❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سازگار خۆی سوتان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-24 11:10:07

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

سازگار خۆی سوتان

مه‌هاباد رانیه‌یی
یه‌كیَك كه‌ ناساغ و نه‌خۆش بیَت میلی سه‌عاته‌كه‌ی لیَ نارِوات و پیَیوایه‌ زه‌مه‌ن راوه‌ستاوه‌، جا چ جای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌میشه‌ ناساغ بیَت و له‌رِوانگه‌ی جه‌سته‌یی و گیانیشه‌وه‌ ئازار بچیَژیَت، یان بابڵیَین له‌رِووی ده‌روونییه‌وه‌ تیَكده‌چیَت.
(سازگار) كچیَكی ته‌مه‌ن (18) ساڵانه‌، له‌دایك و باوكیَكی دڵرِه‌ق و بیَبه‌زه‌یی و بیَرِه‌حمانه‌ هاتبووه‌ دنیاوه‌، (مام نادر)ی باوكی و پوره‌ (مریه‌م)ی دایكی زۆر به‌خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، زۆرجار به‌بیَهۆ ده‌كه‌وتنه‌ لیَدانی و هه‌موو گیانیان به‌دارو سۆنده‌ ده‌كوتاو زۆرجار به‌هۆی لیَدان زامداریان ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی راستی بیَت هه‌ست و سۆزو خۆشه‌ویستی له‌و ماڵه‌دا ده‌توانم بڵیَم هه‌رنه‌بوو، جگه‌ له‌قسه‌ی ناخۆش و توورِه‌یی و جنیَودان.
(سازگار) جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌خویَندن بیَبه‌ش بوو كه‌ گه‌وره‌ش بوو باوكی هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لیَ ده‌كرد كه‌نابیَت هاورِیَیه‌تی كچه‌ دراوسیَكانیان بكات و بچیَته‌ لایان، نه‌وه‌كو به‌سه‌رهاتی خۆی بۆیان باس بكات.
مام نادر-ی باوكی (سازگار) به‌رده‌وام جه‌سته‌و رووخساری سازگاری داماوی به‌ئه‌شكه‌نجه‌دان و داخكردن به‌شیشی سووره‌وه‌كراو ده‌شیَوان.
له‌شه‌وانی ساردو سه‌رمای زستاندا به‌باران و به‌فر (سازگار)یان ده‌كرده‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌یانده‌هیَشت تا به‌ره‌به‌یان بیَته‌ ژووره‌وه‌، (سازگار)یش به‌ناچاریی په‌نای ده‌برده‌ به‌ر دراوسیَكان و هاواری ده‌كردو ده‌یوت: تخوا فریام بكه‌ون (سه‌رماو برسیَتی) بیَهیَزیان كردم چیتر به‌رگه‌ ناگرم، خۆم راناگرم.
ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ترس و له‌رزی تاریكی شه‌وه‌ زه‌نگی زستان. دراوسیَكانیشی به‌قیژه‌و هاواری (سازگار) ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌یانبرده‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان.
كاتیَك دراوسیَكه‌یان به‌ره‌به‌یان (سازگار)ی ده‌هیَنایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌یان به‌باوكی سازگار-یان ده‌وت: شووره‌ییه‌ تۆ ئه‌و كچه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌ پیَشیان ده‌وت: كه‌ ئه‌وه‌نده‌ دڵ ره‌قی نه‌ده‌بووایه‌ بهیَڵیت منداڵتان ببیَت كه‌ناتوانی سۆزیان بده‌یتیَ و به‌باشی په‌روه‌ده‌یان بكه‌یت، ئه‌و كچه‌ داماوه‌ چی كردووه‌ چ تاوانیَكی هه‌یه‌ تۆ وا ئازاری ده‌ده‌یت.
پیاوانی دراوسیَیان زۆرجار به‌مامه‌ (ناله‌)یان ده‌وت: كه‌به‌تۆ ده‌ڵیَن باوك قیَز له‌خۆشمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌دراوسیَی باوكیَكی وه‌كو تۆ دڵرِه‌قین، ئه‌گه‌ر له‌و كچه‌ بیَزاریت ئه‌وا ئیَمه‌ ده‌یبه‌ینه‌ ماڵی خۆمان و وه‌كو كچه‌كانی خۆمان سه‌یری ده‌كه‌ین و به‌خیَوی ده‌كه‌ین، دوور له‌و سته‌مه‌ی كه‌تۆ لیَی ده‌كه‌یت.
هه‌ڵویَستی مامه‌(ناله‌) به‌رامبه‌ر دراوسیَكان ته‌نیا ئه‌وه‌بوو، هاواری كرد برِۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ من پیَویستم به‌ئامۆژگاری ئیَوه‌ نییه‌ كچ كچی خۆمه‌، بیكوژم، ده‌ری بكه‌م، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئیَوه‌وه‌ نییه‌، ناشمه‌ویَت خۆتان بخه‌نه‌ ناوكیَشه‌ی خیَزانی منه‌وه‌.
ناچار دراوسیَكان ده‌رِۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌چوونه‌وه‌ ماڵی خۆیان، رۆژان تیَپه‌رِبوون چه‌ند مانگیَك رۆیی، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌رزی پایزبوو، ئیَواره‌بوو كاتی نان خواردن مامه‌(ناله‌) كه‌وته‌ جنیَودان و قسه‌ی ناخۆش و به‌سازگار-ی وت: (چه‌ند زۆر خۆری) زۆر ده‌خۆیت، هه‌ڵی كۆتایه‌ سه‌ری و به‌قژ راكیَشان بردی بۆ ژووره‌كه‌ی ترو كه‌وته‌ داركاری كردنی به‌هۆی ئازاره‌وه‌ تا به‌یانی ناڵه‌ناڵی بوو، دایك و باوكیشی له‌ژووره‌كه‌ی تر بیَ گویَدانه‌ ئازاره‌كانی سازگار تا به‌یانی بیَ خه‌م و خه‌یاڵ لیَی خه‌وتن!!! (سازگار)یش له‌گه‌ڵ شه‌به‌قی به‌ره‌به‌یاندا ده‌به‌یه‌ك به‌نزین ده‌كات به‌خۆیدا بیَ ئه‌وه‌ی سڵ له‌ئازارو مردن بكاته‌وه‌ ئاگر له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و خۆی ده‌كاته‌ خۆراكی ئاگرو به‌جاریَك جه‌ستی ده‌بیَته‌ خۆڵه‌میَش.
سازگار خۆی سووتاندو گیانی سپارد، نه‌یووست ژیانی له‌گه‌ڵ دایك و باوكه‌ دڵرِه‌قه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ بهیَڵیَته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ زۆر سه‌خته‌، به‌ڵیَ زۆر دژواره‌ كه‌ كچانمان ده‌ستیان بچیَته‌ خۆیان و ئاگر له‌جه‌سته‌ی خۆیان به‌ربده‌ن و ئه‌وه‌ بكه‌ن به‌تاكه‌ ریَگه‌یه‌كی ده‌ربازبوون له‌كیَشه‌و گرفته‌كانیان، ئه‌وه‌ كاریَكی نارِه‌وایه‌و به‌خۆسووتاندن و خۆله‌ناوبردن و خۆكوشتن كۆتایی به‌كیَشه‌كان نایه‌ن و چاره‌سه‌ر ناكریَن، به‌ڵكو كۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هیَنن.

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-08 19:20:06

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: سازگار خۆی سوتان

دەست خۆش هاوڕێ گیان  ....

سەرکەوتو و سەر فرازبیت..........

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-08 19:49:09

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: سازگار خۆی سوتان

سوپاس بۆ تۆی ئازیزم گیانه‌که‌م ده‌ستت خۆش بێت ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net