.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










کاتێک چوو بۆ عەرەبستانى سعودى هەرگیز لەخەیاڵیدا نەبوو کە بیر لەئیسلام بکاتەوە، یاخود بیرى خۆى بەمسوڵمانان و ئەوەى کەئەوان لەسەرینن ئەو فەرمانبەرێکى گەورەبوو لەکۆمپانیایەکى گەورەداو هەروەها شوێنێکى یەکجار دیاریشى هەبوو وە ژیانیشى پڕبوو لەکارى جدى و ڕێک وپێک و ئەمەش واى لێکردبوو کەچەندین بڕوانامەى بەدەست هێنابێت ....
هەروەها چەندین پیادا هەڵدان و وەسفیشى هەبێت لەلایەن لێپرسراوانى گەورەى کۆمپانیاکەى و هەروەها دەوڵەتەکەشى یەوە کە ئەمریکایە .خۆى لەم بارەیەوە ئەڵێت ( پێش ئەوەى بێم بۆ ریاچ لێپرسراوێکى گەورە بووملا لە کۆمپانیایەکى ئەمریکیدا ئەوەى بیرم لێنەکردبێتەوە ئاین و دەق و ڕێساکانى بووە، ژیانم هەمووى مادددە و کارکرددنێکى وەزیفى سەرکەوتووانە بووە وەلەکاتى پشووەکان و ئیجازەکانیشم دا ئەچووم بۆ ڕابواردن و هەروەک زۆرێک لە ملیۆنەها مرۆڤ لەم جیهانەدا کە ژیانیان بەم جۆرە بەسەردەبەن .
چەندین مانگم بەسەربرد لەکارە نوێیەکەمدا لەشارى ریاچ و بەڕاستى ڕۆچووبووم لە کار لەبارودۆخى کارەکەمدا و خەریکى ئەرکى خۆم بووم لەبوارى کارەکەمدا، ئارەزووى یەکەمم بریتى بوو لەوەى کەسەرکەوتن بەدەست بهێنم تا زیاتر جێگاى خۆم ڕۆشن بکەم لەو کۆمپانیایەى کارم تیادا دەکرد و جێگایەکى دیاریش لەناو سەرکەوتووەکانى وڵاتەکە گەورەکەمدا بۆ خۆم بگرم ئەو وڵاتەى کە کۆنترۆڵى هەموو جیهانى کردووە بە هێزى سەربازى خۆى و بەدەست خستنە ناوکارو بارى خەڵکى وڵاتانى تر .
ڕۆژێکیان لەکاتى پشووداندا دانیشتبووم، بۆ یەکەم جار بینیم کە ژمارەیەکى زۆر لە سعودى و غەیرە سعودى ڕووئەکەنە مزگەوتێکى گەورەى نزیک بەو شوێنە،کە گوێم لەبانگ بوو هەستم بەشتێک کرد کەپێشتر هەستم پێى نەکردبوو ، خۆشیەک بەلەشم دا هات کەناتوانرێ وەسف بکرێت، لێرەوە لەبیرم دا پرسیارێک درووست بوو : بۆچى ئەم خەڵکە بەم شێوەیە ئەکەن ، چ شتێک پاڵ بەمانەوە ئەنێت بەم جۆرە ڕوو بکەنە مزگەوت، هەروەک ئەوەى کەپێش بڕکێ بکەن بۆ شوێنێک کەپارە و دیارى بەنرخیان بدەنێ.
ئەم پرسیارە کاریگەریەکى قووڵى لە دەروونمدا درووست کردو، پاڵى پێوەنام کە گرنگى بدەم بە موتابەعەکردنى زیاتر، کاتێک گوێم لێبوو ئیمامەکە وتى [السلام علیکم ] سەیرى دەرگاى مزگەوتەکەم کرد بینیم کە نوێژکەرەکان بە هوروژم لەدەرگاکە دێنە دەرەوە و ،بەجۆرێک هەندێکیان لەگەڵ هەندێکى تریاندا قسەى دەکرد کە ئەمە کاریگەرى لەدەروونمدا درووست کردو، خۆمم بینى کەبەدەنگى بەرز ئەڵێم [ ئاى لەو سیستەمە جوان و گەورەیە ] ئەمەش سەرەتاى چوونە ناوەوەم بوو بۆ ناو جیهانى جوانى ئیسلام و لەپاش ئەمەش هەموو شتێک فێربووم و وەڵامى ئارام بەخشم دەست کەوت بۆ زۆرێک لەو پرسیارانەى کەئەو ڕۆژە پرسیم و من تووڕەبووم، کاتێک لە بازاڕەکانى ریاچ دا دەسوڕامەوە ئەمویست کەشتێک بکڕم بەپەلە بەڵام بینیم کەسەرجەم شوێنەکانى شت فرۆشتن دەرگاکانیان داخراون، هەرچەند هەوڵمدا کە خاوەنى یەکێک لەو شوێنانەى شتم لێى ئەکڕى ڕازیبکەم بەوەى کەبووەستێت تۆزێک و چاوەڕوان بکات بەڵام ئەو پشتى تێکردم و وتى إنشاءالله دواى نوێژ ن لەوکاتەدا زۆر توڕەبووم وە وام ئەبینى کەئەوە کارێکى ناشرینە کەئەکەن بەڵام پاش ئەوەى مسوڵمان بووم زانیم کە ئەوە چ پاڵنەرێکى دەروونى یە لەناو دەروونى ئەو بازرگانەدا کەپاڵى پێوەدەنێت بەو شێوەیە .
