.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پ.هاوڵاتی:
كچێك لهلایهن براكهیهوه پێنج فیشهكی لێدهدرێتو دهكوژرێت، دادگاش سزاكهی لهماددهی 406هوه دهگۆڕێت بۆ 411هو بهكوشتنی بهههڵهی دادهنێت، بههۆی تهداخولاتی چهند بهرپرسێكهوه.
دوای ئهوهی 5/2/2008 كچێك بهناوی (م، ع، س) 22ساڵ، لهلایهن براكهیهوه بهناوی (س، ع، س) 18 ساڵ، لهگوندی خهتێی سهر بهناحیهی بالیسان پێنج فیشهكی لێدهدرێتو دهكوژرێت، دادگای شهقڵاوهش سزاكهی لهماددهی 406 كهكوشتنی بهئهنقهسته دهگۆڕێت بۆ ماددهی 411 بۆ كوشتنی بهههڵه.
بهپێی وتهی سهرچاوهیهكی نزیك لهبنهماڵهی ئهو كچه، بههۆی تهداخولاتی چهند بهرپرسو كهسایهتییهكی حیزبییهوه سزای ئهو گهنجه لهماددهی 406هوه گۆڕاوه بۆ ماددهی 411و وتیشی"جۆری كوشتنهكهش بهئهنقهست بووه".
دادوهر فازڵ عهباس دادوهری لێكۆڵینهوه لهدادگای شهقڵاوه لهوباریهوه وتی"ئێمه سهرهتا وای بۆچووین كهكوشتنی بهئهنقهست بێت، بهڵام شایهت ههیه كهكوشتنهكه بهههڵه بووه، بۆیه سزاكهی بهپێی یاسای سزادانی عێراقی لهماددهی 406هوه گۆڕا بۆ 411ه كهكوشتنی بهههڵهیه، بهڵام ئێستاش لێكۆڵینهوه ههر بهردهوامه".
دهسهڵآت تائێستا بهسهر یاسادا زاڵه!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!<ئێوهش ناڵێن وایه؟؟؟ ئهگینا قوت بوه ئینسان پێنج فیشهکی لهدهست دهرچێت ئاخر یهک وتمان قهینا دوو فیشهکیش قهینا ئهی 5 چۆن!!!!!! سهیره
لهسهر هێڵ نییه





سوپاس بۆ گهیاندنی ئهم ههواڵه ..پێویسته ههموو مان بزانین که ئهوهیه سهروهری یاسا ،،،،بهڕاستی یاسا لهسهروو ههمووشتێکهوه نیه یاسا لهژێر پێی بهرپرسه حیزبیهکاندایه ،،،،،

لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس بۆ وهڵآمی بهرێزت بهراستی من ئهمانهو چهندهها شتی نامهحقول زۆر جار هانم دهدات که ئهم بابهتانه لهمهکۆدا دابنێم چونکه ئهمانه زۆر ئازارم ئهدهن کهئهمانه ئهبینم ههست ئهکهم یاسا دیکۆرێکی لاسای یهو بوونی نیه له وڵاتی ئێمهدا
لهسهر هێڵ نییه