.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










بۆیه‌كه‌مجار له مێژووی به‌ریتانیادا موسڵمانێك سه‌رۆكه ....
دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه ناو خۆییه‌كانی به‌ریتانیا كه له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامدرا، (جاوید ئیسحاق)ی موسڵمانی به‌ریتانی به ڕه‌گه‌ز پاكستانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی (نۆرس لینكۆنشێر)ی خۆرهه‌لاَتی به‌ریتانیا سوێندی یاسایی خوارد،
دڵشاد موحه‌ممه‌د - ئاژانسه‌كان:
به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی موسڵمان له مێژووی شانشینی یه‌كگرتوودا.
ئیسحاق گوزارشتی له دووربینیه‌كانی خۆی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا "هه‌وڵده‌ده‌م هه‌رێمه‌كه به‌ره‌وپێش به‌رم و بیكه‌م به نمونه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیانی سه‌رجه‌م هۆز و تیره و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان" ناوبراو داوای له نه‌وه‌ی نوێی موسڵمانانی به‌ریتانیا كرد "باشترین هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان" وتیشی "من له گوندێكی زۆر بچوكی سه‌ر به هه‌رێمی (كشمیر)ه‌وه هاتووم و هه‌ست به فه‌خر و شانازی ده‌كه‌م به‌رانبه‌ر به‌و ئاسته‌ی له نێوه‌ندی سیاسیی به‌ریتانیادا پێگه‌یشتووم".
ئه‌مه‌و هه‌رێمی (نۆرس لینكۆنشێر) یه‌كێكه له (3) هه‌رێمه‌كه‌ی به‌ریتانیا و كه‌رتی (لینكۆنشێر)ی لێپێكدێت، كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین كه‌رتی ئینگلیزییه له ڕووی ڕووبه‌ره‌وه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسلامی نێوده‌وڵه‌تی (ئینا) "ئه‌ستێره‌ی ئیسحاق له ساڵی (2002)دا ده‌ركه‌وت و دره‌وشایه‌وه، له‌و كاته‌ی كه سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كه‌م سه‌ردانی شاژنه (ئلیزابێس)ی بۆ مزگه‌وتێكی به‌ریتانیا كرد، كه مزگه‌وتی سه‌نته‌ری ئیسلامیی بوو له (سكوتسۆرب)".
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئێستا له به‌ریتانیادا نزیكه‌ی (2) ملیۆن موسڵمان هه‌یه و (5) نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان و (220) ئه‌ندامیان له ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كاندا هه‌یه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم xamnak دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتانە
هەر شاد بیت بەڕێزەکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه