.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






رێژه‌ی مناڵانی ئیشكه‌ری خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ رووله‌زیادییه
ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر 8246 مناڵی ئیشكه‌ر هه‌یه
خوێندنی لیبراڵ له‌هه‌ولێر
شاری هه‌ولێر جمه‌ی دێت له‌مناڵانی ئیشكهرو به‌پێی تازه‌ترین سه‌رژمێری رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستانیش 8246 مناڵی ئیشكه‌ر له‌ه شاره‌و له‌هه‌موو كوردستانیش 15000 هه‌زار مناڵی ئیشكه‌ر هه‌یه.
ئیشپێكردنی مناڵان له‌لایه‌ن دایكان‌و باوكانه‌وه له‌شاره‌كانی كوردستاندا بووه به‌دیارده‌و رۆژانه له‌نێو شه‌قامه‌كانی شاردا مناڵانێكی زۆری ئیشكه‌ر به‌دیده‌كرێن‌و به‌پێی ئامار‌و سه‌رژمێرییه‌كانی رێكخراوه‌كانی بواره‌كانی تایبه‌ت به‌مناڵان ساڵ دوای ساڵ ئه‌و رێژه‌یه روو له‌زیادییه.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زۆرێك له‌مناڵان به‌هۆی ئیشكردنه‌وه له‌خوێندن داده‌بڕێن‌و دایكان‌و باوكانیان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنان‌و په‌یداكردنی بڕێك پاره ئه‌و مناڵانه‌یان ڕه‌وانه‌ی شه‌قامه‌كانی شار ده‌كه‌ن.
ئه‌و مناڵانه‌ش لای خۆیانه‌وه خۆزگه‌ی به‌رده‌وامبوونیان له‌خوێندن ده‌خوازن‌و ئه‌وه ده‌ڵێن كه‌به‌هۆی ئیشكردنه‌وه خوێندنیان له‌كیس چووه.
هیچ شتێك بۆ كاروان مه‌روانی ته‌مه‌ن 9 ساڵان له‌وه ناخۆشترنییه كه‌كاتێك به‌یانیان دایكی بۆ ئیشكردن له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێت‌و پێی ده‌ڵێت كه‌ده‌بێت تائێواره ئه‌وه‌نده پاره‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێته‌وه.
كاروان كوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌وه‌یه‌و برایه‌كی له‌خۆی بچووكتری هه‌یه، رۆژانه له‌و كاته‌ی كه‌ئه‌و ده‌چێت بۆ كاركردن به‌به‌ر چاوییه‌وه مناڵانی دراوسێیه‌كه‌ی پۆل پۆل ده‌چن بۆ خوێندنگه‌و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه خۆزگه‌یان پێ ده‌خوازێت.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌مناڵان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه‌له‌ئیشكردن ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بڕێكی بۆ خۆیان ده‌بێت، بۆ ئه‌مه بۆ كاروان وا نی‌یه.
كاروان هه‌ر كه‌ده‌گاته ماڵه‌وه دایكی له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشێت‌و حسابی له‌گه‌ڵ ده‌كات‌و "هه‌موو پاره‌كه‌م لێ ده‌ستێنێت". كاروان وای وت.
رۆژی 26/11 رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان سه‌باره‌ت رێژه‌ی مناڵانی ئیشكه‌ر له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ست.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان سه‌رژمێرییه‌كی خۆیان بڵاوكرده‌وه، به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كه نزكه‌ی 15000 مناڵی ئیشكه‌ر له‌و سێ پارێزگایه‌دا هه‌یه.
له‌نێو ئه‌و سێ پارێزگایه‌دا شاری هه‌ولێر زۆرترین رێژه‌ی مناڵانی ئیشكه‌ری هه‌یه كه 8246 مناڵی ئیشكه‌ره‌و له‌شاری سلێمانیش 4067 مناڵی ئیشكهرو له‌شاری دهۆكیش رێژه‌ی 2565 مناڵی ئیشكه‌ر هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سێكته‌ری كاركردنی مناڵانی رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان عه‌لی ئیبراهیم له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌له‌كۆی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ده‌ستیان كه‌وتووه، 3040 مناڵیانیان ته‌مه‌نیان ئاسایی نی‌یه بۆ كاركردن.
به‌شێك له‌مناڵانی ئیشكه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی كه‌سێكی تره‌وه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان په‌نا بۆ ئه‌و كاركردن ده‌به‌ن، یان ئه‌وانه‌ی كه‌دایك یان باوكیان نه‌ماوه‌و خۆیان خه‌می بژێوی خۆیان ده‌خۆن.
به‌رهه‌م عه‌زیز كه‌مناڵێكی تری ئیشكه‌ره‌و رۆژانه له‌نێو گازینۆ‌و چایخانه‌كانی شاری هه‌ولێردا سه‌رقاڵی كاركردنه‌و ته‌مه‌نی 11 ساڵه وتی"من نزیكه‌ی 3 ساڵه به‌رده‌وام كارده‌كه‌م، له‌به‌یانییه‌وه تانێوه‌ڕۆ".
به‌رهه‌م باوكی نه‌ماوه‌و خۆی‌و برایه‌كی به‌ناوی به‌هێز بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، "ئه‌گه‌ر ئێمه كار نه‌كه‌ین، ئه‌ی كێ كار بكات، نه‌باوكمان هه‌یه‌و نه‌كه‌سیش یارمه‌تیمان ده‌دات، دایكیشم بێ كاره".
له‌یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان به‌پێی مادده‌ی 24ی هاتووه‌كه كه‌هه‌ر مناڵێكی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌بێ سه‌رپه‌رشتی
خێزانه‌ی كار بكات ئه‌وه باوكی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و مناڵانه‌ی كه‌ئێستا له‌نێو شاری هه‌ولێردا ده‌بینن ته‌مه‌نیان له‌خوار دوانزه ساڵییه‌وه‌یه‌و جگه‌له‌وه‌ش به‌بێ سه‌رپه‌رشتی خێزانه‌كانیان كار ده‌كه‌ن، به‌پێی یاسای نه‌وجه‌وانانیش ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ باوكیاندا بكرێت.
ئه‌و مناڵانه‌ی كه‌كار ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچی ئاماژه به‌كه‌می ئه‌و پاریه ده‌كه‌ن كه‌ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دایكان‌و باوكانیانه‌وه بۆ ئیشكردن ده‌نێردرێن.
بڕی ئه‌و پاره‌یه كه‌به‌رهه‌م‌و به‌هێز ئه‌و دوو برایه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت رۆژانه 25 هه‌زار دیناره به‌هه‌ردووكیان، به‌ڵام به‌رهه‌م وتی كه‌بۆ ئه‌وان پاریه‌كی كه‌م نی‌یه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مناڵانی ئیشكه‌ریش له‌كوردستاندا عه‌لی ئیبراهیم، له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسیییه‌كه‌دا وتی"بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئێمه‌ش سنوورێك بۆ مناڵانی ئیشكه‌ر دابنێین، به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین".
گه‌نجان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه