❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆچی حه‌به‌شه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-10 15:45:18

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

کۆچی حه‌به‌شه‌

یه‌كه‌م كۆچی موسوڵمانان بۆ حه‌به‌شه‌ رێكه‌وتی مانگی ره‌جه‌بی ساڵی پێنجه‌می پێغه‌ممه‌رایه‌تی بوو. واته‌: هه‌زارو چوار سه‌د و سیی و پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌وه‌ها مانگێكدا ئه‌و رووداوه‌ رووی دا.. ئه‌م كۆچه‌ به‌یه‌كه‌م كۆچ داده‌نرێ له‌ئیسلامدا، و له‌گه‌ڵ تێپه‌ر�?بوونی ئه‌و هه‌موو ماوه‌ دوور و درێژه‌دا هێشتا په‌ندو ده‌رسه‌كانی ته‌ر�? و تازه‌ن و جێی سوودلێ وه‌رگرتنن..
مامۆستا عاشوور ده‌ڵێت: له‌وانه‌شه‌ ئه‌و زیندوویی و ته‌ر�?ی وتازه‌یه‌تییه‌ی له‌و كۆچه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ هۆی دیدی درێژخایه‌ن له‌ كات و مه‌به‌ست و جۆری كۆچكه‌ران وژماره‌یاندا بووبێت، و ماوه‌ی مانه‌وه‌ش له‌وتاراوگه‌یه‌دا كه‌ نزیكه‌ی سیانزه‌ ساڵی به‌رده‌وامی خایاند، و به‌�?ه‌رمانی راسته‌و خۆی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نه‌بێ كۆتایی پێ نه‌هات..


كۆچی ئیسلامی كشانه‌وه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ هه‌ڵهاتن بێ له‌به‌رامبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌وه‌ و ئازاره‌وه‌، به‌ڵام له‌راستیدا بریتییه‌ له‌ هه‌وڵ وتێكۆشانێك بۆ گۆر�?ینی واقیع، و به‌دیهێنانی ئامانج، وده‌رچوون له‌حاڵه‌تی لاوازی و چه‌قبه‌ستوویی، و دۆزینه‌وه‌ی رێیه‌ك بۆ كارایی و توانایی له‌سه‌ر كار و هه‌وڵی سه‌ر له‌نوێ..
مامۆستا عومه‌ر عه‌بیدیش ده‌لێت: كۆچ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌رگیز نابێته‌ كارێكی نه‌رێ و به‌ڵكۆ زۆر ئه‌رێیه‌، و پلانێكی ئیستراتیژییه‌، ودیدێكی ئاینده‌ییه‌، و هه‌ڵبژاردنێكه‌ بۆ پێگه‌یكی كارا، و گۆر�?انه‌ به‌ره‌و كاری به‌رهه‌مدار، و ده‌رچوونه‌ له‌ حاڵه‌تی گه‌مارۆ و نه‌زۆكی، چونكه‌ موسڵمان هه‌ڵگری په‌یامێكی جیهانییه‌، كۆچیش ده‌بێته‌ درێژه‌داركردنی ئه‌وپه‌یامه‌ بۆ ئه‌ودیو سنووره‌ ته‌سكه‌كان، و دڵه‌ به‌به‌رد بووه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ موسڵمان و بانگخوازی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌جێگه‌كه‌ی ئه‌گۆر�?ێ نه‌ك ئامانجه‌كه‌ی، مادام جێگه‌ مه‌به‌ست نه‌بوو كۆچكردن هه‌وڵێكه‌ بۆ پێچكردنه‌وه‌ به‌ ده‌وری حاڵه‌تی گه‌مارۆی سه‌پێنراودا، به‌ڵكوتوانا به‌خشینێكه‌ به‌ موسڵمان تا گه‌مارۆی سه‌پێنراو به‌سه‌ریا گه‌مارۆ بدات، چونكه‌ ئیسلام بیرووباوه‌ر�?ێكی خۆرزگاركردنه‌، و ئامانجی رزگاركردنی مرۆڤه‌ له‌و كۆت و زنجیرانه‌ی رێ له‌بزووتنه‌وه‌ وئازادی ده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیسلام له‌كۆمه‌ڵگای ئازادا نه‌بێت به‌رنادات وگه‌شه‌ ناكات، كه‌وابوو كۆچ هه‌وڵێكی ته‌واوه‌ بۆ ده‌رچوون له‌حاڵه‌تی به‌ستن وچه‌قبه‌ستوویی.



موسوڵمانان دووجار كۆچیان بۆ حه‌به‌شه‌ كرد، كۆچی یه‌كه‌م له‌مانگی ره‌جه‌بی ساڵی پێنجه‌می پێغه‌ممه‌رایه‌تیدا ده‌ستی پێكرد، و له‌م كۆچه‌دا 12 پیاو و چوار ئا�?ره‌ت، و حه‌زره‌تی عوسمان و روقیه‌ی خێزانیشی كه‌ كیژی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ بوو له‌م كۆمه‌ڵه‌بوون، كۆچی دووه‌میش 82 یا 83 پیاو له‌نیوان 8 تا 19 ئا�?ره‌تا بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و ئه‌شعه‌رییانه‌ی كه‌ له‌یه‌مه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو مووسا له‌یه‌مه‌ن ده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌ی بێن بۆ به‌نده‌ری جیده‌ به‌ڵام ره‌شه‌با كه‌شتییه‌كه‌یانی به‌ره‌و حه‌به‌شه‌ برد..ئه‌مانیش رۆیشتنه‌ پاڵ حه‌زره‌تی جه‌ع�?ه‌ری كور�?ی ئه‌بوتالیب.و موسڵمانانی هاوه‌ڵی.
مامۆستا عاشوور ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمانان كۆچ بكه‌ن له‌لایه‌ن قورئانی پیرۆزه‌وه‌ رێ بۆ ئاماده‌كردنی ده‌روونی موسڵمانان خۆش كرابوو، چونكه‌ به‌شێك له‌قورئان دابه‌زیبوو، له‌وانه‌ سووره‌تی ئه‌لكه‌ه�?، كه‌ سێ رووداو و به‌سه‌رهاتی تیدایه‌ و هێمان بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانان ئه‌بێ خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی گه‌وره‌ ئاماده‌ بكه‌ن و ده‌بێ له‌ئاستی ئه‌و ئه‌ركه‌شدا بن..
ئاماده‌كردنی ده‌روونی::
بۆ نموونه‌: چیرۆكی ئه‌سحابولكه‌ه�? رێنوێنی كردبوون كه‌ له‌كاتی ترس و كه‌وتنه‌ ناو �?یتنه‌وه‌ كۆچكردن له‌ وڵاتی كو�?ر و چه‌وساندنه‌وه‌وه‌ پێویسته‌و ئه‌بێ ئه‌نجام بدرێت.. خۆای باڵاده‌ست دڵی ئه‌و باوه‌ر�?دارنه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ند داوه‌ كه‌ كۆچیان بۆلا كردووه‌، و ماوه‌ی زیاتر له‌سێ سه‌د ساڵ له‌ژێر چاودێری په‌روه‌ردگارابوون، و له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ توانایی وده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌ وپارێزگاری لێكردوون، ئه‌وخودایه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دڵی ئه‌م كۆچبه‌ره‌ ئیماندارانه‌ش به‌خۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ند بدات وچاودێریان بكات، هه‌روه‌ك زه‌مانه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌نی ئیماندارانی خوا به‌یه‌كناسه‌.. چونكه‌ كاتێ ئه‌و لاوانه‌ وڵات و قه‌ومه‌كه‌ی خۆیان به‌جێهێشت قه‌ومه‌كه‌یان كا�?ر بوون، به‌ڵام پاش ئه‌م هه‌موو ماوه‌ دوورو درێژه‌ كاتێ خوا له‌خه‌و رایپه‌ر�?اندن، قه‌ومه‌ كه‌یان بوونه‌ته‌ خاوه‌ن باوه‌ر�?، وهیدایه‌ت دراون.. چونكه‌ خوا به‌یه‌كناسین بناغه‌ی بوونه‌وه‌ره‌..
به‌ڵام چیرۆكی موساو عه‌بده‌ ساڵحه‌كه‌ سڵاوی خوایان لێ بێت، هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ كه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌نجامی هه‌موو شتێ به‌پێی هۆكاره‌ رواڵه‌تییه‌كانی بێت.. به‌ڵكۆ زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی هۆكاره‌ رواڵه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌بێت.. كه‌وابوو ده‌رچوونی موسوڵمانانی ئه‌مر�?ۆ له‌مه‌ككه‌وه‌ و كۆچكردنیان بۆ حه‌به‌شه‌، كه‌ خاكێكه‌ دادگه‌ر ی و ئازادی تیاهه‌یه‌، كۆتایی گه‌شته‌كه‌ نییه‌، چونكه‌ كون كردنه‌ كه‌شتییه‌كه‌ له‌رواڵه‌تا بۆ له‌ناوچوونیه‌تی، به‌ڵام له‌راستیدا هۆكاری رزگاربوونی بوو له‌ داگیر كردن. كۆچكردن له‌رواڵه‌تا ئاواره‌یی وزیلله‌ت بوو، به‌ڵام له‌راستیدا بووبه‌هۆی سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی ئیسلام به‌ جیهانی ده‌ورو به‌ری قوره‌یش..
به‌ڵام چیرۆكی ئه‌سكه‌نده‌ری شاخداریش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ زه‌وی موڵكی خودایه‌و ئه‌وه‌ی خۆی بییه‌وێت پێی ده‌به‌خشێت، كه‌وابوو ئیماندارانی چاكه‌ خوازیش شیاوترن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌یان پێ بدرێت و ببنه‌ میرات به‌ری سه‌رزه‌وی،. خوای باڵاده‌ست به‌رده‌وام له‌ناو به‌نده‌كانی خۆیدا خاوه‌ن هێزو به‌تواناكانیان ئه‌نێرێت بۆ كۆمه‌كی سته‌م لێكراو و چه‌وساوه‌كان.. چونكه‌ ته‌نیا خوا بوو كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ری نارد بۆ ئه‌وپه‌ر�?ی دنیا تا چه‌وساوه‌كان له‌ سته‌می یه‌ئجوج و مه‌ئجووج بپارێزێ، و به‌ربه‌ستێكی قایمیان بۆ دروست بكات و رزگاریان بكات.. كه‌وابوو خوا توانای هه‌یه‌ پاشایه‌كی وه‌ك نه‌جاشی بۆ موسوڵمانان بنێرێت تا له‌ده‌ست زوڵم و سته‌می قوره‌یشییه‌كان رزگاریان بكات..
چه‌ند په‌یامێك:
مامۆستا عاشوور ئه‌ڵێ: له‌راستیدا كۆچی دووه‌م بۆ حه‌به‌شه‌ چه‌ند په‌یامێك بوو له‌لایه‌ن پێغه‌ممه‌ره‌وه‌دروودی خوای لێ بێ بۆ قوره‌یش كه‌ په‌یوه‌ندی ئاین له‌دڵی ئه‌ولاوانه‌دا له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی تر پته‌وتره‌، و ئه‌وان له‌پێناو ئه‌وئاینه‌دا ئاماده‌ن قوربانی به‌زۆر له‌وه‌ دوور تر بده‌ن كه‌ قوره‌یش دێت به‌خه‌یاڵیا.. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان نیشتمانی خۆیان به‌جێهێشت و به‌ره‌وحه‌به‌شه‌ رۆیشتن.
په‌یامێكی تری ئه‌وه‌بوو كه‌ پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قور�?ه‌یش ئه‌بێته‌ جێی گومان وكێشمه‌كێش له‌ناو هۆزه‌كانی تری عه‌ره‌بدا، قۆره‌یش لا�?ی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازادی هه‌یه‌، و غیره‌تی تیایه‌ و �?ریاگوزاره‌، و پشتیوانی لاوازه‌كان ئه‌كات، و داڵده‌ی لانه‌وازان ئه‌دات.. كه‌چی ئێستا نه‌وه‌كانی خۆی له‌ده‌ست زوڵم وسته‌می هه‌ڵدین، وپه‌نا بۆ حه‌به‌شه‌ ئه‌به‌ن..
پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ بۆ ئه‌و په‌یامه‌ باشترین رۆڵه‌كانی قوره‌یشی هه‌ڵبژارد تا كاریگه‌ریه‌كی باشی هه‌بێ، ئامانجه‌كه‌ی خۆی باش بپێكێ وبه‌مه‌به‌سته‌كه‌ی بگات..چونكه‌ ئه‌م كۆچه‌ رۆڵه‌ی به‌شی زۆری هۆز و تیره‌كانی قوره‌یشی تیابوو.
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شوێنه‌وارێكی قووڵی له‌دڵ و ده‌روونه‌كاندا هه‌بوو، ویژدانی هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی هه‌ژاند، و هه‌ندێ له‌ژییر و هۆشیاره‌كانی قوره‌یش داوای ئه‌وه‌یان كرد ئه‌م نه‌زی�?ه‌ به‌شه‌رییه‌ رابگیررێت، یه‌كێك له‌وانه‌ ئیبنو ده‌غه‌نه‌ بوو كه‌هه‌ندێ له‌موسوڵمانه‌كانی له‌كۆچكردن گێر�?ایه‌وه‌، تا به‌كۆچكردنی پیاوانی وا ئابر�?ووی قور�?ه‌یش پایه‌ماڵ نه‌بێ..
بۆچ ئه‌و كۆچه‌ ستراتیژی بوو؟
ئه‌گه‌ر لیستی ئه‌وناوانه‌ بخۆێنینه‌وه‌ كه‌ ئیبنو هیشام له‌ (سیره‌)كه‌یدا ناوی هێناون، بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وكۆچه‌رانه‌ له‌لاوانی قوره‌یش بوون، و قه‌ومه‌كانیان ئه‌وه‌ند به‌ده‌سه‌ڵات بوون كه‌ له‌چه‌وساندنه‌وه‌ بیان پارێزن. ته‌نانه‌ت بچوكترین ئازاریش نه‌درێن به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ژارو كۆیله‌كانی وه‌ك بیلال وخه‌باب خوا لێیان رازی بێت.. به‌ ده‌ستواژه‌یه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان باشترین كادیری ئیسلام بوون له‌ولاوانه‌ی پر�?بوون له‌یه‌قین به‌عه‌قیده‌كه‌یان، و چالاكی به‌بزوتنه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی، و توانا له‌سه‌ر به‌خشنده‌یی درێژماوه‌،. پارێزگاریكردن له‌م لاوانه‌ كه‌ بنچینه‌یه‌كی پته‌ون له‌ كادیره‌ مومتازه‌كان، و پاراستنیان له‌وه‌ی ببنه‌ قوربانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و بیئه‌ نه‌یاره‌ی ده‌یه‌وێت له‌ بزوتنه‌وه‌یان بخات و گه‌شه‌یان بوه‌ستینێت، له‌هه‌مان كاتا بیان گوێزێته‌وه‌ بۆ بیئه‌یه‌كی نوێ كه‌ ئازادی ته‌واویان هه‌بێ بۆ ده‌رچوون به‌م ئاینه‌ نه‌مره‌وه‌.ئه‌مه‌به‌شێك بوو له‌ستراتیژییه‌كه‌..
هه‌روه‌ها به‌شی زۆری ئه‌وكۆچه‌رانه‌ له‌ تیپ ته‌مه‌نێكی نێوان بیست تا سیی ساڵاندا بوون، كه‌وابوو زۆر شیاو بوون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ پێگه‌یه‌كی ئیحتیات بۆ ده‌رچوون له‌ دژی هه‌ر هه‌وڵێكی خیانه‌تكاری له‌لایه‌ن بتپه‌رستانه‌وه‌ كه‌ بیانه‌وێ گه‌مارۆی ئیسلام بده‌ن، چونكه‌ ئه‌م پێگه‌یه‌ی كه‌ له‌ حه‌به‌شه‌دایه‌ و دووره‌ ده‌سته‌ له‌قوره‌یش له‌توانایا هه‌یه‌ جارێكی تر سه‌ر له‌نوێ ئیسلام بگه‌یه‌نێت به‌وخه‌ڵكه‌، كه‌وابوو قور�?ه‌یش ناتوانێ به‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی تری عه‌ره‌بدا بۆ لێدانی موسوڵمانان له‌مه‌ككه‌د یاله‌مه‌دینه‌دا به‌ر�?ه‌ به‌ته‌واوی له‌ژێر پێی ئیسلامدا ده‌ربێنێ..
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌م كۆچه‌ پاڵنه‌رێكی ستراتیژی له‌دواوه‌ بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ �?ه‌رمانی به‌جه‌ع�?ه‌ر كرد له‌حه‌به‌شه‌دا بمێنێته‌وه‌، و بگره‌ پاش سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان له‌ غه‌زای به‌دریشدا نه‌ینارد به‌شوێنیاندا بێنه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌.. ئه‌وه‌بوو پاش حه‌وت ساڵ له‌كۆچكردنی موسوڵمانان بۆ مه‌دینه‌ ناردی به‌شوێنیاندا، كاتێ كه‌هاتنه‌وه‌ ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر رزگار كرابوو، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ �?ه‌رمووی: نازانم به‌هاتنه‌وه‌ی جه‌ع�?ه‌ر دڵخۆش بم یا به‌ئازادكردنی خه‌یبه‌ر؟!
ئه‌مه‌ش كه‌ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ئه‌وانی له‌وێ هێشته‌وه‌و مه‌به‌ست له‌كۆچه‌كه‌یاندا پلانێك بوو درێژخایه‌ن وستراتیژی چونكه‌ مه‌ترسی له‌ناوبردنی ئیسلام وموسوڵمانان له‌ نیوه‌دورگه‌دا زۆربوو، یه‌هود له‌لایه‌كه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌یان له‌مه‌دینه‌ ئه‌كرد، بتپه‌رستانی قوره‌یش هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌بوون بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه‌دا، جا گه‌ر�?انه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌ پته‌وه‌ ئیحتیاتییه‌ له‌ حه‌به‌شه‌ ده‌بوا پاش كه‌رت وپه‌رتی ئه‌و دووهێزه‌ مه‌ترسیداره‌بوایه‌.. كه‌نه‌توانن جارێكی دی ئه‌وهاوسوێندییه‌ خیانه‌تكارییه‌ ببه‌ستنه‌وه‌ كه‌ له‌غه‌زای ئه‌حزابدا دژی موسوڵمانان به‌ستیان..
بێگومان كۆچه‌رانی موسوڵمان له‌ حه‌به‌شه‌ دركێكی به‌ئازار بوون له‌پشتی قوره‌یشدا، بۆیه‌ زۆر به‌زیره‌كانه‌ هه‌وڵی ده‌رهێنانی دا، چونكه‌ هه‌ندێ له‌ریوایه‌ته‌كان ئه‌ڵێن: پاش غه‌زای به‌در و سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان بوو كاتێ قوره‌یش نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌دیارییه‌كی زۆره‌وه‌ بۆلای نه‌جاشی پاشای حه‌به‌شه‌نارد كه‌ ئه‌و مۆسولمانانه‌یان بۆ بگێر�?ێته‌وه‌ ، بتپه‌رسته‌كان ویستیان به‌وكاره‌ سیخورمه‌یه‌كی به‌سوێ له‌جه‌رگی موسوڵمانان بدات، و ئه‌وتێشكانه‌ی (به‌در)ی پێ دابپۆشێت..
گه‌ر�?انه‌وه‌ی موسوڵمانانیش له‌كاتێكی زۆر گونجاودا بوو، چونكه‌ په‌ویوه‌ندی به‌هه‌ندێ ئاڵوگۆر�?ه‌وه‌ هه‌بوو له‌نیوه‌دوورگه‌دا، ئه‌وه‌بوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ مه‌دینه‌دا له‌لایه‌ن بتپه‌رستانی قوره‌یشه‌وه‌ پاش رێكه‌وتننامه‌ی حوده‌یبییه‌ به‌ره‌سمی ناسراو ددانی پیانرا، وله‌هه‌مانكاتدا به‌ رزگاربوونی خه‌یبه‌ر مه‌ترسی یه‌هودیش له‌سه‌ر مه‌دینه‌د كۆتایی پێهات، كه‌ئه‌وكاته‌ش كاتی گه‌ر�?انه‌وه‌ی ئه‌وان بوو بۆ مه‌دینه‌..
به‌راستی سه‌ركه‌وتنی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسوێنی نێوان یه‌هوود وقوره‌یشدا پاش غه‌زای خه‌نده‌ق، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ جارێكی تر مه‌حاڵ بێت ئه‌وهاوپه‌یمانییه‌ له‌نێوانیاندا رووبداته‌ووه‌.. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئیتر موسوڵمانان له‌دوو به‌ره‌وه‌ ناجه‌نگن، و به‌ره‌ورووی هاوپه‌یمانی وا گه‌وره‌ نابنه‌وه‌، و جارێكی تر مه‌دینه‌ تووشی گه‌مارۆی ئابووری وسه‌ربازی نابێته‌وه‌، ئه‌وپه‌ر�?ی مه‌ترسی كه‌ موسوڵمانان روو به‌ رووی ببنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هێزێك له‌پێناوی خۆیا دژ به‌ ئیسلام شه‌ر بكات، ئه‌و ئیسلامه‌ی له‌جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیدا قسه‌ی له‌پیش قسه‌ی هه‌موو هێزێكه‌وه‌یه‌.. كه‌وابوو ئیتر گه‌ر�?انه‌وه‌ی كۆچه‌رانی حه‌به‌شه‌ شتێكی پێویسته‌چونكه‌ هۆی مانه‌وه‌یان له‌وێ نه‌ما، و ئه‌و مه‌ترسییه‌ ستراتیژییه‌ش كه‌هه‌ر�?ه‌شه‌ی له‌ئیسلام وموسوڵمانان ئه‌كرد له‌ناوچوو...

¤¤¤¤¤

 
 

لە پێگەی پێنجوینی  وەرگیراوە

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-12 18:52:11

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

Re: کۆچی حه‌به‌شه‌

dast xosh

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-13 15:36:12

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: کۆچی حه‌به‌شه‌

    دەست خۆش بۆ ئەم پەیامەت

بەهیوای ژیان ێكی ئاسودەو کامەرانم بۆ تۆی ئازیزم.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net