.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








لێدوانەكەى سەرۆكى ئەمریكا، شكاندنى ئیرادەى گەلى كوردە لە كەسێتى پەكەكەدا
2008 06 03 -
alae-tazai-pcdk-coaramen-kongra.jpg
لە كۆتایى مانگى رابوردوودا، وتەبێژى كۆشكى سپى ئەمریكا بە ناوى جۆرج بۆشى سەرۆكى ئەمریكاوە، پارتى كرێكارانى كوردستان، (پ ك ك)ى بەوە تاوانباركرد كە بازرگانى بە مادە بێهۆشكەرەكانەوە دەكات.
هەمو لایەك دەزانن كە یەك لە بنەما سەرەكیەكانى ئایدولۆژیاى پارتى كرێكارانى كوردستان،چەمك و پراكتیكى ژینگەپارێزیە، بازرگانیكردن بە مادەى بێهۆشكەرەوە، تەواو پێچەوانەى چەمكى ژینگەپارێزیە و هۆكارێكى سەرەكى تێكدانى ژینگەى مرۆڤە، یەك لە پرنسیبە ئایدۆلۆژیەكانى ترى (پ ك ك) ئیرادەگەرى و باوەڕبوونە بە تواناى بەرزى مرۆڤ،بازرگانیكردن بە مادەی بێهۆشكەرەوە،كردارى ئەو كەسایەتى وهێزانەیە كە بڕوایان بە تواناو ئیرادەى تاك وگەلى خۆیان نیە.
ئەولێدوانەى جۆرج بۆشى سەرۆكى ئەمریكا تەواولە راستیەوە دوورە،بەردەوامكردنى پلانگێڕى نێودەوڵەتیە دژى گەلى كورد بە شێوازێكى قوڵتر،لێدوانێكە بۆ شكاندنى ئیرادەى گەلى كوردە لە كەسێتى پارتى كرێكارانى كوردستاندا،ئەوە نیشانەى رێكەوتنێكى مەترسیدارى نێوان توركیاو ئەمریكایە لە دژى گەلى كورد،نیشانەى ئەوەیە كە حكومەتى ئەمریكا دۆستى گەلى كورد نیە و ئامادەیە جارێكى تر كورد بكاتە قوربانى بەرژەوەنیەكانى لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا.ئەردۆغان هەستى بەوە كردووە كە لە دواى شكستە سەربازیەكانى سوپا لە بەرامبەر هێزى پاراستنى گەل،حزب و حكومەتەكەى پێگەی جەماوەریان لاوزابووە وپارتى كرێكارانى كوردستان لە ناو جەماوەردا پێگەى سیاسى و كۆمەڵایەتى بەهێزبووە،دەیەوێت بەم لێدوانەى جۆرج بۆش،پێگەى جەماوەری (پ ك ك) لاوازبكەن و گۆِڕپانى كۆمەلایەتى لێبەرتەنگ بكەن.
ئێمە وەك پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان،ئەو لێدوانەى سەرۆكى ئەمریكا بە لێدوانێكى هەڵەو نابەرپرسیار دەبینین،لێدوانێكە،زیان بە دۆستایەتى نێوان گەلى كورد و گەلى ئەمریكا دەگەیەنێت،بە لێدوانێكى سیاسى دەبینین كە بۆ پشتگیرى دەوڵەتى توركیا و دژى گەلى كورد بڵاوكراوەتەوە،ئەو لێدوانە پرۆتستۆ دەكەین،داوا لە گەلى كورد و گەلى ئەمریكا دەكەین فشار لە سەر سەرۆكى ئەمریكا دابنێن بۆ ئەوەى داواى لێبوردن لە پارتى كرێكارانى كوردستان و گەلى كورد بكات،داوا لە دام و دەزگا دەوڵەتى و جەماوەریەكانى ئەمریكا دەكەین سنورێك بۆ لێدوانە نابەرپرسیاریەكانى سەرۆكەكەیان دابنێن.
دەستەى كاگێڕى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان.
3-6-2008

لهسهر هێڵ نییه


desti tosh sozi gyan swpas bo besshdarit
لهسهر هێڵ نییه