❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شوو خۆشه‌ یان شووتی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-25 10:59:47

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

شوو خۆشه‌ یان شووتی‌

شوو خۆشه‌ یان شووتی‌
له‌ وه‌رزی‌ به‌هار و هاویندا شووتی‌ میوه‌ی‌ یه‌كه‌مه‌

 


     سلێمانی‌- ڕاوێژ كامه‌ران
له‌ كوردستاندا هه‌ر كه‌ گه‌شت و سه‌یرانكردن ده‌ستی‌ پێكرد ئه‌وا واتای‌ هاتنی‌ به‌هار و ماڵئاواییكردن له‌ وه‌رزی زستان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ‌ ماڵئاوای‌ كردن له‌ زستان ئه‌بێت ماڵئاوای‌ له‌ شێلمی‌ سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان و ته‌نانه‌ت پاقله‌ی‌ كوڵیویش بكه‌ین، چونكه‌ ئیتر وه‌رزی‌ سارده‌مه‌نی‌ و دۆندرمه‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌، عه‌ره‌بانه‌ی‌ پاقله‌ و شێلم فرۆشه‌كان یاخود بونه‌ته‌ عه‌ره‌بانه‌ی‌ فرۆشتنی‌ ئازبه‌رید یاخود به‌دڵنیایه‌وه‌ شووتی‌ له‌سه‌ر ئه‌فرۆشرێت.
شووتی ئه‌و میوه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌موومان له‌ هاویناندا حه‌زمان لێیه‌تی‌ و له‌ كورده‌واریی‌ خۆشماندا "ناوی‌ شووتی خراوه‌ته‌پاڵ‌ شووكردنی‌ كچانه‌وه‌"، بۆیه‌ شووتی ده‌كرێته‌ هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رامبه‌ر شووكردنی كچاندا، ئه‌گه‌ر كچێك له‌م وه‌رزه‌دا شوو بكات، ئه‌وا له‌لایه‌ن كه‌سێكی‌ نزیكییه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ لێده‌كرێت كه‌ " شوو خۆشتره‌ یان شووتی‌"، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا نۆبه‌ره‌ی شووتی نرخی‌ له‌ بازاڕه‌كاندا گرانه‌.

نرخی‌ گرانه‌
عه‌لی‌ حسێن هاوڵاتییه‌كی‌ شاری‌ سلێمانییه‌ و به‌ده‌م ساواكردنی‌ نرخی‌ شووتیه‌وه‌ قسه‌ی‌ بۆ كرد و باسی‌ له‌ گرانی‌ نرخی‌ شووتی‌ ئه‌كرد له‌ ئێستادا، عه‌لی‌ حسێن وتی‌: "له‌ ئێستادا بازار وای‌ لێهاتووه‌ ده‌ست له‌ هه‌رشتێك ئه‌ده‌یت وه‌ك مار پێوه‌ت ئه‌دات، به‌ڕاستی‌ نرخی‌ شووتیش بۆ ئێمه‌ومانان گرانه‌ و ناتوانین به‌ به‌رده‌وامی‌ بیكڕین، له‌كاتێكدا شه‌وی‌ به‌هار و هاوین به‌ شووتیه‌وه‌ خۆشه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا، چونكه‌ شووتی تازه‌ هاتووه‌، ڕه‌نگه‌ زۆر جوان نه‌بن و نرخیشیان گرانه‌ ئه‌وه‌ش وامان لێ ئه‌كات كه‌ نه‌وێرین به‌ به‌رده‌وامی‌ شووتی‌ بكڕین و خۆمان له‌و خۆشییه‌ بێبه‌ش بكه‌ین".
عه‌لی‌ حسێن ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ زۆر حه‌زی له‌و میوه‌یه‌یه‌ و وتی‌: "شووتی خۆشترین میوه‌یه‌ و باوه‌ڕناكه‌م میوه‌ی‌ تر هه‌بێت له‌ شووتی‌ خۆشتربێت، هه‌ربۆیه‌ كورده‌واری‌ خۆشمان به‌ شووكردنیانه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌، چونكه‌ هه‌م وه‌ك خۆشی‌ شووكردن به‌لای‌ كچانه‌وه‌ وایه‌ و هه‌م ناوه‌كه‌شیان لێكه‌وه‌ نزیكه‌"، ئه‌و به‌ ته‌نزه‌وه‌ وتی: "شووتیش به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ شووكردن قسمه‌توو نسیبه‌ جاری‌ وا هه‌یه‌ شووتیه‌كه‌ت زۆر شیرین و خۆش ئه‌بێت و ده‌ستوپه‌نجه‌تی‌ پێوه‌ ئه‌خۆی‌، جاری‌ واش هه‌یه‌ سپییه‌ و به‌كه‌ڵك نایه‌ت".

په‌ندی شووتی
هه‌ر له‌سه‌ر شووتی چه‌ند په‌ندێكی دیكه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ شووتی یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌كان كه‌ زیاتر په‌ندی له‌سه‌ره‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌دبه‌خت بێت یاخود وه‌ك ده‌ڵێن ناوچه‌وانی سیانزه‌ بێت، پێی ده‌وترێت: "ته‌نیا به‌ختی له‌ شووتیدا سپییه‌، یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك دووئیش له‌ یه‌ككاتدا بكات ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ دوو شووتی به‌ ده‌ستێك هه‌ڵناگیرێت".
كاروان جه‌زا به‌ شووتیه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ئه‌ڕۆیشته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی‌ پێموت كه‌ كه‌مێك قسه‌م بۆ بكات، شووتیه‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ پیشاندام و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی‌: "كه‌ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها شووتیه‌ك به‌رمه‌وه‌ و هیچ عه‌لاگه‌یه‌كی‌ ترم پێنه‌بێت ماڵه‌وه‌مان هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن، وه‌كو ئێوارانی‌ زستان پێمناڵێن بۆ به‌ده‌ستبه‌تاڵی‌ هاتویته‌وه‌".
كاروان سه‌باره‌ت به‌ هاوین و وه‌رزی‌ شووتی‌ خواردن وتی‌: "ماڵه‌وه‌مان حه‌زیان له‌ شووتییه‌ و هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ هاتنی‌ شووتیدا كه‌م شه‌و هه‌یه‌ نه‌یخۆین، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌مساڵدا نرخه‌كه‌شی‌ گرانه‌، چونكه‌ به‌ڕاستی‌ خۆشترین میوه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ هاویناندا بیخوات، ئه‌مساڵ‌ هه‌ر سه‌یرانێكم كردبێت شووتیم له‌گه‌ڵ‌ خۆمدا بردووه‌، چونكه‌ به‌لای‌ منه‌وه‌ سه‌یرانیش به‌بێ‌ شووتی‌ هیچ تامێكی‌ نییه‌".

شووتی‌ ئێرانه‌
هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ هاتنی‌ هاویندا بازاڕی‌ ئه‌و به‌قاڵانه‌ش ئه‌كرێته‌وه‌ كه‌ شووتی‌ ده‌فرۆشن، ئه‌نوه‌ر كه‌ریمی‌ شووتیفرۆش له‌ بازاڕی‌ داره‌سووتاوه‌كه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وتی‌: "ئه‌م شووتیانه‌ی‌ كه‌ ئێستا ده‌یفرۆشین له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌هێنرێن و شووتیه‌كه‌شی‌ زۆرجوان و نایابه‌"، ئه‌و شاره‌زایی له‌و میوه‌یه‌دا هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌كی‌ تریش شووتی‌ عوزێم پێئه‌گات و له‌ 20/6دا شووتی‌ شاره‌زوریش پێئه‌گات، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌مساڵ‌ به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵیه‌وه‌ شووتیی‌ خۆمان جوان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌بێته‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ شووتی‌ له‌ بازاردا، چونكه‌ ئه‌مشووتییه‌ی‌ ئێستا له‌ ئێرانه‌وه‌ دێت و هه‌ق و حسابی‌ ڕێگه‌شی‌ ئه‌چێته‌سه‌ر بۆیه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كه‌مێك گران ئه‌كه‌وێت".
ئه‌م شووتیفرۆشه‌ سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه‌ توندوتۆڵه‌ی‌ له‌نێوان هاوین و شووتیدا هه‌یه‌ له‌لای‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان وتی‌: "به‌ڕاستی‌ نازانم به‌ چ زمانێك وه‌سفی‌ ئه‌و نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌م، هه‌موو كه‌سێك تامه‌زرۆی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوین هات شووتی‌ بخوات، چونكه‌ میوه‌یه‌كه‌ لێی‌ بێزار نابیت، هه‌موو میوه‌یه‌ك دووجار یاخود سێجار بیخۆیت لێی‌ بێزار ئه‌بیت، به‌ڵام شووتی‌ میوه‌یه‌كه‌ تاقه‌تت له‌ خواردنی‌ ناچێت و هه‌رجارێك بیخۆیت وه‌كو ئه‌وه‌وایه‌ یه‌كه‌م جارتبێت".
حه‌مید ژاژڵه‌ی‌ شووتی‌ فرۆشێكی‌ دیكه‌ بوو كه‌ باسی‌ له‌ كێشه‌كانی‌ شووتی‌ ئه‌مساڵ كردو وتی‌: "شووتی‌ ئه‌مساڵ‌ زۆرگرانه‌، چونكه‌ بێئاوی و وشه‌كه‌ساڵی‌ كاریگه‌ری بۆسه‌ر شووتیش هه‌یه‌ و شووتی‌ له‌ وڵاتانی‌ دراوسێوه‌ ده‌هێنرێت به‌تایبه‌ت له‌ ئێران و سوریا و ئوردن"، وتیشی: "ئه‌و شووتیه‌ش جۆره‌كه‌ی‌ زۆر باش نییه‌، چونكه‌ له‌ژێر سه‌ماد و خێمه‌دا پێئه‌گات".
شاره‌زوویش له‌ سنووری سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی به‌ شووتی باش به‌ناوبانگه‌، به‌ڵام حه‌مید ده‌ڵێت: "شووتی‌ شاره‌زوریش به‌هۆی‌ بێئاویه‌وه‌ ئه‌مساڵ‌ باوه‌ڕناكه‌م وه‌كو شووتی‌ پار جوان ده‌رچێت، جوتیاره‌كانیش له‌ شووتی‌ ئه‌مساڵ‌ ڕازی‌ نین".

ئه‌مساڵ‌ باشتره‌
هه‌موساڵێكیش له‌گه‌ڵ‌ هاتنی‌ وه‌رزی‌ هاویندا شه‌قامی‌ بازنه‌ی‌ شه‌ست مه‌تری‌ مه‌لیك مه‌حمود ئه‌بێته‌ ناوچه‌یه‌كی‌ شووتی‌ فرۆشتن، عوسمان عه‌بدوڵڵا ساڵح یه‌كێك بوو له‌و شووتی‌ فرۆشانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ بڕێكی‌ زۆر شووتی‌ دانابوو، ئه‌و پَییوابوو كه‌ شووتی‌ ئه‌مساڵی‌ ئێران له‌پار جوانتره‌ و وتی‌: "ئه‌م شووتییه‌ی‌ ئه‌مساڵ‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێت و جۆره‌كه‌ی‌ تاڕاده‌یه‌ك باش تربوو له‌پار، ڕه‌نگه‌ ئه‌مساڵ‌ شووتی‌ وڵاتی‌ خۆشمان جوان بێت، هه‌رچه‌نده‌ بێئاوی‌ بوو، به‌ڵام پێموایه‌ فه‌لاحه‌كانمان ئه‌گه‌ر به‌ته‌نكه‌ریش بێت نایه‌ڵن شووتیه‌كانیان بێئاو بێت".
ئه‌و شووتیفرۆشه‌ باسی‌ له‌ ئه‌و هۆكارانه‌كرد كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شووتی‌ له‌ وڵاتی‌ ئێمه‌دا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ خۆی‌ هه‌بێت و له‌ باشترین میوه‌كانی‌ هاوڵاتیان بێت، بۆیه‌ وتی‌: "شووتی‌ میوه‌یه‌كی‌ ته‌ڕوخۆش و پاراوه‌ و تامێكی‌ زۆرخۆشی‌ هه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌شدا به‌حوكمی‌ گه‌رم بوونی‌ كه‌شوهه‌واوه‌ شووتی خواردن خۆشه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشی‌ گورچیله‌ و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی‌ تریش باشه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ وایان له‌ شووتی‌ كردووه‌ كه‌ ببنه‌ خۆشترین میوه‌".
ئه‌و شووتیفرۆشه‌ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی‌: "به‌خته‌وه‌رترین كه‌س له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌و كچانه‌ن كه‌ شوو ئه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ‌ ده‌زگیرانه‌كه‌یاندا شووتی‌ ئه‌خۆن

ئاسۆ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-26 15:19:16

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: شوو خۆشه‌ یان شووتی‌

دەسەکانت خۆش  ‌‌بۆ بابەتەکەت  سەرکەوتوبیت...

وەڵا وات لەشوتی کرد بەقاڵەکان بەم  مەقالەیە بزانن  نرخی ئەمەنەیتر گرانەکەن..بەخوا بەینی خۆمانبێ ولای کەس نەیدرکێنی  ناخۆ شیش نییە.!!!!!!!!!!!!!!!
 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-26 15:40:39

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: شوو خۆشه‌ یان شووتی‌

dastakant xoshbet bo am babata ba rasty mewayaky xosha sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-26 18:55:09

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: شوو خۆشه‌ یان شووتی‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌روونه‌ی گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانی من...
سوپاس بۆ په‌یامی تۆی ئازیز شآجوان گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م ،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-27 02:47:31

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: شوو خۆشه‌ یان شووتی‌

سڵاوو

هاووڕێ و خووشکی ئازیزم دەستت خۆس بۆ ئەوو بابەتە

بێ گوومان بۆ ئافرەت شوو خۆشترە

بۆ پییاویش شووتی خۆشترە ههههه

دووبارە دەست خۆش هەر شاد بیت ئازیزم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-28 00:07:51

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: شوو خۆشه‌ یان شووتی‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت نامۆ گیان  من ده‌ڵێم که‌ شووت کرد شوتیشت بۆ ئه‌کرن جا گوناه‌ نیه‌ شوله‌کیس خۆت بده‌یت بۆ شووتی ،،،،ههها

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net