.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بژین له‌ژیاندا ره‌نگه كۆمه‌ڵێك كار هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌ژیان بده‌ن، كاری مردن مردوو شۆردن جیایه له‌هه‌موو كاره‌كانی تر، ئایه مردو شۆردن حه‌زی مرۆڤه یان مرۆڤ به‌سوتفه تووشی ئه‌م كاره ده‌بێت، له‌م ریپۆرتاژهماندا سه‌ردانی دایك و كوڕێك ده‌كه‌ین كه‌ماوه‌ی 20ساڵه خه‌ریكی كاری مردو شۆردن، ئه‌م دایك و كوڕه خه‌ڵكی گوندی ههنجیرهن سه‌ر به‌به‌ری مه‌رگه، له‌زاری فه‌رهاد محه‌مه‌د ومریه‌م عبدوڵڵا ی دایكی فه‌رهاد گۆێبیستیان ده‌بین.
*خۆت بناسێنیت؟
-فه‌رهاد محه‌مه‌د ئه‌مین خه‌ڵكی گوندی ههنجیرهم سه‌ر به‌به‌ری مه‌رگه له‌دوا لێشاوه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌عس دێیه‌كانی برد ئێمه دێیه‌كه‌مان رووخا هاتینه شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون.
*ئه‌م كاره‌ی تۆ ده‌ی یكهی كاری مردو شۆردن كارێكه جیاوازه له‌هه‌موو كاره‌كانی تر مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بژین له‌ژیاندا ره‌نگه كۆمه‌ڵێك كار هه‌ڵبژێرن ئه‌م كاره‌ی تۆ له‌چاوو هه‌موو كاره‌كانی تر جیاوازی هه‌یه تۆ ئه‌م كاره‌ت چۆن هه‌ڵده‌بژارد؟
- من به‌كارێكی زۆر زۆر باشم زانی بۆیه هه‌ڵم بژارد له‌به‌ر ئه‌وه من چاوم له‌پاره نییه، پاره له‌كه‌س وه‌رگرم به‌راستی من هه‌موو شتێكی خۆم هه‌یه له‌ماڵ تابوتم كه‌سێك دێت له‌دهۆكه‌وه ده‌یهێنێت، من پێش ئه‌وه‌ی ماڵم بێته كه‌سنه‌زان ماڵم له‌ته‌یراوه بوو من هه‌موو خه‌ڵكی ته‌یراوه ده‌مناسێت چونكه خێرخوازم، شێت مردبوو له‌ناوچه‌ی دیانه هاتوو چۆی ناوچه‌ی بارزانی ده‌كرد به‌م رێگایه‌دا، شتێك مردبوو گوتیان مه‌لا فه‌رهاد كامه‌یه من له‌مزگه‌وتی مه‌لا یاسانی لهتهیراوهی خۆم له‌وێ نزیكه‌ی 7 تابوتم هه‌بوو لقی 4 بهوهزانی كه‌من هاوكاری خه‌ڵك ده‌كه‌م ئه‌وكات مانگانه 100دیناری وه‌كو مووچه بۆ بڕمه‌وه، من له‌ساڵی 1989 مردوو ده‌شۆم زیاتر له295 مردووم شۆردوه هه‌موو به‌ڵگه‌كانم هه‌یه به‌ڵگه‌كانیش لای خۆم ناوی ئه‌و مردوانهشم لایه كه‌خۆم شۆردومه، پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێت به‌هیچ جۆرێك شه‌رت و شروتی مردوو به‌یان مه‌كه‌ن من كه‌سێكی ناودارم له‌ناوچه‌ی سلێمانی پیره‌مه‌گرون دوكان ناوچه‌ی رانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رای خودا ده‌یشۆم لهكهسنهزان ده‌چم بۆ هه‌موو شوێنه‌كان بهئوتوَمبێڵ به‌خۆرای مردوو ده‌شۆم بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دینار وه‌ربگرم.
*ئه‌گه‌ر پێمان بڵێی یه‌كه‌م جار چۆن مردووت شۆرد خۆت حه‌زت كرد یان تووشی ئه‌م كاره‌ی بووی؟
-من كۆمه‌ڵێك پیاوی به‌رێز ئاگادار بووم من منداڵ بووم خۆم له‌ساڵی 1973 له‌دایك بوومه ماوه‌ی 20 ساڵه مردوو ده‌شۆم له‌ته‌مه‌نی 23 ساڵیه‌وه تاوه‌كو ئێستا مردوو ده‌شۆم هانده‌رم حاجی شێخ جه‌لال بوو، شێخێكی زۆر پیرۆز بوو له‌ناوچه‌ی كاكهڵۆن له‌سلێمانی ئێستا ته‌كیه‌ی هه‌یه هانده‌ری و رێێنیشاندهری مردوو شۆردنم بوو مه‌رجه‌كانی مردوو شۆردنم هه‌موو له‌و وه‌رگرتوه زۆر به‌جوانی پێی گوتووم، منیش مردوو شۆردوه له‌وكاته‌وه تائێستا ئه‌و كهرێنیشاندهرم بوو له‌مردوو شۆردن، مه‌رجه‌كانی پێوتم یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه‌دوو توره‌گه بهكاردێنین یه‌كێكیان بۆ ئه‌وشوێنانه‌ی كهبۆن ده‌گرن ناوگێیهوه ناوباڵهوه ناودامێنی پیاوه ئه‌وشوێنانه‌ی كهبۆن ده‌گرن من به‌جوانی پاكی ده‌كه‌مه‌وه تابۆم بكرێت چاو شووشه‌بێت یان تاخمی له‌ده‌م دابێت یان ددانی زێری له‌ده‌م دبێت من تاراده‌یه‌ك ئه‌مانه ده‌ردێنم تایهڵم له‌گه‌ڵی برواته قه‌بره‌وه چونكه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ مردووه‌كه باش نییه بچێته ناو قهبرهكهوه كفنی ده‌كه‌م جوان ئه‌گه‌ر بۆم بكرێت له‌م حاڵه‌تانه نوێژیژی له‌سه‌ر ده‌كه‌م به‌س بۆمن نابێت له‌م كاته‌دا نوێژی له‌سه‌ر بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌بێت دوای شۆردنی مردوه‌كه خۆم بشۆمه‌وه.
*چه‌ند مردوت شۆردوه تاوه‌كو ئێستا؟
-به‌نووسین تاوه‌كو ئێستا295 مردوم شۆردوه.
*له‌كاتی شۆردنی ئه‌م مردووه تۆ قه‌ت تووشی ترس نه‌بووی؟
-جارێك كات ژمێر3ی شه‌و له‌هه‌ولێر هاتن به‌دوام زۆر بێتاقه‌ت بووم ئه‌وه‌بوو خێزانه‌كه‌م پێی گوتم هاتن به‌دوات منیش كه‌چووم پیاوێكی به‌ته‌من كۆچی دوای كردبوو زۆر فه‌قیریش بوون به‌حه‌قه‌ت هه‌تاوه‌كو به‌خۆم له‌ماڵه‌كه‌ی خۆشمدا گوڵاو كۆمه‌ڵێك شتم برد، چووم له‌ژورێك دایان نابوو ژورێكی زۆر دورو درێژ بوو تاریك بوو كاره‌با نه‌بوو كهچوم مردوه‌كه چاوی زه‌ق بوو زۆر پاڵیشی به‌دیواری دابوو زۆر ترسام چاوی كرابهوه ته‌ماشای منی ده‌كرد منیش له‌م حاڵه‌ته‌دا خۆفێك لهجهستهمه هه‌ڵچوو وامزانی زیندوو بۆته‌وه پاڵی بهدیوارهكه داوه ئهوترسهم بینیوه ئه‌وه بوو پاشا‌و پاش كشامه‌وه دوای نه‌وێرام تاوه‌كو نیو كات ژمێر بچمه ژوره‌وه، بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م گێڕایه‌وه ناو مزگه‌وته‌كه كه‌سی تێدا نه‌ما هه‌موو چۆڵیان كرد له‌ترسان، به‌ڵام خۆشم دوای چوم ئه‌بوو كات ژمێر4:30 ئهدهورهبوو كابرای بانگ ده‌ر هات بۆ مزگه‌وته‌كه بۆم گوت شتێكی واهه‌یه به‌خوای كابرای بانگ ده‌ر خه‌ریك بوو نه‌چێت بانگیش بدات زۆر ترسا چونكم بۆخۆم شته‌كه‌م بینی بوو بۆ خۆم نهم ده‌وێرا، به‌ڵام دوای چوومه ژوره‌وه ئه‌گه‌ر چووم خاو ببۆوه كهتبوه خواره‌وه هه‌ڵم گرته‌وه به‌راستی له‌سه‌ر ئه‌م شته دوای كه‌ته‌واو بووم له‌شۆردنی مردوه‌كه بهئوتۆمبێڵ نه‌یان بردمه‌وه باوه‌ڕكه بۆخۆم چوومه‌وه له‌شم هه‌مووی ته‌ربوو زۆریش ماندووبوم گه‌ردنی مردوهكهشم ئازاد كرد، من پاره له‌یه‌ك كه‌س وه‌رناگرم ئه‌گه‌ر بزانم مردوه‌كه فه‌قیره خوادهزانی هه‌موو شته‌كان به‌خۆشم ده‌یكڕم.
*قه‌ت خه‌وت به‌م كه‌سانه بینیه‌وه كاتێك مردبێت تۆ شۆردبت دوای هاتبێته‌وه خه‌ونت خه‌وت پێوه بینیبێت؟
-هاتن به‌دوام گوتیان مردوێكمان هه‌یه ئه‌بێت بۆ مان بشۆی منیش كهچوم منداڵه‌كه زۆر جوان بوو، من باوكی خۆم خۆم شۆردومه به‌ده‌ستی خۆم له‌ناو خزم و كه‌سه‌كانم ئه‌وه‌ی ده‌مرێت هه‌مووی خۆم شۆردومه، فه‌رق و جیاوازیشم نه‌كردوه له‌نێوان باوكم و هیچ كه‌سێكی تر له‌كاتی شۆردندا من به‌یه‌ك چاو سه‌یری ده‌كه‌م چونكه كه‌مرد هه‌مووی ده‌چێته‌وه لای خودای گه‌وره، كه‌منداڵه‌كه شۆرد ده‌ستێكم له‌سه‌ریدا پێم ماچ كرد زۆرم خۆش ده‌ویست دوای ئه‌وه‌ی شۆردم شه‌وێ هه‌ر له‌بیرم دابوو ئێواره نانم نه‌خوارد خودای ئاگای لێیه شه‌و هاته خه‌وم ده‌ست نوێژم هه‌ڵگرت بوو پێی ماچ كردم كه‌سێكی له‌گه‌ڵ بوو ئه‌ویش مردبوو من له‌باوه‌ش ده‌گرت و ماچی ده‌كردم به‌رگێكی سپی له‌به‌ر بوو منیش یارم له‌گه‌ڵ كرد به‌س هیچ قسیه‌كی نه‌ده‌كرد دوای خه‌به‌رم بۆوه شهوێكیتریش دیسان هاته خه‌وم هه‌مان شتی دوباره‌كرده‌وه.
*ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌تۆ ده‌یان شۆی لای خۆت ناویان ده‌نووسی؟
-هه‌موویم نووسیوه‌ته‌وه برایه‌كم هه‌یه هه‌موویم به‌دوای یه‌كدا بۆ ده‌نوسێته‌وه، هه‌ر حه‌زده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یان شۆم ناوه‌كانیان لای من تۆماربێت، پێغه‌مبه‌ر (ێ) ده‌فه‌رموێت مه‌رجه‌كانی مردوو به‌یان مه‌كه وێنه‌كانی مردوو به‌یان مه‌كه له‌وانه‌یه تۆ پیاوێك بێت تۆ ده‌یشۆی عه‌یبێكی له‌له‌شدا بێت ته‌نها خوا زانیبێتی هیچ كه‌س نه‌یزانیبێت، پێغه‌مبه‌ر (ێ) ده‌فه‌رمووێت تۆ وێنه‌ی ئه‌م مردووه بپارێزه، هه‌ندێك جار هه‌بووه مردوه‌كه پارچه پارچه بووه خۆم له‌شم پێك وهناوهتهوه، شتێكی تریش هه‌یه خه‌ڵكی هه‌ولێر ته‌یراوه خه‌ڵكی كه‌سنه‌زان خه‌ڵكی ناوچه‌ی دوكان به‌یه‌ك شتی من زۆر سه‌رسامن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆنی مردوو ناكه‌م، مردوو یه‌ك هه‌فته بمێنێته‌وه له‌ده‌شت له‌شاخ ئه‌گر بێت و هه‌تاوه‌كو كرم لێی دابێت له‌ده‌شت له‌شاخ من بۆنی ناكه‌م، به‌ڵام یه‌ك شتێك پیس له‌ده‌ره‌وه ببینم بۆنی ده‌كه‌م، له‌كاتی چونم بۆلای مردوو هه‌ستی بۆن كردنم نامێنێت بۆنی مردوو ده‌ڵێی گوڵاوه ئه‌وكاته ئه‌وه‌نده‌م پێ خۆشه خوا ئه‌م به‌هره‌ی پێداوم.
دایكی فه‌رهادیش مریه‌م عبدوڵڵا ره‌سول به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی گۆڤاری هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه.
*له‌كه‌یه‌وه تۆ مردو ده‌شۆی؟
-من له‌ساڵی 1991 وه مردوو ده‌شۆم له‌پێناو خودای من ئه‌م كاره ده‌كه‌م بێ ئه‌وه‌ی من یه‌ك دینار له‌كه‌س وه‌ربگرم ته‌نانه‌ت جاری واهه‌بووه كات ژمێر 3ی شه‌و به‌دوام داهاتوون ئه‌م مردوانهم چوومه شوشتوه هه‌تاوه‌كو ئێستا من یه‌ك دینار له‌یه‌ك كه‌س نهلهحكومهت وه‌رگرتوه به‌س له‌به‌ر خاتری خوای ئه‌م كاره‌م كرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 300 مردووم شوشتوه.
*تۆ ئه‌م مردووانه‌ی شۆردۆته هی چ ناوچه‌یه‌ك بووه به‌زۆری؟
-به‌زۆری خه‌ڵكی هه‌ولێرم زۆر شۆردوه.
*ناترسی قه‌ت؟
-قه‌ت ناترسم خودا به‌هره‌یه‌كی پێداوم جاری واهه‌بووه كه كات ژمێر 3ی شه‌و به‌دوام داهاتوون كهچوم مردوه‌كه سوتاوه خۆی سوتاندوه مردوه به‌شێوه‌یه‌كی جوان شۆردومه هیچیش نه‌ترساوم.
*سه‌رتا كهدهستت پێكرد ئه‌وكاتیش نه‌ترسای؟
-قه‌ت نه‌ترساوم له‌وه‌ته‌ی مردوو ده‌شۆم.
تيبينى/ له سايتى كوردستان نيت وه ركيراوه
دیمانه- رێبین حه‌سه‌ن-هه‌ولێر
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast x0sh hawre bo am babata jwana
dasty aw dayk u kura xoxsh bet xwa padashtyan bdatawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه

كةركوك دلى كوردستان هيواى تورك‌و عارةبانة خوشةويستى هةموانة

له‌سه‌ر هێڵ نییه

حاجى قادرى كو يي دةلى...... تاريك نةكه ون قه بيلى اكراد
هه روا دبنه خه رابه ئاباد
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده ستم دايه يه بينوسه كه م
ده ستم كرد به شيعري خو م
خوشم ده ويت دله كه م
خوشم ده ويت روحه كه م
به لام تو جوابت نه دامه وه
منيش غه مبار بووم هه رله جيوه
من زورت لي بارامه وه
تو هه ر جوابت نه دامه وه
ئاخه ر ئه وه‌يه خوشه ويستي
بابزانم له كه نكينه وه فير بوويتي
تيبني:داواي ليبردون ده كه م جونكه فونته كه م كوردي نه بوودانان و نوسيني هي خومه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن دلى كورد (2008-06-01 11:59:26)
له‌سه‌ر هێڵ نییه

سلا و له هه موو كورد لة هه م‌و جيهان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dasty ewash xosh hawreyan,sopas bo payama jwanakantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه