.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











[color=dark red]به‌رپرسیاریه‌تی كچان‌و ئازادی له ناو خێزاندا
24/5/2008
كچان ئازادن‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌یان بۆ ناكرێت دنیا عه‌لی, كچێكی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵه, ئه‌و كچه ده‌ڵێت" من له‌ماڵه‌وه ئازادم له هندێك كاری خۆمدا, بهلاَم ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی بۆ خۆم گه‌وره‌تر كردبێته‌وه ئه‌وه‌یه كاتێك كێشه‌یه‌كم هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه بێت بیخه‌مه به‌رده‌ستی ماڵه‌وه‌مان" دنیا هه‌رچه‌نده ئازاده, بهلاَم له‌هه‌ندێك شت‌دا له‌ماڵه‌وه ڕێگه‌ی ناده‌ن قسه‌ی له‌سه‌ر بكات, دنیا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین, ئه‌وا بۆ من نیه قسه‌ی تێدا بكه‌م چونكه من كچم" ئازادی كچ له ئازادی ده‌رچووه
به‌هار حه‌سه‌ن ته‌مه‌ن بیست ساڵ, پێی وایه ئازادی بۆ كچان هه‌یه, ئه‌و پێی وایه ئه‌وه‌نده‌ش ئازادن له‌ڕاده‌به‌ده‌ره, به‌هار ده‌ڵێت" هیچ كچێك نیه حه‌ز له ئازادی نه‌كات, بهلاَم ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌م ئه‌و ئازادییه‌ی كچ داوای ده‌كات له ئازادی ده‌رچووه" ئه‌و كچه پێی وایه داوای كچان له‌گه‌ڵ عورف‌و عاده‌تی ئه‌مڕۆ ناگونجێت چونكه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌یه, ئه‌و كچه ده‌ڵێت" ده‌كرێت ئێمه ڕایخۆمان بخه‌ینه ڕوو به‌رامبه‌ر به كه‌سانی له‌خۆمان گه‌وره‌تر, یان ئه‌وانه‌ی دهستهلاَتی ئێمه‌یان به‌ده‌سته, بهلاَم كچانی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كیتر ئه‌و ڕایه ده‌ربڕن كه‌چی ئازادیهكهیان له‌گه‌ڵ عورف‌و عاده‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ناگونجێت"
دایك‌و باوك به گومانن لێمان
(م .ح) ته‌مه‌ن 21 ساڵ كچه خوێندكارێكی قوناغی ئاماده‌ییه, ئه‌و كچه به‌گله‌ییه له‌وه‌ی كه تاڕاده‌یه‌كی كه‌م له‌ماڵه‌وه ڕای وه‌رده‌گیرێت, له‌باره‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی پێی دراوه پێی دراوه ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من كچمو له‌ماڵه‌وه‌م هیچ كات ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێنه‌داوم به ئاره‌زووی دڵی خۆم قسه بكه‌م یان باس له شتێك بكه‌م ته‌نانه‌ت گوێش له قسه‌م ناگیرێت" ئه‌و كچه پێی وایه هۆكاری ئه‌مانه هه‌مووی بۆ ئه‌و كه‌لتوره سه‌قه‌ته گه‌ڕانده‌وه ئه‌و كچه ده‌ڵێت" ژینگه‌و كه‌لتوری ئێمه به‌شێوه‌یه‌كه كه بوونی كچ تێدا حه‌رام بێت, ته‌نانه‌ت دایك‌و باوكیش گومان له بوونمان بكه‌ن"
كچان خۆیان به‌رپرسیارن
نه‌سرین عه‌لی ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش ساڵ كه كچی ماڵه‌وه‌یه، ئه‌و كچه پێی وایه ده‌بێت كچان خۆیان سه‌رجه‌م نیهێنیهكانیان بۆ ماڵه‌وه ئاشكرا بكه‌ن چونكه گه‌ر وانه‌بێت ماڵه‌وه له هه‌موو شتێك به گومانن له كچ ، نه‌سرین ده‌ڵێت" نابێت كچان بێده‌نگ بن چونكه بێده‌نگی خۆیان واده‌كات كه توشی ئه‌و كێشانهبن, هه‌ر ترس‌و نه‌دركاندنی نهێنیه‌كانی خۆیانه وا ده‌كات نه‌ك له ده‌ره‌وه به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ش ئازاد نه‌بن" ئه‌و كچه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" من بۆ خۆم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئازادم زۆرجاریش پرسم پێكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا شتێكی شاراوه‌م نییه كه‌لێی برسم و نهمدركاندبێت بۆ ماڵه‌وه"
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
[/color]

له‌سه‌ر هێڵ نییه