.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












چۆن بایەخ بە برینی پاش نەشتەرگەری دەدرێت
رەنگە زۆربەی جاران خۆت یان یەكێك لە خزمەكانت تووشی كارەساتی نەشتەرگەری ببێت كە پێویست بە دروونەوەی برینەكەی بكات. لێرەدا ئاماژەمان بۆ ئەوەیە كە وا ئەو برینەی كە درووینەوەی نەشتەرگەری بۆ دەكرێت نابێت پشت گوێ بخرێت و بیر لەمە نەكرێتەوە كەوا ئەم شوێنە شوێنی مۆڵگەدانی باكتریا و یان میكرۆبە. بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەگەر دوورینەوەی نەشتەرگەری بۆ نەكرێت ئەوا تووشی سەرهەڵدانی چەندین جۆرە نەخۆشی و ئیلتهاب بوونی شوێنیە دەبێت. بۆیە ئامۆژگاری كراوە بۆ ئەوانەی دوای نەشتەرگەری دوورینەوەیان بۆ دەكرێت دەبێت ئەم خاڵانە رەچاو بخەن.
هەڵسە بە گۆڕینی ئەو برینپێچانە، لە رۆژی دووەمی نەشتەرگەرییەكەدا. ئامۆژگارییەكانی پزیشكی تایبەت بە هۆشیارییەوە پەیڕەو بكە. گەر داواشت لێكرا دەوروبەری شوێنی برینەكە بە سپیرتۆ پاكژ بكەوە. لەو كاتەدا هەوڵبدە پاڵ بە برینپێچەكە نەدەیت یا سەری برینەكە بەدەست بسڕیتەوە. گەر هات و دەوروبەری برینەكە سوور هەڵگەڕانی بەسەرداهات بە حاڵەتێكی ئاسایی بژمێرە. بەڵام هەستت بە سووردا هەڵگەڕان و هەوبوونی شوێنی برینەكە كرد و هەستت بە ئێش كرد درێغی لەسەردانی پزیشك مەكە، بەتایبەتیش كاتی ئیشەكە ئۆقرەی خۆراگرتن لێببڕێت. رەنگە خۆشت بتوانی چارەسەری ئەم حاڵەتە بكەیت، بەبەكارهێنانی حەب و دەرمانی دژە میكرۆب.
بە هیچ جۆرێك نابێت شوێنی برینەكە بە ئاو بشۆیت یا بە مەلە لە ئاودا بكەیت. دەبێ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر شوێنەكە وشك بێت. راستە شوردن شوێنی برینەكە لە میكرۆب و بەكتریا دوور دەكاتەوە، بەڵام لە هەمانكاتدا دەبێتە هۆی ئەوەی كە میكرۆب و باكترییەكان بۆ ژوور برینەكە پاڵ پێوە بنێ و ناو برینەكە بكاتە مۆڵگەی میكرۆبەكان.
هەوڵ بدە دوای كەمێك باش بوونەوە جوڵەی نائاسایی نەكەی و بە هیچ جۆرێك نابێ كەلوپەلی گران هەڵگریت و بەسەر بەرزایی بكەوی و پایسكل لێ بخوڕی. لە وەرزشی توند خۆ بپارێزە، هەروەها لە كاتی پێكەنیندا قاقا لێمەدە. زۆر جار روویداوە كە قاقا لێدان بۆتە هۆی ئەوەی كە تەقەڵی برینەكە هەڵبوەشێتەوە و برینەكە تووشی هەوبوونی نوێ ببێتەوە.
ئەگەر لە ماڵیشەوە دەرچوویت هەوڵبدە نەهێڵی تیشكی گەرمی رۆژ كاریگەری بخاتە سەر شوێنەكە. گەر شوێنی برینەكەش بەر رووی رۆژ نەبوو هەوڵدە جل و بەرگی تەسك لەبەر نەكەی كە پاڵەپەستۆی شوێنی برینەكە بدات و ببێتە هۆی ئارەقە كردنی برینەكە.
شایانی ئاماژە پێدانە هەندێك لەو داوانەی كە بۆ درونەوەی برین بەكاردێن، پاشماوەیەك دوای نەشتەرگەری دەتوێنەوە. هەندێك داویش پێویستی بەوە هەیە كە شارەزایەكی ئەوبوارە دەریان بهێنێتەوە و شوێنەكە بە ئامراز و دەرمانی پزیشكی تایبەت خاوێن بكرێتەوە. بەڵام لە خۆتەوە بەم كارە هەڵستیت
گوڵان


لهسهر هێڵ نییه






دەستت خۆش بێتت هەربژیت
هیوادارم سەر کەوتو بیت
لهسهر هێڵ نییه



dast xosh kak dashte bo am gayndne am amozhgarea jwana
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوناز گیان و لاژه گیان
دهستی ئیوهش خۆش بیت بۆ پهیامهکانتان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه