❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كەركوك برینێكە، لەویژدانی كوردا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-26 19:32:50

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81

كەركوك برینێكە، لەویژدانی كوردا

ئازاد شێخانی: كەركوك برینێكە، لەویژدانی گەلی كوردا تا وەكو ئەو برینە سارێژ نەبێت ئێمە یەك چركەش لەهەوڵ و تێكۆشان لەپێناویدا ناوەستین



سەبارەت بە چوارەمین كۆنگرەى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و ئەو هەنگاوانەى كە لە كۆنگرەدا نران و تیشك خستنە سەر وردەكاریەكانى كۆنگرە و بە پێویستمان بینى ئەم دیمانیەیە لەگەڵ مامۆستا ئازاد شێخانی ئەندامى ئەنجومەنى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان ساز بكەین.
پرسیار/ سەركەوتنی كۆنگرەى چوارەمى پارتی چارەسەری لەچیدا دەبینی؟
مامۆستا ئازاد: لەكاتێكدا كە داگیركەر دەخوازێ چواردەورمان ئاگر بكات و رۆژانە لەبەغدا و ئەنقەرەو تاران و دیمەشق لەدژی حەرەكەتى ئازادی پەیمان دەبەستن . بەستنی كۆنگرەى چوارەمى ئێمە بۆ خۆی سەركەوتنێكە ، لای ئێمە كۆنگرە وەك (حەجی موسوڵمانانە) ، هاتنە لای یەكی هەڤاڵان و كوربوونەوە و تۆكمەبوون لەباوەڕی و (رەجم) كردنی داگیركەر و كەدخۆر بۆ خۆی مۆڕاڵێكە وە سەركەوتنی گەورە و جێگای شانازى بۆ ئێمە بەردەوامی و بەشداربوونمانە لەریزی پێشی پێشەوەى بەرەنگاربوونەوەدا دژی ئەو لێشاوە ستەمكارییەى توركیا و هاوپەیمانەكانى كە رۆژانە بەشێوەیەكى وەحشیانە و شیزۆفرێنی دەیكاتە سەر گەلەكەمان.. لەهەمووى زیاتر جێگای ئومێد و خۆشییە سەركەوتنی بێ پایانی رێ و رێبازى رێبەر ئاپۆیە كە ئەشقێكە و بەرۆح و گیانی هەموو مرۆڤدۆستێكدا دەگەڕێ و مژدەى ئازادی و سەرفرازی دەدات.
پرسیار / ئەو گۆڕانكارییە سرنجڕاكێشانەى كۆنگرە بەلای ئێوەوە چی بوون؟
مامۆستا ئازاد: رەنگبێ گۆڕانكاری لەجێگە و كەسەكان یان گۆڕان لەبەرێوەبەرایەتى و كارگێڕیدا بەلای زۆر لەحزب و رێكخراوەكان یان روونبوونى هەندێ لەبڕیار و پرۆژەكان جێگای سرنج راكێشبن، بەڵام بۆ ئەوانەى لەناو بزووتنەوەكەمان جێگای خۆیان دەگرن یان ئەوانەى لەنزیكەوە ئێمە دەناسن سەرەنج ڕاكێش نەبن ، بۆچی ؟ چونكە ئازادی و دیموكراتی ئێمە پێش هەرشتێك لەناو خۆماندا پراكتیكەمان كردووە ، بۆ گەلەكەمان ئێمە لەبڕیاردا هەر ئەوەین هەتا دوایی پەیوەستبوون بە هێڵی سەرۆك ئاپۆ و خوێنی شەهیدان و ئاوات و ئامانجی گەلە ستەمدیدەكەمان هەتا سەركەوتنی گەورە .
خاڵێكی تر كە بەلای چاودێرانەوە گرنگ بێت رەنگ بێ رێژەى جێگرتنی ژن بێت لەناو ئێمەدا ئێمە ئەمە وەك شتێكی رووكەش و تەنها بۆ ئەوەى بڵێین ئێمە پێشكەوتوخواز و یەكسان خوازین نا ، بەڵكو ئەمە لەباوەڕی قوڵی ئێمەوە دێت بۆ خاڵە بەهێزەكانى مێژوویی رەگەزى ژن و دایكسالاری ، چونكە ژن خاوەن تایبەتمەندییە جوان و ریشەییەكانى وەك : ئاشتی، یەكسانی ، سروشتی ، ئازادییە ئەمەش بەپێچەوانەى تایبەتمەندییە ناشرین و ساختەكانی پیاوسالارییە وەك: ئۆتۆریتەربوون ، هێرارشی ، توندوتیژی ، جیاوازی ، چەوسانەوە ، خراپەكاری ، تێكدانی سروشت ، سەركوتكردن و پاوانخوازی و لەناوبردن واتا لەبەر ئەوەیە باوەڕیمان بەبەشداربوونى هەرچی زیاتری ژنە ، بێگومان ئەمەش بۆ گێڕانەوەى ئەو بەها بەرز و نرخە جوانانەى فەرهەنگی ژنە كە هەزاران ساڵە لەژێر داری زۆرداریدا دەستى بەسەردا گیراوە.
پرسیار / هۆی بەرزكردنەوەى دروشمی "كەركوك سمیمولی ئیرادەى سەربەخۆیی گەلی كوردستانە" چییە؟
مامۆستا ئازاد/ كەركوك برینێكە، لەویژدانی گەلی كوردا تا وەكو ئەو برینە سارێژ نەبێت ئێمە یەك چركەش لەهەوڵ و تێكۆشان لەپێناویدا ناوەستین ، بەڵام وەك چۆن تەواوى گەلەكەمان لەناو پیلانی هەڵخەڵەتاندن و تێنەگەیشتندا هێڵراوەتەوە، ئاوها كەركوكیش لەناو گێژاودا بەهەڵواسراوی هێڵراوەتەوە، ئاشكرایە دەسەڵاتى ئێراقی نایەوێت چارەسەر ببێت، ئەمریكا نایەوێت، دەوڵەتانی دەوروپشت و عەرەبی نایانەوێ ، دەسەڵاتە كوردیەكەش بەباوەڕی من كاتێك كە رازی بوو بەوەى كە لەكاتی دیاریكراودا (2007\12\31) كۆتایی هاتنی ماددەى سەد و چل لەپێش هەموو كەس دەیزانی ئەو ماددەیە لەوێدا بەخاك ئەسپێردرێ، واتا مردنی ماددەكە لەناو خۆیدا بوو، بەڵام بۆچی ئەوەى كرد؟ گەلەكەمان ئێستا ئەو وەڵامە دەزانن !! ملیۆنەها كەس هیوای گەورەیان بەو ماددەیە هەبوو ، بەڵام ئێستا تووشی بێ هیوای بوون ، ئێمەش بۆ ئەوەى هیوا و ئومێدی ئازادى و سەربەخۆیی بەرز رابگرین ئەو دروشمەمان بەرزكردوەتەوە، وە پرەنسیپێكی ئێمەیە گەلەكەمان لەهەر شوێنێك پێویستی بەئێمە بێت ، ئێمە لەوێین .
پرسیار / كۆنگرەكەتان دەربارەى جێبەجێكردنى ماددەى سەد و چل و ئەو پڕۆژانەى سەبارەت بەكەركوك پێشدەكەون چی ووت ؟
مامۆستا ئازاد: ئێمە پشتگیری لەهەموو رێگایەكى یاسایی دەكەین بۆ چارەسەركردنى كێشەى كەركوك ؛ ئێستا دەخوازن شەش مانگی تر ماوەى ماددەى سەد و چل درێژبكەنەوە ، ئێمەش هیوادارین لەم ماوەیەدا جێبەجێ بكرێ ، بەڵام زەحمەتە! چونكە دۆسیەكەى دراوەتە دەس (UN) ئەمەش گەلەكەمان لەچاوەڕوانیدا دەهێڵێتەوە.
رۆژی وڵات/ وەكو ئەندامی ئەنجومەنى پ چ د ك لەشاری كەركوك بۆ ئەوەى خەڵكی خۆی خاوەن بڕیاری خۆی بێت دەتانەوێ چی بكەن؟
مامۆستا ئازاد: ئەمە گرنگە ، (خەڵكی كەركوك چۆن خاوەنی بڕیاری خۆی بێت؟) پێش ئەوەى راستەوخۆ كە وەڵامى ئەم پرسیارە بدەمەوە حەز دەكەم ئەوە بڵێم كە حكومەتەیەك لەدواى یەكەكانی دەوڵەتى ئێراقی خراپەكاری زۆریان كردووە ، بەپارێزگای كەركوك ، چونكە دەوڵەت بۆ خۆی سیستەمى نەتەوەی سەردەست و كۆمەڵگای سەردەست بووە، واتا سیستەمى كۆمەڵگای دروستكراو ساختە و درۆیە، دەوڵەت و هەموو ئەو ئۆرگانانەى نوێنەرایەتى دەوڵەت دەكەن تەمسیلی كۆمەڵگای پیاوی نابوت و سەردەست دەكەن ، چونكە بەكورتی دەسەڵات، واتا بەدەزگابوونى توندوتیژی و كەدخۆری لەسەر لاشەى كۆمەڵگا، بەڵام ئەلتەرناتیف چییە؟ هەندێك دەڵێن: بێ دەوڵەت ژیان چۆن دەبێ كۆمەڵگا خۆی چۆن ببات بەڕێوە؟ وەڵامى ئێمە ژیانكردن بەسیتەمى كۆنفیدرالیزمى دیموكراتیە واتا سیستەمى كۆمەڵگای خوارەوە، ئەو كۆمەڵگایەى لەژێر داری چەوەسانەوەدان لەئاكتیفبوونی كۆمەڵایەتى و سیاسی پێش هەزار ساڵە دوور خراوەتەوە، بێ ئیرادە ماوە، بێ توانا كراوە، وەهەر كات دەوڵەت لەسەر دەسەڵات بووە دەوڵەتى جۆراوجۆر وەك (دەوڵەتى كۆیلەدار، دەوڵەتى فێوداڵ، دەوڵەتى سەرمایەدار، دەوڵەتى شۆڤێنی،... هتد)، بەڵام كۆنفیدرالیزمى دیموكراتیك ئەو سیستەمەیە كە ئیتر كۆمەڵگای ژێرین دەتوانێت بەهەموو شێوەیەك بەهەموو رەنگێك تێدا گوزارشت لەخۆی بكات و هەرچی بیرو رامان و داواكاری خۆی هەیە ئازادانە باسی بكات و دەریببرێت ، ئەو مۆزایكە سروشتییەى كەركوك تەنها لەناو سیستەمێكى ئاوەهادا دەتوانێت پارێزگاری لەخۆی بكات ئیتر نەكرێت بەیاری هیچ جۆرە دەوڵەتێك. بۆیە ئەمە بەڵێنێكەو داومانە بەتایبەت بە شارى كەركوك كە بێ وچان لە پێناویدا كار بكەیەن بە دڵنیاییەوە، سەركەوتن بۆ هەموو كەس.


تێبینى: ئازاد رەشید حسێن
ساڵى 1960 لە كەركوك لە شۆریجە لە دایك بووە
خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى و دواناوەندى لە كەركوك تەواكردوە، دەرچووى كۆلێژى پەروەردە بەشى فیزیایە لە زانكۆى موسڵ
ماوەى 4 ساڵ لە وڵاتى ئەڵمانیا ژیاوە و لە گەل رووخانی رژێمی سەدام گەڕاوەتەوە شارى كەركوك و ئێستاش مامۆستاى فیزیایە لە دواناوەندى ئەحمەدى خانى لە كەركوك و لە كۆنگرەى چوارەمى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان وەكو ئەندامى ئەنجومەن هەڵبژێردراوە .

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net