❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكــه‌كـانی‌ مـه‌رگ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-28 17:04:30

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

چیرۆكــه‌كـانی‌ مـه‌رگ

چیرۆكــه‌كـانی‌ مـه‌رگچیرۆكــه‌كـانی‌ مـه‌رگ

   
 
كاروان نوره‌یی*

له‌ وڵاتێكدا كه‌ به‌ درێژایی قۆناغه‌كانی‌ مێژووی‌ خۆی‌ له‌ گۆماوی‌ خوێندا ژیابێت، جا به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌وا بینینی‌ دڵۆپه‌ خوێنه‌كان نه‌ك هه‌ر هه‌سته‌كان نابزوێنێت، بگره‌ مایه‌ی‌ خۆشحاڵیشه‌‌و وه‌كو بابه‌تێكی‌ ئاسایی رۆژانه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت.
ده‌شێت له‌ چیرۆكه‌كانی‌ مه‌رگ خه‌رمانێك شه‌ن‌و كه‌و بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی‌ ئه‌وه‌دا نه‌بێت كه‌ حیكایه‌تخوانێكی‌ باش بین، به‌ڵكو له‌م چیرۆكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ پێویسته‌ شیكارێكی‌ سۆسیۆلۆژی‌ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ حه‌قیقه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان روون بكاته‌وه‌.
دابونه‌ریته‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا ئه‌و پۆشاكه‌ دڕنده‌ییه‌ بوون كه‌ جه‌وهه‌ری‌ كێشه‌كانیان زینده‌به‌چاڵ‌ كردووه‌، ئه‌ویش كه‌ كه‌سێكی‌ گه‌نج‌و خوێنگه‌رم بوو له‌ كۆتایی قۆناغه‌كانی‌ خوێندنی‌ زانكۆ نزیك ده‌بووه‌وه‌ ناویشی‌ ئاشنا بوو، ئاشنا ناوێكی‌ خوازراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ له‌ قۆناغێكی‌ هه‌ستیاریی‌ ژیاندا بوونی‌ خۆی‌ به‌ یه‌كجاریی‌ له‌سه‌ر شانۆی‌ ژیان سڕیه‌وه‌، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی‌ شانۆی‌ ئه‌م شاره‌دا گه‌لێك ئه‌كته‌ری‌ جیاواز هه‌ن كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی‌ كاراكته‌ری‌ تایبه‌ت‌و دیارو نادیاری‌ خۆیه‌تی‌، به‌ كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی‌ باش‌و خراپ خۆی‌ رازاندووه‌ته‌وه‌، ئه‌و تاكه‌ش كه‌ رۆڵی‌ له‌ ژیاندا ده‌سڕێته‌وه‌ كه‌سێك نه‌بووه‌ له‌ بیاباندا ژیابێت له‌ ده‌ورسه‌ری‌ دابڕابێت، به‌ڵكو وابه‌سته‌ی‌ ته‌خته‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ژیانه‌، به‌ڵكو كه‌م‌و زۆر كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌بووه‌.
له‌ دونیای‌ ئه‌مڕۆدا‌و له‌ ژیانی‌ گه‌نجدا، نامه‌كان هه‌میشه‌ وا ناسراون كه‌ زۆرێك له‌و نامانه‌ گوزارشت له‌ بابه‌تی‌ خۆش‌و ته‌رفیهی‌‌و خۆشه‌ویستی‌ بكات، به‌ڵام نامه‌كه‌ی‌ ئاشنا جیاواز بوو له‌مانه‌، ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م پێش مه‌رگی‌ ئاشنا، نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت بۆ هاوڕێیه‌كی‌ خۆی‌ له‌ زانكۆ، ئه‌م هاوڕێیه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵه‌ ده‌یناسێت، ماوه‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر بردووه‌.
نامه‌كه‌ی‌ ئاشنا كه‌ دواجار بۆ هاوڕێكه‌ی‌ نارد، گوزارشتی‌ له‌ مه‌رگ ده‌كرد، به‌ڵام به‌ زمانی‌ شیعر، ده‌شێت بڵێین شیعر ئه‌و فاكته‌ره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌كاریده‌هێنێت بۆ ده‌ربڕینی‌ هه‌سته‌كانی‌ به‌تایبه‌تیش هه‌سته‌ برینداره‌كان، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆچی‌ هه‌سته‌كانی‌ ئاشنا نادیارن؟
سه‌یرنییه‌ مرۆڤێكی‌ ئاسایی خۆی‌ بخنكێنێت؟! چونكه‌ هاوڕێكه‌ی‌ ئاشنا ده‌یوت ئاشنا هیچ نه‌خۆشیی‌ ده‌روونی‌ نه‌بووه‌و كه‌سێكی‌ ئاسایی بوو، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئاشنا له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستاندا به‌رپرسیارێتی‌ هه‌بووه‌و چه‌ند كه‌سێكی‌ له‌به‌رده‌ستدا بووه‌، كه‌سێكیش كه‌ به‌رپرس بێت، ئه‌گه‌ر حیزب بیزانیایه‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌روونی‌ هه‌بووه‌، چۆن به‌رپرسیارێتیی‌ پێ‌ ده‌سپارد، واته‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نه‌خۆش نه‌بووه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌شدا هاوڕێ‌ نزیكه‌كه‌ی‌ ئاشنا تووشی‌ شۆك هاتبوو.
- له‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه‌ی) به‌ڕێزدا كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌ هه‌واڵی خۆخنكاندنی خوێندكارێكی زانكۆ بڵاوكرایه‌وه‌، ساته‌وه‌ختی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وه‌ تا ئێره‌ شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌و زۆر نه‌گبه‌تیشه‌ بۆ ئه‌م میلله‌ته‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شته‌كان له‌ جێی خۆیان دانانرێن‌و به‌ ئاقارێكی خراپدا هه‌نگاوده‌نێن، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ به‌ چ بڕوانامه‌یه‌ك یان ده‌رچووی چ زانكۆیه‌كن ئه‌و برا پۆلیسه‌ به‌ڕێزانه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و خوێندكاره‌ نه‌خۆشیی ده‌روونیی هه‌یه‌؟! له‌كاتێكدا پێویسته‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سی پسپۆڕو دكتۆری ده‌روونی‌و شاره‌زای كۆمه‌ڵناسی ده‌ستنیشان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر نه‌ستی خه‌ڵك نه‌بێت، حاڵه‌ته‌كانیش به‌ ئاقاری راسته‌قینه‌ی خۆیاندا بڕۆن.
ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی دڵی مرۆڤ خێزانه‌كه‌یه‌تی، زۆرجار كاتێك له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دوێین، خێزان ده‌كرێته‌ فاكته‌رێك بۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و دیاردانه‌، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ خێزان یه‌كه‌یه‌كی هه‌ستیاری كۆمه‌ڵگه‌یه‌و بناغه‌شه‌ بۆی‌و له‌وێشه‌وه‌ تیشكی ژیانی ده‌دره‌وشێته‌وه‌، ئاشناش كه‌ له‌ خێزانه‌كه‌یدا كچی بچووك بووه‌، ئه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئاشناوه‌ ناسراوه‌و له‌ زاری هاوڕێیه‌كیه‌وه‌ ده‌وترێت ئاشنا له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ناز به‌خێوكراوه‌و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه‌و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ نازدار بووه‌.
هاوكات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی بۆ دروست نه‌كراوه‌و ژیانی ئاسایی خۆی به‌سه‌ربردووه‌.
له‌ دوا سه‌رنجدا ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌ پێویسته‌ تێگه‌یشتن بۆ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ده‌روونییه‌كان‌و هۆشیاریی خێزانه‌كان، زیاد بكرێت، راگه‌یاندنیش هۆكاری به‌هێزه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ئاماژه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خێزان نه‌ترسێت له‌ پێدانی زانیاریی، چونكه‌ ده‌شێت كه‌سانی تری گرفتار سوودمه‌ندبن لێی، كه‌سێكی تری بیمار رزگار بكات‌و ببێته‌ سه‌رمه‌شق بۆی‌و ئه‌زموونێك زیادبكات بۆ ژیانی.
* توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

ڕۆژنامه‌


--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net