستوره‌ی کوردستانی" ژنێکی کوردی شاعیر و مێژوونوس و نووسه‌ر بووه. له ساڵی (1805)ی زاینی له شاری سنه له دایک بووه. سنه ئه‌و کاته پایته‌ختی میرایه‌تی "ئه‌رده‌ڵان" بووه. ماه شه‌ره‌فخانم له ساڵی (1263 یان 1264)ی کۆچی وه‌فاتی کردووه و هه‌ر له سنه به‌خاک سپێرراوه. ئه‌م ژنه به‌ناوبانگه‌ی کورد له خێڵی "قادری"ی بووه و باوکی ناوی "ئه‌بولحسن به‌گی کوڕی محمد ئاغای نازری کوردستانی" بووه. باپیری به‌ڕێوه‌به‌ری "خه‌زێنه"ی میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵان بووه. مێردی ماه شه‌ره‌فخانم ناوی "خه‌سره‌و خان"ی ناسراو به "خه‌سره‌و ناکام" بووه و ، له ساڵی (1824)ی زایینی‌دا بۆته میری میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵان و ، شاعیرێکی به توانا بووه.
ماه شه‌ره‌فخانم جگه له‌وه‌ی ژنێکی شاعیر و به توانا بووه ، خاوه‌نی تاعه‌ت و عیباده‌تێکی باشیش بووه و ، زۆر به حه‌یا و حورمه‌ت بووه. ژنێک بووه به خه‌تخۆشیش ناسراوه و ، سیفه‌تی بیرمه‌ندی و وه‌چاخزاده‌یی تێدا بووه. مه‌ستوره‌ی کوردستانی له ژیانیدا (20) هه‌زار به‌یته شیعری به زمانی فارسی داناوه. به‌ڵام دیوانی شیعره‌کانی به هۆی کێشه و قه‌یرانی ناو میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵانه‌وه ونبووه. "حاجی شێخ یه‌حیا" هه‌وڵێکی زۆری داوه که ئه‌و به‌یته شیعرانه‌ی مه‌ستوره بدۆزێته‌وه ، به‌ڵام له (1000) به‌یت زیاتری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. حاجی شێخ یه‌حیا ئه‌و شیعرانه‌ی له دیوانێکدا کۆکردۆته‌وه و ناوی لێناوه "دیوانی ماه شه‌ره‌فخنامی کوردستانی" و ، له تاران به چاپی گه‌یاندووه.
جگه له شیعر مه‌ستوره‌ی کوردستانی وه‌ک مێژوونوسێک کتێبێکی مێژوویی به ناوی "مێژووی کوردستان" داناوه. هه‌روه‌ها کتێبی دینی ده‌رکردووه له بواری عه‌قیده و شه‌رعدا. کتێبه‌کانی نیشانه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی بووه له دینداریدا و ، خۆشی دوانزه عیلمی ته‌واو کردووه و ، وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تری قوتابی دینی زمانی عه‌ره‌بیشی خوێندووه. مه‌ستوره ئیجازه‌ی دوانزه عیلمی وه‌رگرتووه.
سه‌باره‌ت به شوکردنی به خه‌سره‌و خان کتێبی مێژووی میره‌کانی ئه‌رده‌ڵان ده‌ڵێ که ئه‌و خه‌سره‌و ناوه جارێک له باوک و مامی مه‌ستوره توڕه بووه و ، بۆ دڵ چاکردنه‌وه و ئاشبوونه‌وه له گه‌ڵیاندا مه‌ستوره‌ی هێناوه. ژیانیان خۆش و بێ کێشه بووه و ، ڕێزی یه‌کتریان گرتووه و له شیعره‌کانی مه‌ستوره‌دا هه‌ستی پێکراوه.
مه‌ستوره هاوسه‌رده‌می نالی شاعیر بووه (1797-1855) و ، نالی هۆنراوه‌یه‌کی غه‌زه‌لی به سه‌ر مه‌ستوره‌دا هه‌ڵداوه و ، ئه‌و هۆنراوه‌یه جه‌ده‌لێکی گه‌وره‌ی تاکو ئه‌مڕۆش دروست کردووه. هه‌ندێک ئه‌و هۆنراوه‌یان به هه‌ل زانیوه تا هێرش بکه‌نه سه‌ر نالی. هۆکاری دانانی ئه‌و هۆنراوه نه‌زانراوه و ، پێده‌چی ئاره‌زوویه‌کی کاتی سه‌ده‌می لاوی نالی بووبێت و له‌و کاته‌دا بووبێت که نالی قوتابی بووه له شاری سنه.
la azmoon wargirawa

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه