❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ...2....بۆچی یه‌كتاپه‌رستی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-07 17:20:33

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

...2....بۆچی یه‌كتاپه‌رستی

بۆچی یه‌كتاپه‌رستی و عه‌قیده‌ پێش هه‌موو شتێك ً؟؟؟؟!!!!
بەشی  دووەم ......

شیرك (هاوه‌ڵ په‌یداكردن و جۆره‌كانی)

جۆره‌كانی شیرك:

شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوه‌ڵ و شه‌ریك بڕیار بده‌یت بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ (ربوبية) پاروه‌ردگارێتی خوا و (الوهية) خوایه‌تی، وه‌ زیاتر له‌ خوایه‌تی‌یه‌ وه‌كو بپاڕێته‌وه‌ له‌ كه‌سێك له‌گه‌ڵ خوا یان كارێك بباته‌ پاڵ یه‌كێك له‌ جۆره‌كانی عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی كه‌ تایبه‌ته‌ ته‌نها بۆ خوا بكرێت: وه‌كو سه‌ربڕین و نه‌زر و ترس و تكاكردن و خۆشه‌ویستی.

وه‌ شیرك گه‌وره‌ترین تاوانه‌ به‌هۆی ئه‌م شتانه‌وه‌:

- چونكه‌ به‌و كاره‌ دروستكراوه‌كه‌ (مه‌خلوق) ته‌شبیه‌ ده‌كرێت به‌ دروستكه‌ره‌كه‌ (خالق) له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خوایه‌تی، واته‌ هه‌ركه‌س یه‌كێكی كرده‌ هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌شبیه كردووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سته‌م وزوڵمه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ) (سورة لقمان 13)، سته‌م و زوڵم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شتێك له‌ شوێنی غه‌یری خۆی دابنرێ، هه‌ركه‌س یه‌كێكی غه‌یری خوای په‌رست ئه‌وا په‌ندایه‌تی له‌ غه‌یری شوێنی خۆی داناوه‌، وه‌ بۆ كه‌سێكی تر كردوویه‌تی كه‌ شایه‌نی ئه‌و به‌ندایه‌تی‌یه‌ نیه‌، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سته‌م و زوڵمه‌.

- خوای گه‌وره‌ پێمانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كه‌سێك خۆش نابێت گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌و ته‌وبه‌ نه‌كات له‌ شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا) النساء (48).

- خوای گه‌وره‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هه‌شتی حه‌رام كردووه‌ له‌سه‌ر موشریك (كه‌سێك هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یدا بكات) و ئه‌و كه‌سه‌ به‌ هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ) (المائدة 72).

- شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا هه‌موو كرده‌وه‌و كاره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، وه‌كو خوای گه‌وره‌ پێمان ده‌فه‌رموێت: (وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) (الأنعام 88)، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) (الزمر 65).

- شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ گه‌وره‌ترینی تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ (اكبر الكبائر)، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلّم) ده‌فه‌رموێت: (أَلا أُنَبِّئُكُمْ بِأَكْبَرِ الْكَبَائِرِ ثَلاثًا قَالُوا بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ الإشْرَاكُ بِاللَّهِ وَعُقُوقُ الْوَالِدَيْنِ) أخرجه البخاري برقم (2654)، ومسلم برقم (87). (ابن القیم) ده‌ڵێت: خوای گه‌وره‌ ڕوونی كردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ (خلق و امر) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ ناوه‌ جوانه‌كانی و سیفاته‌كانی بناسرێ و ته‌نها ئه‌و بپه‌رسترێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌درێت. وه‌ خه‌ڵك به‌ عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن ئه‌ویش ئه‌و دادپه‌روه‌ری‌یه‌یه‌ كه‌ گشت ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌سه‌ر دانراوه‌ به‌پێوه‌، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ) الحديد (25) بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی ناردووه‌و كتێبه‌كانی ناردۆته‌ خواره‌وه‌ بۆ خه‌ڵك تاكو ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. وه‌ له‌ گه‌وره‌ترین دادپه‌روه‌رێتی ته‌وحیده‌ واته‌ په‌كتاپه‌رستی ویه‌كخواپه‌رستی، وه‌ یه‌كتاپه‌رستی سه‌ری دادپه‌روه‌ری و بڕبڕه‌یه‌تی. وه‌ شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا زوڵم و سته‌مه‌ هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ) لقمان (13). كه‌واته‌ شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان سته‌می سته‌مه‌كانه‌، وه‌ یه‌كتاپه‌رستی دادپه‌روه‌ریی دادپه‌روه‌ریه‌كانه‌. وه‌ هه‌رشتێك دژی ئه‌م مه‌به‌سته‌ بێت ئه‌وا گه‌وره‌ترینی تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ (اكبر الكبائر)... تاكو شێخ (ابن القیم) ده‌ڵێت: كاتێك شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردران بۆ خوا پێچه‌وانه‌و دژی ئه‌م مه‌به‌سته‌بوو ئه‌وا گه‌وره‌ترینی تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ (اكبر الكبائر)، وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هه‌شتی حه‌رام كردووه‌ له‌سه‌ر موشریك و هاوه‌ڵ بڕیارده‌ر، وه‌خوێنی حه‌ڵاڵ كردووه‌ بۆ ئه‌هلی ته‌وحید. وه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك وه‌رناگرێت له‌ كه‌سێكی موشریك یان پاڕانه‌وه‌و تكایه‌ك. بۆیه‌ موشریك نه‌زانترین كه‌سه‌ به‌خوای گه‌وره‌، چونكه‌ هاوه‌ڵێكی په‌یداكردووه‌ بۆ خوا كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی جه‌هاله‌ت و نه‌فامێتی‌یه‌ به‌ خوای گه‌وره‌. هه‌روه‌ها سته‌م و زوڵم له‌و كه‌سه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ریش له‌ واقعدا ئه‌و كه‌سه‌ زڵم و سته‌می له‌ خوا نه‌كردووه‌ به‌ڵكو زڵم وسته‌می له‌ خۆی كردووه‌.. (قسه‌كه‌ی ابن قیم ته‌واوبوو) سه‌رچاوه‌: له‌كتێبی (الجواب الكافي لابن القيّم ص 109).

- شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان كه‌م وكوڕی‌یه‌كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی به‌دوور و بێگه‌رد گرتووه‌ لێی، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك شیرك وهاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات ئه‌وا شتێكی بڕیارداوه‌ كه‌ خوا خۆی پاك وبێگه‌رد گرتووه‌ لێی، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی دژایه‌تی و سه‌ركه‌شی‌‌یه‌ به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌.


     
 
   


والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

پێگه‌ی بانگه‌واز

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن darwnae (2008-06-07 17:22:14)

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-09 03:13:38

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: ...2....بۆچی یه‌كتاپه‌رستی

dastt xosh azizm

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-10 11:08:22

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: ...2....بۆچی یه‌كتاپه‌رستی

ده سته كانت خوش

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-10 14:45:07

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ...2....بۆچی یه‌كتاپه‌رستی

dastan xosh bo payamtan

hawrem masty
hawre  harem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-10 15:06:54

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ...2....بۆچی یه‌كتاپه‌رستی

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم  دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتانە

هەر شاد بیت بەڕێزەکەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-13 15:14:17

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ...2....بۆچی یه‌كتاپه‌رستی

دەست خۆش بۆ ئەم پەیامەت

بەهیوای ژیان ێكی ئاسودەو کامەرانم بۆ تۆی ئازیزم.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net