.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ببورن هاوريان بابة تةكةم هةموى نة كةى ئة مة تةواو كةريةتى
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر قاڵن ده‌ست له كاره‌كانتان هه‌ڵبگرن، ئیسڕاحه‌ت بده‌ن به خۆتان، بۆ باشترین كرده‌وه بڕۆنه پێش.
كاتێك كه ده‌ڵێت: (أشهد أن لا إله الا الله) ئه‌وه ده‌ڵێت: هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وییه له درووستكراوه‌كان شایه‌تیم بۆ ئه‌ده‌ن له لای خوا كه من بانگهێژی ئێوه‌م كرد!
كاتێ ده‌ڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله) ئه‌وه ده‌ڵێت: تێكڕای پێغه‌مبه‌ران و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی دواییدا شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن كه من له ڕۆژێكدا پێنج جاران با‌نگم كردن.
كاتێ كه ده‌ڵێت: (حي على الصلاة) ، ئه‌وه ده‌ڵێت: خوای گه‌وره ئه‌م دینه‌ی بۆ به‌ر قهراركردن، ئێوه‌ش ڕایبگرن.
كاتێ كه ده‌ڵێت: (حي على الفلاح) ، ئه‌وه ده‌ڵێت: قسه له‌سه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوا بكه‌ن و بۆی بڕۆنه پێشێ به‌شی پشكی خۆتان له ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی وه‌ربگرن.
كاتێ كه ده‌ڵێته‌وه: (الله أكبر، الله أكبر) ، ئه‌وه ده‌ڵێت: كرده‌وه‌كان حه‌ڕامن پێش ئه‌وه نوێژ بكه‌ن.
كاتێكیش كه ده‌ڵێته‌وه: (لا إله الا الله) ، ئه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مانه‌تی حه‌فت ئاسمان و حه‌فت زه‌مین خراوه‌ته سه‌ر شانی ئێوه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ هه‌ڵیگرن و پێش كه‌ون، ئه‌گه‌رنا وازی لێ بێنن ڕێكه‌ون. (تنبیه الغافلین)
پیاوچاكان چۆن نوێژیان ده‌كرد؟
پیاو چاكان و خواناسان، له مانا‌و له‌ززه‌تی نوێژ باش گه‌یشتبوون، ده‌یانزانی كه ئه‌وه له‌گه‌ڵ خوایه ئاخاوتن ده‌كه‌ن، بۆیه گه‌وره‌ترین كێشه‌یان له نوێژدا حهلدهكرد، هه‌رچی نا ڕه‌حه‌تی و ده‌رده سه‌رێكیان هه‌بوایه، هه‌ر كه چووبوونایه نێو نوێژ به چه‌شنێكی تر لێی ده‌رده‌چوون، بۆیه كه باس له خواناسانی به‌نی ئیسڕائیل ده‌كرا، ده‌یانگوت: ئی وا هه‌بوو، ئه‌گه‌ر بیانویستایه قاچێكی ببڕنه‌وه، ده‌یگوت: بوه‌ستن تا بچمه نێو نوێژ، ئینجا بیبڕنه‌وه، چونكه به چه‌شنێك ده‌چوونه نێو نوێژ، خۆ ئه‌گه‌ر بهڵایهكیشیان تووش هاتایه لێی بێ‌ئاگا ده‌بوون. ئاوا نوێژیان به ئاسووده‌و ئۆخژنی دڵه‌كان لێكده‌دایه‌وه، له‌وانه:
1. ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا موسلیمی كوڕی یه‌سار (به ڕه‌حمه‌تبێت) كه فه‌رمووده ناسێكی بلیمهتبوو، ڕۆژێك له مزگه‌وتی به‌سڕه نوێژی ده‌كرد، دیواری مزگه‌وت ده‌ڕووخێت، تێكڕای خه‌ڵكی شار ڕادهههژێن و ڕاده‌كه‌ن بۆی، بۆ ئه‌وه‌ی موسلیم له ژێر دیواره‌كه ده‌ربهێنن، كاتێ كه بینیان سه‌لامه‌ته، زۆر سه‌رسام بوون و پیرۆزباییان لێی كرد كه سه‌لامه‌ت ده‌رچوو، ئه‌ویش فه‌رمووی: به خوا من هه‌ستم به هیچ شتێك نه‌كردووه؟!! (تنبيه الغافلين للسمرقندي)
2. ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا ڕۆژێك ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی (به ڕه‌حمه‌تبێت) له كاتی سوژده‌دا دڕكێك ده‌چێته چاوی، كه‌چی تا له نوێژ نه‌بووه‌وه هه‌ستی پێی نه‌كرد. (تنبيه المغترين للشعراني)
3. حاته‌می زاهید (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) نوێژێكی به كۆمه‌ڵی له ده‌ستچوو بوو، هێندێ له یارانی هاتن سه‌ره‌خۆشیان لێی كرد و ئه‌ویش ده‌ستی كرد به گریان، گوتی: ئه‌گه‌ر كورێكم بمردایه، ئه‌وه نیوه‌ی ئه‌هلی به‌ڵخ ده‌هاتن بۆ سه‌ره‌خۆشیم، كه‌چی ئێستا نوێژێكی به كۆمه‌ڵم لێ فه‌وتایه، ته‌نها چه‌ند كه‌سێك بۆ سه‌ره‌خۆشیم هاتوون، به‌و خوایه پێم خۆش‌بوو هه‌موو منداڵه‌كانم بمردنایه به‌س نوێژێكی به كۆمه‌ڵم لێ نه‌فه‌وتایه؟!! (تنبیه الغافلین)
خۆشه‌ویستان.. خوێنه‌رانی سه‌نگین:
چۆن ده‌توانین ئه‌م نوێژه له ژیانی خۆماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین و وه‌ك ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه‌ی ناویان هات ناو نیشانێك بۆخۆمان له مێژووی مسوڵمان بوونماندا تۆمار بكه‌ین، دیاره ئه‌مه‌ش زۆر ئاسانه، ئه‌ویش هه‌ر كه‌سێ تێفكرێ و له نوێژی ڕاست وردهوبێ، ده‌زانێت كه ئه‌م نوێژه چی گه‌ڕه‌كه‌و چۆن ده‌كرێ بهرقهراركرێ، بۆ ئه‌مه‌ش زانایان هاتوون: مه‌رجی قهبولبوونی نوێژ‌و پێكه‌وه گرێدانی نوێژ‌و ژیانی ڕۆژانه‌مان كه موخالیف به یه‌كتر نه‌بن بۆ چه‌ند خاڵێك لێده‌ده‌نه‌وه، له‌وانه:
1. ترسان و كڕووزانه‌وه و ملكه‌چی (الخشوع) له نوێژ:
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ (المؤمنون:2) واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نوێژه‌كانیاندا ملكه‌چی ده‌نوێنن له ترسی خوادا. یان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا صلاة لمن لا يتخشع في صلاته) (رواه الديلمي عن أبي سعيد) واته: نوێژی نه‌كردووه كه‌سێك له نوێژه‌كه‌یدا ترس و داچڵه‌كین داینه‌گرێت و ملكه‌چی نه‌نوێنێت..
2. وا نوێژ بكه‌یت كه وا بزانیت ئاخر نوێژته:
وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إذا قمت في صلاتك فصل صلاة مودع) (أخرجه الإمام أحمد في مسنده -5/412- عن أبي أيوب) واته: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسایت بۆ نوێژكردن، وا بزانه كه دوا نوێژته (ئیتر له دوای ئه‌مه نوێژی تر ناكه‌یته‌وه گیان ئه‌ده‌یت و ده‌مریت).
3. توێژ‌و ناوك یه‌كبن:
واته: ئه‌وه‌ی كه له نێو نوێژه‌كه‌تدا ئه‌یڵێیت، یاخود ئه‌و قه‌رارو وه‌عده‌ی كه له نوێژدا به‌خوای ده‌ده‌یت، خاوه‌نی ئه‌م قه‌راره‌ت به‌و له ده‌ره‌وه‌ی نوێژیشت هه‌ر وابه، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كی لاوازدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من لم تنهه صلاته عن الفحشاء والمنكر، لم يزدد من الله إلا بعدا) واته: كه‌سێك نوێژه‌كه‌ی له تاوان و سه‌رپێچی دووریان نه‌خاته‌وه، هیچ شتێكی لای خوا بۆ زیاد نابێت ته‌نها دووركه‌وتنه‌وه نه‌بێت لێی. چونكه نوێژی ڕاسته قینه ئه‌و نوێژهیهكه له تاوان و سه‌رپێچیت دوور بخاته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ (العنكبوت: 45): واته: نوێژخوێندن له كاری ناشیرن و نا ڕه‌وا ده‌تپارێزێ.
ئه‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، نوێژكه‌ر له ماندوو بوون و كات به زایهچوون زێتر هیچی تر بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ناهێڵێته‌وه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كم من قائم، حظه من صلاته التَّعَبُ والنَّصَب) (رواه أحمد عن ابي هريرة) . واته: چه‌ند نوێژكه‌ر هه‌بوو، كه له ماندووبوون و به هیلاكچوون هیچی تری بۆ نه‌مایه‌وه.
یان ده‌فه‌رموێت: (ليس للعبد من صلاته، إلا ما عقلَ منها) (رواه أحمد عن أنس بن مالك) . واته: به‌نده شتێك له پاداشتی نوێژه‌كه‌ی پێ نابڕێت، ئه‌و نوێژه‌ی نه‌بێت كه دڵ‌و تێگه‌یشتن و به‌گه‌وره‌گرتن و ئومێد‌و شه‌رمی تیا به‌رجه‌سته بووه.
4. ئه‌و په‌ڕی شه‌رمی تیا به‌رجه‌سته ببێت:
كاتێ كه ئینسان ده‌چێته لای پاشایه‌ك، یا كه‌سێكی ناوداری به‌ڕێز، زۆر به‌شه‌رم و به ڕێزه‌وه له خزمه‌تی دا دهنیشێو ئاخاوتنی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌ڵێیت: كه ده‌چیته خزمه‌تی پادشای پادشایان و گه‌وره‌ی گه‌وران و درووستكه‌ری ئهڕزو ئاسمان كه خودایه‌و تۆ له نوێژدا له خزمه‌تیدا له ئاخاوتن و گفتۆگۆدایت، ده‌ڵێیت: حه‌مدو سه‌نام بۆ تۆیه، چونكه هه‌ر تۆ به ڕه‌حم و به‌به‌زه‌ییت، هه‌ر تۆ ڕۆزیدهرو هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاری جیهان و درووستكه‌ری ئینسان و جنیت، هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین، چونكه هه‌ر تۆ پادشای لێپیچینهوانی ڕۆژی پهسڵانیت.. كه‌وابوو، تۆیت خاوه‌ن ئه‌م گفتوگۆ‌و قسانه، ئه‌م خوایه‌شه تۆ له به‌رده‌می وه‌ستاویت و ملی به‌ندایه‌تی بۆ كه‌چ ده‌كه‌یت، كه‌وابوو شه‌رمی لێبكه وه‌ك چۆن له نوێژدا حاڵی قسانت شه‌رم نواندنبوو بۆی. چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌ی (عمران بن حصين) و له هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه‌دا هاتووه ده‌فه‌رموێت: (الحياء خير كله) واته: هه‌موو حه‌یا مایه‌ی خێرن.
5. بیر له مردن بكه‌یته‌وه:
ئینسان ئه‌گه‌ر له په‌رش و بڵاوی مێشكی‌دا نه‌پرژایه سه‌ر بیركردنه‌وه له ناوه‌رۆكی نوێژه‌كه‌ی، ئه‌وه با بیر له مردن بكاته‌وه تیایدا، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (اذكر الموت في صلاتك؛ فإن الرجل إذا ذكر الموت في صلاته لحري أن يحسن صلاته) (رواه الطبراني وقال الألباني في صحيح الجامع: حسن) واته: بیر له مردن بكه‌وه له نوێژتدا، چون ئه‌گه‌ر پیاو له نوێژه‌كه‌یدا بیر له مردن بكاته‌وه، ئه‌توانێت كه نوێژه‌كه‌ی به چاكی ڕاپه‌ڕێنێت.
6. وا بزانیت كه لێت وه‌رنه‌گیراوه:
چونكه كه‌سێك خۆی ماندوو بكا‌و بۆ كارێك تێبكۆشێت و بشزانێت كه حاسڵاتی كاره‌كه‌ی زۆر گرنگه كه ئهیدوورێتهوه، به‌ڵام له دواییدا كاره‌كه‌ی مایهپووچبێ و سه‌پانی پووش ده‌رچێ، ئه‌وه بێگومان زۆر نا ڕه‌حه‌ت ئه‌بێ، بۆیه ئه‌مجاره به‌گه‌رم و گوڕتر له جاران بۆی هه‌ڵده‌ستێ و ڕایده‌په‌ڕێنێت، نوێژیش كه گه‌وره‌ی كاران و كۆڵه‌گه‌ی ئیسلام بێت، ئه‌بێت به‌چه‌شنێك ڕایپهڕێنیت كه وا بزانیت لێت وه‌رنه‌گیراوه، كه‌سێكیش ئه‌م هه‌سته‌ی هه‌بێ و پێی وا بێت ئه‌م كاره هه‌ره گه‌وره‌یه‌ی لێ وه‌رنه‌گیراوه، زۆر ئه‌ترسێ و نا ڕه‌حه‌ت ده‌بێت، چونكه ده‌زانێ كه كۆڵه‌گه‌ی دینی ڕوخاوه كه لێی وه‌رنه‌گیراوه، بۆیه، هه‌ڵده‌ستێ به چاكترو گورجوگوڕتر له جاران ڕایده‌په‌ڕێنێت, بۆیه ده‌بینین كاتێك كه عایئشهی دایكمان (خوا لێی ڕازی بێت) پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كرد‌و گوتی: ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گرێته‌وه كه دزی و زینا ده‌كات و ئاڕه‌ق ده‌خواته‌وه، بۆیه له خوا ئه‌ترسێت؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (لا يا ابنة الصديق، لكنهم الذين يصلون ويصومون ويتصدقون وهم يخافون ألا يتقبل منهم) واته: نه‌خێر، ئه‌ی كچی سه‌ددیق، به‌ڵكوو ئه‌وانه نوێژ ده‌كه‌ن و ڕۆژوو ده‌گرن و خێر‌و خێرات ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ترسن كه خوا لێیان وه‌رنه‌گرێت. (أخرجه الترمذي) .
كه‌وابوو چۆن ئه‌و ترسه له نوێژدا به‌رجه‌سته ده‌بێت؟
خۆشه‌ویستان.. خوێنه‌رانی هێژا:
پێویسته بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه ڕۆح و ناوه‌رۆكی به‌هێزڕاگرتنی نوێژه‌كانمان بریتییه له‌وه كه چۆن خشوعهت و ڕاچڵكهین له نوێژه‌كانماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین، بێگومان ئه‌مه‌ش به به‌رقه‌راركردنی چه‌ند خاڵێك ده‌بێت كه له نوێژه‌كانماندا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌بێ مسۆگه‌ر ببن، له‌وانه:
1. ده‌ركردنی خۆشویستنی دونیا له دڵه‌كانماندا.
2. ڕاماڵین و نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌وكارو كرده‌وانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی بێئاگاییمان له نوێژه‌كه.
3. كه نوێژ ده‌كه‌ین، وا بزانین كه ئه‌مه دوا نوێژمانهو ئیتر دوای ئه‌وه فریای چیتر ناكه‌وین و واین له جیهانێكی تردا، كه جیهانی مردن و به‌رزه‌خه.
4. وردبوونه‌وه له‌و ئایه‌ت و فه‌رمایشتانه‌ی كه له نوێژه‌كانماندا ده‌یخوێنینه‌وه.
5. زانین و ده‌ركپێكردنی خشوعهت له نوێژدا كه چه‌نده گرنگ و پێویستن بۆی.
6. ته‌نها ڕووت له چه‌ند ئایه‌تێك یا سووڕه‌تێكی دیاركراو نه‌بێت له نوێژدا، وه‌ك به‌س خوێندنه‌وه‌ی سووڕه‌تی ئیخڵاس یاخود كه‌وسه‌ر یاخود فه‌له‌ق و ... هتد. هه‌وڵبده ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانیت ئایه‌ت و سوڕه‌تی هه‌مه چه‌شنی تیا بخوێنیته‌وه.
7. په‌ناگرتنه به‌ر خوا له شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراو.
8. ئایه‌تێك كه ده‌یخوێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر وشه‌ی شه‌یتانی تیا بوو، ئیستیعازه بكه، ئه‌گه‌ر ئیستیعانهی تیا بوو، هانا بۆ خوا به‌ره، ئه‌گه‌ر دۆزه‌خی تیا بوو، خۆی لێ وهردوور بگره، ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتی تیا بوو، داوای بكه، ئه‌گه‌ر دوعای تیا بوو، داوا بكه... هتد.
9. له پیاو چاكان و عارفین فێری خشوع به له نوێژدا. وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه باسی عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر ده‌كه‌ن (خوا لێی ڕازی بێت) كاتێ كه نوێژی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی بیبینیایه وایئهزانێ كه دارێكه له زه‌وی ڕواوه، كاتێ كه سوژده‌ی ئه‌برد چۆله‌كه ئه‌هاتن له‌سه‌ر پشتی ئه‌نیشتن، ئه‌وه‌ی بیبینیایه وایئهزانێ كه دیوارێكه هه‌ڵبه‌ستراوه له بێجوولهیی عه‌بدوڵڵا له نوێژه‌كه‌یدا.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم:
خوایه بۆ گه‌وره‌یی خۆت خشوعهت و ترس له نوێژه‌كانماندا به‌رجه‌سته بكه‌یت و ئایینمان پارێزراوو ئاقیبه‌تی هه‌موو لایه‌كمان به خێر بگێڕیت. (ئامین).
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن lazha (2008-05-24 19:40:43)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastxosh hawre gyan xwda sar barzt bkat

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت هاوڕێی ئازیزم
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له خزمه‌ت کردن به ئایینی ئیسلام
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



zor sups hawrean xwae gawrea badashte ewash bdatawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xoshbet geana babateky baswda har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
بەڕێزم lazha یاخوا دەستت خۆش بێ
زۆر بەسوودە
خوازیارم کامەران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه