.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خویندنیی ئیسلامی له‌كوردستان
سه‌رنجی كه‌ناڵه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان راده‌كێشێت
10:20:26 2008-06-07 PUKmedia
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌ته‌به‌ر بۆ رێكخستنی باشتری خوێندنی ئیسلامی و مه‌نهه‌ج و پرۆگرامه‌كانی ئه‌م خوێندنه له‌هه‌رێمی كوردستاندا‌و په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان و مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كان له‌جیهاندا بۆته جێی گرنگیدان و سه‌رنجی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا جگه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرتی جۆراوجۆر له رۆژنامه‌و سایته‌كانی ئینته‌رنێت و رادیۆ و كه‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی (الشرقیه) و (السومریه) و (العراقیه) و (الحریه) ی عیراقی و ته‌له‌فزیۆنی (الحره) ی ئه‌مریكی و رادیۆی (BBC) ی به‌ریتانیاو (رادیۆی سه‌وا) و ئاژانسه‌كانی (رۆیته‌رز) و (فرانس پرێس) و (AKI) د ئیتالیا و (ئیلاف)و (نیوزماتیك) و چه‌ندین رۆژنامه‌و سایتی ئینته‌رنێتی عه‌ره‌بی و جیهانیك راپۆرت و هه‌واڵی جیاجیایان له‌سه‌ر به‌رنامه‌و بڕیار‌و هێڵه‌گشتییه‌كانی سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێكخستنی كاروباری ئایینی و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی بڵاوكردۆته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌ناڵی (العربیه) له‌به‌رنامه‌ی (نهایه الاسبوع) ی رۆژی هه‌ینی 6/6 راپۆرتێكی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و بڕیاره‌كانی بۆ رێكخستنی ره‌وشی خوێندنی ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه ئه‌كادیمی و زانستییه ئیسلامییه‌كانی جیهان پێشكه‌شكرد.
(احمد الصالح) ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ناوبراو له‌عیراق دیدارێكی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و به‌شێكی دیداره‌كه‌ش له‌راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی (العربیه) په‌خشكرا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo babatakat

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه