❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-11 19:28:34

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

كه‌ركوك، له‌یلا مه‌حمود
خۆشه‌ویستی كه‌ غه‌ریزه‌یه‌كی‌ خۆرسكی سروشتییه‌و له‌ ناخی هه‌موو مرڤێكدا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ تێڕوانینی مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر جیاوازی هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ڕووی ڕێژه‌وه‌، له‌ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی جیهان ‌و به‌ تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییدا، ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی جار له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی نێره‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌ركی كوڕانه‌ ده‌سپێشخه‌ری دركاندنی خۆشه‌ویستی بكه‌ن‌و كچانیش خۆیان قورس ڕابگرن، تا له‌به‌رچاوی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی خۆشه‌ویستتربێت. ئاسوده‌ جه‌لال كچێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌؛ له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كچان بۆ دركاندنی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و كوڕه‌ كه‌ خۆشیده‌وێت وتی: "من پێم ئاسایی نه‌بوو، به‌و كوڕه‌ بڵێم خۆشمده‌وێی تا ئه‌و پێمنه‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندم ‌و وتی كچ بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی نه‌هێڵێت له‌ نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بێت جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بدركێنێت بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی"، ئاسوده‌ درێژه‌ی به‌ قسه‌كانی‌ داو وتی "كاتێك من گوێبیستی ئه‌و وشانه‌ بووم خه‌ریكبوو باڵبگرم له‌ خۆشیدا، كه‌ كوڕێكی پێشكه‌وتووی ئاوام ناسیوه‌، بۆیه‌ خۆم پێنه‌گیراو یه‌كسه‌ر پێموت"، به‌ڵام ئاسووده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌دا شكستیخواردووه‌و به‌و پێیه‌ی كوڕه‌كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك به‌جێیهێشتوه‌و وپێیوتووه‌ "خۆ من به‌ تۆم نه‌وتووه‌ خۆشمده‌وێیت تۆ ئه‌و وشه‌یه‌ت وتووه‌."
وهاب ئیبراهیم كوڕێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێشخه‌ری كوڕان بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی وتی: "كچان توانای شاردنه‌وه‌یان زیاتره‌و ته‌حه‌مولده‌كه‌ن خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان نه‌دركێنن، به‌ڵام كوڕان ناتوانن ئارامبگرن ‌و زووتر ئه‌یدركێنن"، وه‌هاب هۆیه‌كی دیكه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ دابونه‌ریت ‌و خێزان ‌و كۆمه‌ڵگا و وتی:
"ئه‌گه‌ر كچێك به‌ كوڕێك بڵێت خۆشمده‌وێیت، دوور نییه‌ له‌سه‌ری بكه‌وێت ‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دووچاری كێشه‌ ببێته‌وه‌و له‌ كۆمه‌ڵگاشدا بۆ كچان نه‌هاتووه‌ به‌ ڕاشكاوانه‌ خۆشه‌ویستیی بكه‌ن"، وهاب وتیشی "تائێستا هیچ كچێك پێینه‌وتووم خۆشمده‌وێیت، به‌ڵام ڕێخۆشكه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی من بیدركێنم." ئێریڤانیش كچێكی كوردی وڵاتی سوریایه‌، سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره‌ وتی "كچان به‌هۆی لووتبه‌رزیی ‌و پاراستنی كه‌رامه‌تیانه‌وه‌ ناتوانن خۆشه‌ویستیی خۆیان پێشوه‌خت بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بدركێنن"، ئێریڤان وتیشی "ئاماده‌ نیم له‌ ژیانمدا به‌ هیچ كوڕێك بڵێم خۆشمده‌وێیت تا ئه‌و پێمنه‌ڵێت، چونكه‌ توانای به‌رگریكردنی ڕه‌فزم نییه‌". سه‌ردار ئه‌حمه‌دیش یه‌كێكه‌ له‌و كوڕانه‌ی كه‌ كچێك خۆشیویستووه‌و خۆی پێڕانه‌گیراوه‌و دركاندوویه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: "من پێشتر بیرم له‌و كچه‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌ و خۆشه‌ویستیم بۆی ته‌نها هاوڕێیه‌تی بوو، به‌ڵام كاتێك كه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی دركاند، من ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تمكرده‌وه‌، هه‌رچه‌ند به‌ لامه‌وه‌ زۆر ناخۆشبوو دڵیمشكاند"، سه‌ردار وتیشی "هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریكردووه‌، به‌ڵام ده‌بوایه‌ ئه‌و دڵنیا بووایه‌ له‌وه‌ی كه‌ من خۆشمده‌وێت پاشان بیدركاندایه‌."
خۆشه‌ویستییه‌كی مۆدێرنانه‌
سه‌ره‌ڕای نامۆیی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا چیرۆكی پۆزه‌تیڤیش هه‌یه‌، مهاباد و هه‌ڤاڵ، كه‌ دوو هاوسه‌رن ‌و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ریان پێكه‌وه‌ ناوه‌، به‌ڵام له‌ دوای چیرۆكێكی خۆشه‌ویستیی ده‌گمه‌ن به‌یه‌كگه‌یشتوون، چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی مهابادی له‌ كاتێكدا بوو كه‌ له‌ زانكۆ له‌ به‌شێكدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یانخوێند به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ هه‌ستیكردبێت، خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌كجار مه‌زنی هه‌بووه‌ بۆ هه‌ڤاڵ، له‌باره‌ی چۆنێتی ئاشكراكردنی ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌، هه‌ڤاڵ وتی "مهاباد پێیوتم خۆشمده‌وێیت سه‌رسامبووم به‌ بیستنی ئه‌م وشه‌یه‌و پێموابوو كه‌سێكی باش نییه‌و ئاخۆ به‌ چه‌ند كه‌سی تری وتووه‌، به‌ڵام كاتێك ڕه‌فزم كرد مهاباد له‌ ناو زانكۆ له‌ هۆش خۆی چوو گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌"، ڕه‌فزكردنی هه‌ڤاڵ بۆ مهاباد زۆر هۆی هه‌بووه‌، به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ ئاشنا نییه‌ به‌وه‌ی كچێك به‌ ڕاشكاوانه‌ به‌ كوڕێك بڵێت خۆشمده‌وێیت، هه‌ڤاڵ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی، ئه‌و وتی: "پاش چه‌ند ڕۆژێك مهاباد هه‌ر نه‌ده‌هات بۆ زانكۆ، له‌ ناو خوێندكاره‌كاندا ببووینه‌ وێردی سه‌ر زمان‌و زۆربه‌یان به‌ چاوێكی سووك ده‌یانڕوانیه‌ مهاباد، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌و ڕووداوه‌، مهاباد پوری ناردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕازیمبكات، به‌ڵام من ئه‌وسا زانیم كه‌ باری ئابووری من ‌و مهاباد زۆر دووره‌ له‌ یه‌كه‌وه‌و بۆ كوڕێكی هه‌ژاری وه‌ك من ناگونجێت كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و ببێت به‌ هاوسه‌رم، بۆیه‌ سووربووم له‌سه‌ر قسه‌ی خۆم"، مهاباد به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یه‌وه‌، گوێینه‌داوه‌ته‌ قسه‌ی هاوڕێكانی‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌وترا له‌ زانكۆدا و ببووه‌ كه‌سێكی ناسراو به‌ هۆی ئه‌و چیرۆكه‌وه‌، به‌ڵام له‌ خێزانێكی ئاست به‌رزو ڕووناكبیردا په‌روه‌رده‌ بووه‌، بۆیه‌ توانیوه‌یه‌تی ئه‌م كێشه‌یه‌ی بۆ باوكی باسبكات، هه‌ڤاڵ وتی: "ڕۆژێكیان باوكی مهاباد ناردی به‌ شوێنمدا، منیش بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی ئاسایی نییه‌ و كاریگه‌ریی خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ وایكردووه‌ ئه‌و خێزانه‌ هه‌موویان منیان بوێت، بۆیه‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ چوومه‌ پێشه‌وه‌و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ پێكه‌وه‌ده‌ژین." دوا په‌یڤ
كولتورو دابونه‌ریتی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌پێی باری جوگرافی شێوه‌و ڕێچه‌كه‌ی تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت، كۆمه‌ڵگای كوردیش به‌ پێی پێگه‌ جوگرافییه‌كه‌ی له‌ڕووی دابونه‌ریته‌وه‌ كاریگه‌ریی گه‌لانی ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ره‌و وه‌ك هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جێنده‌ری مێینه‌ی به‌ پله‌ دوو داناوه‌وه‌، هه‌موو بڕیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی مرۆڤی داوه‌ته‌ ده‌ست پیاوه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیی ‌و بواری دڵ ‌و دڵداریش، بۆیه‌ كچان هه‌میشه‌ سڵده‌كه‌نه‌وه‌ ‌و له‌ ڕه‌فز ده‌ترسێن، به‌و پێیه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگادا به‌ چاوی سووك ته‌ماشانه‌كرێن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ته‌نها كوڕ بۆی هه‌بێت كچ هه‌ڵبژێرێت بۆ پێكه‌ونانی خێزان، به‌ پێی ڕه‌وشت به‌رزی بێت یاخود جوانی ‌و یان پله‌و پایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی، كچانیش ته‌نها ئه‌ركی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ به‌ڵێ‌ یان نه‌خێریان له‌ ئه‌ستۆیه‌.

سه رجاوه / ئاسو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-12 09:02:03

havin-xan
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-01
دواترین سه‌ردان: 2008-07-21
په‌یامه‌كان: 20

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-12 09:06:41

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

ده سته كانت خؤش هاورى به ريزو خؤشه ويست  سه ركه وتوبيت له هه موو زيانتدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-13 10:56:15

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-13 11:06:03

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

ده سته كانت خؤش هاورى به ريزو خؤشه ويستم 

http://www.3tt3.net/up4/get-6-2008-mn1zk0sj.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-13 20:09:13

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

swpas  havin xan bo payamakat , sar kawtw bit w hardam lew ba xanda bit la zhyanda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-13 20:11:44

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

زور سوباس كاك ملازم حه يده ر بو به به سه ر كردنه وه ى بابه ته كه م, هاورييى ئه زيز و خوشه ويستى منيت  سه ركه وتوو بيت برا به ريزه كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-13 20:13:34

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

ده ستت خوش بيت جاو كه ش كيان بوو به يامه كه ت هه رده م سه ركه وتوو بيت و جاوت كه ش بيت له زياندا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-13 20:15:16

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

ده ستت خوش بيت كاك حسين خوشناو بو به يامه كه ت و سه ركه وتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-13 20:21:42

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

dastt xoshbet har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-06-13 22:06:29

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

ده‌ستت خۆش بێت سامی گیان  خۆله‌ خۆیدا شتێکی ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر کوریش کچ ڕه‌فز بکات  .به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بۆته‌ عیبه‌ ئه‌ی باشه‌ بۆچی داوای یه‌کسانی پیاو ئافره‌ت ده‌که‌ین ...به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر مسته‌وای بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌و کوڕه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هه‌ڵه‌ تێ بگات وابزانێت ئه‌م کچه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو کوڕێکدا وایه‌ .به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه‌ کچێك ئه‌گه‌ر کوڕیکی خۆش نه‌وێت قه‌د بڕواناکه‌م پێی بڵێت خۆشم ده‌وێیت ...
ده‌ستت خۆش بێت گیانی من بۆ بابه‌ته‌که‌ت ....

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-06-14 04:21:11

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

سوباس ئاميز كيان بوو به شدارى كردنت , راسته شتيكى ئاساييه به لام لاى ئيمه هه ندى شت هه يه كه وه ك عه يبه سير ده كريت , يه كيك له و شتانه ئه وه يه كجيك به كوريك بلى خوشم ده وييت ئه , به لام ئه و يه كسانيه ى كه ئافره ت داواى ده كات له نيوان بياو زن دا هه بيت دلنيام كه له هه موو شتيكدا نايه نه ويت به س له و شتانه ى كه ده بيت مافيان بده يتى ده يانه و يت به لام له و شتانه ى كه ده بيت ئه ركيان هه بيت زوربه ى قبول ناكه ن , به خوا ئاميز كيان كومه لكه ى كوردى كومه لكايه كه له ززززووووووووووووووورررررررررررر لايه نه وه سه قه ته  , به من و توش جاره سه رناكريت مه كه ر نه وه ى دواى خومان شتيك بكات ................دوباره سوباس بوو به شداريكردنت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-06-14 15:26:58

lamiss
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2008-08-20
په‌یامه‌كان: 44

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-06-14 16:39:31

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

دةست خؤش بيت بةريزم بؤ بابةتةكةت

منيش زؤر بةئاسايى ئةزانم كجيك به كوريك بليت و كورةكةش رةفز بدات ئةى بؤ كج رةفزى كور بكات ئةبيت شتيكى ئاسايى بيت بؤ كورة بؤ ماف نةدريت به كوريش كه رةفز بدات ئاسايى بيت هةرجةنده حالةتى زؤر دةكمةن هةيه كه كج دةست بيشخةرى بكات...ئةميش لةبةر هؤكارى كؤمةلايةتى و دابونةريتةوه كه هةميشه ترسيك لةلاى كجة دروست ئةبيت تةنانةت نةتوانيت بةوكةسةى كه خؤشى ئةويت بيليت و دةست بيشخةرى بكات ئةويش بةخاترى ئةوةى نةوةك ئابروويان ببريت ....من ليرةدا ئامازةيةك ئةدةم بةوةى رةنكه كجةكان حةقيان هةبيت ئةو دةست بيشخةرييه نةكةن جونكه لةكةل ريزم ريزةيةك لةكوران ئةكةر حالةتيكى وايان لي روبدات ئةوه نامؤيه لايان و ئةكةر به كجة رازى نةبن ئةوه بيكومان لاى جوار دةور ئةليت فلانه كةس داواى خؤشةويستى ليكردم بؤيه ئالؤزييةك لة بابةتكةدا هةيه.......

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-06-17 14:58:26

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

ده ست خوش بيت به راستى بابه ته كه تان سه ركه وتوبو

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-06-29 01:43:33

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

swpas shajwan xan bo payamakat sar kawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-06-29 01:45:40

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

swpas lamiss xan bo basar krdnaway babataka sar kawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2008-06-29 01:47:01

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

dastt xosh bet sha dost gyan bo  wta jwan w ba nrxakant , sar kawtw bit azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2008-06-29 01:48:25

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

dastt xosh bet kak dldary chomany bo basar krdnaway ba bataka

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2008-07-10 06:46:02

57002milad99
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-09
دواترین سه‌ردان: 2008-08-25
په‌یامه‌كان: 1

Re: كچان له‌ره‌فز ده‌ترسێن

ده ست خوشيت لى ده كه م بوبابه ته كه ت .به هيواى سه ركه وتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net