.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بۆچی یه‌كتاپه‌رستی و عه‌قیده پێش هه‌موو شتێك ً؟؟؟؟!!!!
بەشی یەکەم
عقیده‌و په‌كتاپه‌رستی سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك: چونكه بنچینه‌ی بانگه‌وازی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له‌سه‌ر زمانی هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك نێردرابێت بۆ قه‌ومه‌كه‌ی: (يَاقَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ) [ هود 84].
عقیده‌و په‌كتاپه‌رستی سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك: چونكه جیاكه‌ره‌وه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌نێوان مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی له‌ناو دۆزه‌خ و ڕزگاربوون لێی، نه‌تبیستووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا). [ النساء 48]، وه شیرك وهاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین شته دژ به یه‌كتاپه‌رستی كه بنچینه‌ی ڕاستێتی و پاكێتی عه‌قیده‌یه.
عقیده‌و په‌كتاپه‌رستی سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك: چونكه جیهانی ئیسلامیمان ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌هه‌ره هۆكانی دواكه‌وتنی و تیاچوونی گه‌وهه‌ره ڕاستیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی عه‌قیده‌و په‌كتاپه‌رستی پاك وخاوێن، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆر له باوه‌ڕی موسڵمانان پڕ بووه له كاروباری شیرك وگومڕایی له ته‌واف و سورخواردن به ده‌وری گۆڕ وهاواربردن بۆ خاون گۆڕه‌كان، داوای یارمه‌تی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان له مردووان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می جاهلیه‌ت و نه‌فامێتی پێش ئیسلام له‌م كرده‌وانه‌دا و هه‌روه‌ك وابێت نه‌یانخوێندبێته‌وه یان نه‌یانبیستبێت خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ). [ فاطر 14]، جگه له‌و هه‌موو بیدعه‌یه‌ی به‌ناوی ده‌روێشایه‌تی و سۆفییه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه له‌نێو چینی ڕۆشنبیر و خه‌ڵكی گشتیی تاكو چه‌نده‌ها كاری بیدعه گه‌شتۆته ئاستی یه‌كه‌مین وه‌كو (مهولینامه) و ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر بكرێته بۆنه ویادی موناسه‌به و هه‌روه‌ها تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ گاوور (نهسڕانیهكان) له جه‌ژنه‌كانیان وه‌كو سه‌ری ساڵ و شتی تر.. به‌ڵكو چه‌نده‌ها گۆڕانكاری هاتۆته نێو سلوك وڕه‌وشتی موسڵمانانه‌وه كه باسی ده‌كه‌ین له به‌شه‌كانی تر به به‌ڵگه‌وه له كیتاب و سوننه‌تی ڕاست پشت به‌خوا.
عقیده‌و په‌كتاپه‌رستی سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك: چونكه شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین سته‌م و زوڵمه وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ). [ لقمان: 13].
پاش ئه‌مه‌ش ئایه برای به‌ڕێزم.. خوشكی ئازیزم ئێمه ڕاست ناكه‌ین له قسهكهماندا كه ده‌ڵێین "عقیده‌و په‌كتاپه‌رستی سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك"؟؟!!
وه ئێمه‌ش پشتیوان به‌خوای گه‌وره به‌نیازین زنجیره‌یه‌ك وانه‌ی ته‌واو بڵاوبكه‌ینه‌وه كه عه‌قیده‌و یه‌كتاپه‌رستی ڕاست و دروست ڕوون ده‌كاته‌وه به به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی ڕاست و ڕاشكاو كه هیچ ڕێیه‌ك ناهێڵێته‌وه بۆ گومان، تاكو كاره‌كانمان له‌سه‌ر ڕوون و ئاشكرا بێت دڵ و ده‌روونی موسڵمانی سه‌رڕاستی پێ ده‌كرێته‌وه كه به‌دوای ڕزگاربوون ده‌گه‌ڕێت و له‌م كانی وسه‌رچاوه پاكه ده‌خواته‌وه بێ ترس و گومان له‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه ببێت له باوه‌ڕ و ئیعتیقاددا. خوای گه‌وره‌ش یاوه‌رمانه.
پێگه‌ی بانگه‌واز

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بێت هاوڕی گیان بابه‌ته‌کانت زۆر به‌سوودن سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆ ش هاوڕێ گیان سوپاس بۆ پەیامت....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دەستت خۆش بێ هاووڕێی بەڕێزم
بۆ دانانی ئەوو بابەتە بە سوودە
هەر شادبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ پەیامەکانت
بەم هیوایە ئاسودە بژیت.......
له‌سه‌ر هێڵ نییه