❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی یه‌كتاپه‌رستی..3.....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-10 14:55:13

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

بۆچی یه‌كتاپه‌رستی..3.....

بۆچی یه‌كتاپه‌رستی و عه‌قیده‌ پێش هه‌موو شتێك ً؟؟؟؟!!!!

بەشی   سێیەم



  شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان دوو جۆری هه‌یه‌

جۆری یه‌كه‌م: شیركێكی گه‌وره‌یه‌:

له‌ ملله‌تی ئیسلام ده‌رده‌چێت و خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ گه‌ر مرد و په‌شیمان نه‌بووه‌وه‌ لێی وته‌وبه‌ی لێ نه‌كرد، ئه‌م شیركه‌ش بریتی‌یه‌ له‌ بڕیاردانی یه‌كێك له‌ عیباده‌ته‌كان بۆ غه‌یری خوا، وه‌كو: پاڕانه‌وه‌و دوعاءكردن له‌ غه‌یری خوا و نزیكبوونه‌وه‌ به‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و نه‌زركردن بۆ غه‌یری خوا له‌ گۆڕ و مردووه‌كان به‌ناوی شێخ و ئه‌ولیاء و جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان، یان ترسان له‌ مردووه‌كان به‌ناو ئه‌ولیاء و شێخه‌وه‌و هه‌روه‌ها ترسان له‌ جنۆكه‌ و شه‌یتانه‌كان كه‌ ده‌توانن زیانی پێ بگه‌یه‌نن و نه‌خۆشی بخه‌ن، یان تكاكردن وچاوه‌ڕوانكردن له‌ غه‌یری خوا له‌ كارێك كه‌ هیچ توانای به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێت له‌ ئه‌نجام دانی پێویستی و كاروبار و لابردنی كاره‌سات و نه‌خۆشی كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌موو شتانه‌ ده‌كرێت له‌سه‌ر مه‌رقه‌ده‌كاندا كه‌ دروست كراون له‌سه‌ر گۆڕی پیاوچاكان و ئه‌ولیاء، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ) يونس (18). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆریش هه‌ن له‌و مه‌رقه‌دانه‌ هی ئه‌ولیاء و پیاوچاكان نیه‌، به‌ڵكو خه‌ڵك له‌سه‌ر گومان كردوویانه‌ به‌ گۆڕ و مه‌رقه‌دی فڵانه‌ وه‌لی و فڵانه‌ پیاوچاك، هه‌روه‌ها زۆر له‌و كه‌سانه‌ به‌ناوی ئه‌ولیاء و شێخ و پیاوچاك ناوبراون به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ وانه‌بوونه‌و زۆر خه‌ڵكی‌یان ئیستیغلال كردووه‌.

جۆری دووه‌م: شیركی بچووك:

ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ میلله‌تی ئیسلام، به‌ڵام په‌كتاپه‌رستی كه‌مه‌ و ده‌بێته‌ ئامرازێك بۆ شیركی گه‌وره‌، وه‌ ده‌بێته‌ دوو جۆره‌وه‌: ئاشكرا و شاراوه‌.

شیركی ئاشكرا: ئه‌ویش هه‌ندێ ووته‌ و كرداره‌. ووته‌كان وه‌كو سوێندخواردن به‌ غه‌یری خوا وه‌كو (گۆڕی شه‌هیدان و گۆڕی دایك وباوك و نیشتیمان و به‌سه‌ری باوكم وبه‌ته‌ڵاق و ... هتد) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلّم) ده‌فه‌رموێ: (مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللَّهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ) رواه الترمذي برقم (1535) وحسنه، وصححه الحاكم. واته‌: هه‌ركه‌س سوێند به‌ غه‌یری خوا بخوات ئه‌وا كوفری كردووه‌و هاوه‌ڵی بۆ خوا بڕیار داوه‌. یان كه‌سێك بڵێت: (ما شاء الله وشئت) خوا و تۆ ویستتان له‌سه‌ر بو، كاتێك یه‌كێك لای پێغه‌مبه‌ری خوا ووتی: "ما شاء الله وشئت" پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (جَعَلْتَنِي لِلَّهِ عَدْلا مَا شَاءَ اللَّهُ وَحْدَهُ ) أخرجه أحمد برقم (3237)، واته‌: ئه‌وه‌ منت كرده‌ شه‌ریكێك بۆ خوا؟!!، به‌سه‌ بڵێیت ماشاء الله ته‌نها خۆی. یان كه‌سێك بڵێت: "لولا الله وفلان" گه‌ر خوا و فڵان كه‌س نه‌بووایه‌... ڕاست‌تر و دروست تر وایه‌ بوترێت: "ما شاء الله ثم فلان" و "لولا الله ثم فلان" واته‌: ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ویستی و پاشان به‌هۆی خواوه‌ فڵان كه‌س ویستی. وه‌: گه‌ر خوا نه‌بووایه‌ و پاشان به‌هۆی خواوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بووایه‌... چونكه‌ (ثم) له‌ زمانه‌وانی عه‌ره‌بیدا بۆ ته‌رتیب و یه‌ك له‌دوای یه‌ك دێت وه‌هه‌روه‌ها دواخستنی كاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ویستی كه‌سه‌كه‌ ده‌بێته‌ پاشكوێ ویستی خوا، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (وَمَا تَشَاءُونَ إِلا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ) التكوير (29). یان بووترێت: كه‌سم نیه‌ جگه‌ له‌ خوای و تۆ، یان: ئه‌مه‌ له‌ به‌ره‌كه‌تی خوا و تۆیه‌. وه‌ له‌ كرده‌وه‌كانیش كه‌ ده‌چێته‌ جۆری شیركی بچووكی ئاشكرا: وه‌كو له‌ده‌ستكردنی ئنگوستیله‌و په‌ت وپه‌ڕۆ به‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ نه‌خۆشی و كاره‌سات و به‌ڵا دوورده‌خاته‌وه‌ یان نایهێڵًێت، هه‌روه‌ها: هه‌ڵواسینی دووعا و (تمائم) وناڵی ئه‌سپ و میروو له‌ترسی چاوپیسی و به‌ناو چاوه‌زار، گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بڕوای وابوو كه‌ ئه‌م شتانه‌ به‌ڵا و زیان و كاره‌سات لاده‌دات یان ڕێی لێ ده‌گرێت ئه‌وا شیركی بچووكه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م شتانه‌ی نه‌كردووه‌ به‌ هۆ و ئه‌سباب. به‌ڵام گه‌ر باوه‌ڕی وابوو كه‌ ئه‌م شتانه‌ له‌خۆیانه‌وه‌ زیان و كاره‌سات و به‌ڵا لا ده‌بات و ڕێی لێ ده‌گرێت ئه‌وا په‌نا به‌خوا شیركی گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی بردۆته‌ لای شتێك جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، واته‌ هاتنی به‌ڵا و لابردنی و زیان و كاره‌سات و لابردنی و نه‌هێشتنی ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌یه‌ هه‌ركه‌س بڕوای وابوو شتێك یان مادده‌یه‌ك هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ ئه‌وا شیركی گه‌وره‌ی بۆ خوا بڕیار داوه‌.

جۆری دووه‌م له‌ شیركی بچووك:

شیركی شاراوه‌و نهێنی: ئه‌م شیركه‌ش له‌ نییه‌ت و ویسته‌كاندایه‌ وه‌كو ریاء كه‌ كه‌سێك كرده‌وه‌یه‌ك بكات بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵام مه‌به‌سنی ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك وه‌سفی بده‌نه‌وه‌و به‌چاكی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، بۆنمونه‌: ده‌نگی خۆش بكات له‌ ناو نوێژدا یان خێر و پاره‌ ببه‌خشێت تاكو وه‌سفی بكه‌ن و به‌باڵایدا هه‌ڵبێن، یان به‌ زبان زیكر ویادی خوا بكات و ده‌نگی بۆ قورئان خوێندن خۆش بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وه‌سف و مه‌دحی بكه‌ن. وه‌ ریاء گه‌ر تێكه‌ڵی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بێت ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلا صَالِحًا وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا ) الكهف (110). وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلّم) ده‌فه‌رموێت: (أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمْ الشِّرْكُ الأَصْغَرُ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ: وَمَا الشِّرْكُ الأصْغَرُ قَالَ: الرِّيَاءُ ) (17) أخرجه أحمد برقم (27742)، واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ لێی بترسم له‌نێوتان شیركی بچووكه‌، پرسیاریان كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شیركی بچووك چیه‌؟ فه‌رمووی: ریائه‌.

هه‌روه‌ها كردنی كارێك بۆ مه‌به‌ست و ته‌ماحێكی دونیایی وه‌كو كه‌سێك حه‌جێك بكات یان بانگ بدات و ئیمامه‌تی نوێژ بكات به‌خه‌ڵك بۆ پاره‌، یان فێری زانستی شه‌رعی ببێت یان جیهاد بكات بۆ پاره‌و ماڵی دونیا، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلّم) ده‌فه‌رموێت: (تَعِسَ عَبْدُ الدِّينَارِ وَالدِّرْهَمِ وَالْقَطِيفَةِ وَالْخَمِيصَةِ إِنْ أُعْطِيَ رَضِيَ وَإِنْ لَمْ يُعْطَ لَمْ يَرْضَ ) أخرجه البخاري برقم (6435).

وه‌ ئیمام (ابن القیم) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت: به‌ڵام شیرك له‌ ئیراده‌و مه‌به‌ست و نییه‌ت ئه‌وه‌ ده‌ریایه‌كه‌و كه‌م كه‌س لێی ده‌رباز ده‌بێت، وه‌ هه‌ركه‌سێك به‌كرده‌وه‌یه‌ك غه‌یری خوای مه‌به‌ست بێت و نییه‌تی شتێك بێت له‌ غه‌یری نزیكبوونه‌وه‌ له‌خوا و داوای پاداشت لێی ئه‌وا شركی بڕیارداوه‌ له‌ نییه‌ت و مه‌به‌ستی. وه‌ دڵسۆزی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵسۆز بێت بۆ خوا له‌ كرده‌وه‌و ووته‌ و نییه‌ته‌كه‌ی. هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ڕێگای پاكی پێغه‌مبه‌رمانه‌ ئیبراهیم (علیه السلام) كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ به‌ تێكڕای به‌نده‌كانی وه‌ له‌هیچ كه‌سێك غه‌یری ئه‌م ڕێگایه‌ وه‌رناگرێت ئه‌ویش ڕاستێتی ئیسلامه‌ وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) آل عمران (85). ئه‌ویش ملله‌تی ئیبراهیم (علیه السلام)ه‌ كه‌ هه‌ركه‌س لێی لا بدات له‌ نه‌فام و گێله‌كانه‌. (لێره‌دا قسه‌كانی ئیمام ابن القیم ته‌واوبوو) سه‌رچاوه‌: الجواب الكافي لابن القيّم ص (115).


--------------------------------------------------------------------------------

له‌وه‌ی باسمانكرد بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌ند جیاوازی‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان شیركی گه‌وره‌و شیركی بچووك، ئه‌ویش:

- شیركی گه‌وره‌ له‌ میلله‌تی ئیسلام ده‌رده‌چێت، به‌ڵام شیركی بچووك له‌میلله‌تی ئیسلام ده‌رناچێت.

- شیركی گه‌وره‌ خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ، به‌ڵام شیركی بچووك خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تایی نامێنێته‌وه‌ گه‌ر چووه‌ ناوی.

- شیركی گه‌وره‌ هه‌موو كرده‌وه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، به‌ڵام شیركی بچووك هه‌موو كرده‌وه‌كان هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و كرده‌وانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ ریائی تیادایه‌و یان بۆ دونیا كرابێت، وه‌ هه‌ركرده‌وه‌یه‌ك تێكه‌ڵ كرابێت به‌ ریاء و دونیا.

بۆ داڕشتن و نوسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ سوود له‌ نوسراوێكی شێخی به‌ڕێز (صالح الفوزان) وه‌رگیراوه‌.


 
 
 


                                والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

پێگه‌ی بانگه‌واز

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-10 15:07:54

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بۆچی یه‌كتاپه‌رستی..3.....

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم  دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتانە

هەر شاد بیت بەڕێزەکەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-13 15:15:22

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: بۆچی یه‌كتاپه‌رستی..3.....

دەست خۆش بۆ ئەم پەیامەت

بەهیوای ژیان ێكی ئاسودەو کامەرانم بۆ تۆی ئازیزم.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net