.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











نیو ملیۆن بێوه‌ژنی عێراقی له ته‌مه‌نی خوار سی ساڵیه‌وه‌ن ...
بێوه‌ژن ترسێكی گه‌وره‌ی كچانی گه‌نجی عێراقیه
24/5/2008
به‌غداد –خلود عامری
وه‌رگێرانی / بیلال ئه‌بوبه‌كر موحه‌مه‌د
ئه‌و كاته‌ی (سوعاد ناجی) شوی كرد به‌ر له سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر بوو، ئه‌و جۆره‌ها خه‌ونی خۆشی له هزرو هۆشدا بۆخۆی كێشابوو، چونكه پێش هاوته‌مه‌نه‌كانی چوه ناو ژیانی هاوسه‌ر گیریه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌م خه‌ونه خۆشانه بونه كابوسێكی ترسناك، پاش ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاودا و له نزیك ئه‌و چێشت خانه‌یه‌ی تێیدا كاری ده‌كرد له‌ده‌ست چوو، ئه‌گه‌رچی ته‌نها ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌م شوكردنهیدا تێپه‌ر ببوو.
سوعاد هیچ بروانامهیكی زانستی پێنیه، تا یارمه‌تی ده‌ری بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی كارێكی گونجاو، چونكه ئه‌و پێش ته‌واو كردنی قۆناغی دواناوه‌ندی وازی له خوێندن هێنابوو، به‌هۆی شوكردنیهوه و به‌هۆی ئه‌و مه‌رجه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ری دانابوو، ئه‌ویش له هه‌مان كاتدا خوێندنی ته‌واو نه‌كردبوو، هه‌ربۆیه سوعاد په‌نای برده‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك كارگوزارێكی پاكژ كه‌ره‌وه كار بكات له قوتابخانه‌یه‌كی نزیك ماڵی خۆیان، تا بتوانێت منداڵه‌كه‌ی به‌خێو بكات ئه‌و منداڵه‌ی چاوی به هه‌تیوی هه‌ڵهێنا.
سوعاد ده‌لێت هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌م له هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌م، چونكه گوێی له براكانی بوو به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك باسیان له داخوازیه‌كی تری ده‌كرد، له كاتێكدا ئه‌و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ژیانی خۆی ته‌رخان بكات بۆ به‌خێو كردنی منداڵه‌كه‌ی، و دووباره نه‌كرنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه.
سوعاد ته‌نها گه‌نجێكه له‌و ناو نیو ملیۆن ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌مان ناونیشان كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش بێوهژنیه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه بارودۆخی ژیانیان جیاوازه.
"ره‌شا عه‌بد عه‌لی" بێوه‌ژنێكی تری عێراقیه و ته‌مه‌نی له ناوه‌راستی بیسته‌كانه، ژیانی هاوسه‌ری به چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی ده‌ست پێده‌كات له‌ناو زانكۆدا، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌چێت له رووداوێكی دڵ تهزێندا كه وه‌خت بوو كۆتایی به ژیانی خۆی و منداڵه‌كه‌شیان بهێنێت(مه‌هه‌ند)، ره‌شا ده‌لێت، بریارماندا سه‌ردانی ماڵی باوكم بكه‌ین له كه‌ركوك، له‌رێگادا یه‌كێك له‌و قافڵه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له پێشمانه‌وه ده‌رۆیشتن توشی به‌ره‌نگاری بوونه‌وه ئه‌وانیش كه‌وتنه ته‌قه كردن به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كیانه له‌و سه‌یارانه‌ی له ده‌وروبه‌ریان بوون، ره‌شا كه منداڵه‌كه‌ی له باوه‌شدا بوو توشی پێكان بوو له‌ته‌نیشت مێرهدهكهیهوهبوو، ئه‌ویش فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كهوتو بوه هۆی له ده‌ست دانی ژیانی، به‌م شێوه‌یه ره‌شا چوه‌ناو لیستی بێوه‌ژنه عێراقهیهكان، ئه‌و لیسته‌ی رۆژ به‌رۆژ فراوان ده‌بێت.
ره‌شا دان به‌و راستیه‌دا ده‌نێت كه كاركردنی له یه‌كێك له ده‌زگاكانی حكومه‌تدا زۆرێك له بارگرانیهكانی له‌سه‌ر كه‌م كردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی منداڵه‌كه‌یه‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌لێت ئه‌و بێوه‌ژنه گه‌نجانه‌ی هه‌ڵگری بروانامه‌ی زانكۆین چانسی كاركردنی باشتریان هه‌یه وه‌ك له‌و بێوه‌ژنانه‌ی ته‌نها به خۆیندنی ناوه‌ندی قه‌ناعه‌تیان كردوه، ئه‌مان زۆر جار پشت به‌و یارمه‌تیانه ده‌به‌ستن كه رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێشهكهشیان ده‌كه‌ن یان ناچارن له پیشه‌ی ساده‌و ئاست نزمدا كار بكه‌ن كه داهاتی زۆر كه‌مه، بۆیه ئه‌م بارودۆخه خوشكه‌كه‌ی ناچار كردوه بیر له شوكردن نه‌كاته‌وه نه‌وه‌ك ئه‌ویش هه‌مان چاره‌نوسی لێبه‌سه‌ر بێت.
زیكرا موسته‌فا مێرده‌كه‌ی له ده‌ست ده‌چێت له كارێكی فراندنی به كۆمه‌ڵدا، ئه‌گه‌رچی ته‌نها دوو هه‌فته تێپه‌ر ببوو به‌سه‌ر هاوسهرگیركهیاندا، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ژیانی بێوه ژن بێ منداڵ باشتره وه‌ك له‌وه‌ی دایك بیت، بۆیه ئه‌و زۆر هه‌ست به ئازادی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی له‌ده‌ست دانی مێرده‌كه‌ی بوه هۆی داروخانی زۆرێك له حه‌زو هیواكانی له ژیاندا، له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خێزانه‌كه‌ی زۆر یارمه‌تی ده‌رین و زۆر باش توانیویانه تێبگه‌ن له بارودۆخی ده‌رونیی كچه‌كه‌یان.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان"ئه‌زهار شێخهللی" له‌م باره‌یه‌وه ده‌لێت، نزیكه‌ی نیو ملیۆن بێوه‌ژنی عێراقی گه‌نج هه‌ن ته‌مه‌نیان له نێوان 19-30 ساڵدایه، له هه‌مانكاتدا ده‌لێت، بابه‌تی له‌ده‌ست دانی مێرد له عێراقدا شتێكی تازه نیه، مێژوی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌ڵه‌كه‌بونی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و روداوه دڵ تهزێنانهی به‌رده‌وام له ناو عێراقدا روو ده‌ده‌ن. ئه‌و ئامه‌ژه‌شی به‌وه كرد نیوه‌ی ئه‌و بێوه‌ژنانه هه‌ڵگری هیچ بروانامه‌یه‌كی زانستی نین.
یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پلان دانان ئه‌نجامی داوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نیوه‌ی بێوه‌ژنه‌كانی عێراق له‌م پێنج ساڵه‌ی دوایدا مێرده‌كانیان له‌ده‌ست داوه و زۆربه‌ی ئه‌و بێوه‌ژنانه منداڵێك تا سێ منداڵیان هه‌یه، هه‌مان توێژینه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه ئاستی زانستی ئه‌و بێوه‌ژنانه له نێوان سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و زانكۆ دایه، ئه‌وانه‌ی بروانامه‌ی به‌رزیان هه‌یه زۆر كه‌مه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه


slaw la dada amezi zor barez..
dastakant xosh bet amez xanm ba rasti be mujamala mn zor saeri babatakani bareztan akam zor dast xoshit le akam chunka away bareztan day anenu ay nusn zorek shti pr karasatu pr manaw am jora babatana sudu tajrubai mrov zyad akatu.zyatr babata komalayatyakan..mn wak mrovek dast xoshi la kcheki waku bareztan akam ba rasti janbtan jegay shanazin bo komalai kurdawari nmunat zor betu yaxwa hardam janbt lash saxu hagbay zanyaritan hamisha la zyad bun bet..dastan xosh..
p
y
a
n
o

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ ووته‌و ووشه‌کانی تۆی ئازیز کاکه پیانۆ گیان من زۆر خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم که بابه‌ته‌کانم سوود به‌تۆی ئازیز‌و هاوڕێیان بگه‌یه‌نێت ،،،،
به‌ڕاستی ئه‌م بابه‌ته زۆر کاره‌ساته بۆ ئێستا به‌ڵام کێ هه‌یه خه‌میان لێ بخوات مه‌گه‌ر ههرئهوهندهبێت که‌ده‌خرێته سه‌ر کاغه‌زو هیچی تر ...ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیانی من.......
له‌سه‌ر هێڵ نییه


spas bo to dada gyan..
mn nak har am babata tawawe babatakani bareztan axwenmawa jegay sarnjn ka bareztan la duri walatu la walteki wak uk azhinu mutaba3ay zor sht lam rudawana akanu bayaxyan pe aday mn la lay xomawa ba rasti jegay shazanit..ka kcheki bwerit xot la qaray zor babati 7asas adayw wa raday zanyariw ma3rifatan zor bashaw yaxwa har bzhinu sar kawtu bn.
p
y
a
n
o
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh taman drezh by

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاکه پیانۆ گیان هیوام خۆشیته گیانه‌که‌م ،،خۆشحاڵم بابه‌ته‌کانم به‌دڵی تۆی به‌ڕیزه گیانه‌که‌م ...
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ameiz (2008-05-25 17:53:45)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت مه‌ستی گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانی من....
له‌سه‌ر هێڵ نییه