ئەم ئەمریکى یە سپى پێستە کە خواى گەورە دڵى ڕووناک کردەوە بەنورى باوەڕ، وە هەستى بەشیرینى باوەڕکرد، دەستى کرد بە قسەکردن بۆ هاوڕێکانى لەبارەى ئەو هەستە هەڵچووە جوانەى کە لایەنەکانى ەدروونى گرتۆتەوە، وەئەو خۆشى یەى کە هەرگیز لەپێشتردا هەستى پێنەکردووە، وەپاش تێپەڕبوونى دوومانگ بەسەر مسوڵمان بوونیدا ئاۆەزووى سەردانى ماڵى خواى کرد بەمەبەستى عەمرەکردن و نوێژکردن ڕاستەوخۆ لەبەرامبەر کەعبەدا، وەکاتێک چوو دوو هاوڕێى کارەکەى کە سعودى بوون لەگەڵیا بوون، کە کاتێک گەیشتە کەعبە ئیدى تەواو ڕۆچوو لەبەندایەتى و بەرزکردنەوەى گیانى رۆحى خۆیدا و چەندین دیاردەى سەیریان لێبینى بوو لە بەندایەتى و دوعاکردن و گریان داو بە دوو هاوڕێکەى ووتبوو چەندین خەڵک لەم جیهانەدا هەیە کەلەم کەش و هەوا ڕۆحى یە گەورەیە بێبەشن .
پێش نوێژى خەوتنان عەمرەکەى تەواو کردو زۆر سوور بوو ەسەەر ئەوەى لە لەکاتى نوێژەکانیشدا لە ڕیزى یەکەمدا بێت و نوێژ دەستى پێکرد ، ئەم ئەمریکیە مسوڵمانە لەحاڵەتێکى زۆر عەجیبدا بوو لەخشوع.
یەکێک لەهاوەڵانى ئەڵێت : کاتێک هەستاینەوە لە تشهدى یەکەم ( تەحیاتى )یەکەم هەڵنەستایەوە واگومانم برد لەدەرەنجامى ڕۆچوونى لەخشوعدا لە حاڵەتى ڕۆحى گەورەدا بیرى چۆتەوە هەستێتەوە بۆیە دەستێکم دا لەسەرى تا بەئاگاى بێنمەوە کەهەستێتەوە بەڵام هیچ جووڵەیەکى نەکرد وەکاتێک چووینەوە رکوع بینیم بەلاى ڕاستدا خەریکە کە دەکەوێت ئیمام سەلامى نەدایەوە تا تەواو بۆمان دەرکەوت کە گیانى سپاردووە، باشترین گیان دەرچون و جەستەیەکى بێ گیان ئەو رۆح و گیانەى کەپەیوەستیەکى زۆر گەورە و ڕاستگۆیانەى بەخواى گەورەوە هەبوو لەو شوێنە پاک و بەرزەدا،و بەرز بووەوە بۆلاى خواى گەورە هاوڕێکەى دەڵێت : بەڕاستى هەستم بە فەزڵ و گەورەیى خواکرد بەسەر ئەو پیاوەوە خواڕەحمى پێبکات، ئەو کات بەتەواوەت هەستم کرد بە ماناى قوڵى باشى کۆتایى، وەلەبەردەممدا بەڕاستى فەرموودەکەى پێغەمبەر () خۆى دەنواند کەئەیفەرموو لەبارەى پیاوێکەوە کەکلردەکات وەک خەڵکى ئاگر تائەو کاتەى کەلەنێوانى نێوان ئاگر دا تەنها باڵێک دەمێنێت و پاشان کتابێکى پێش ئەکەوێت و دەست ئەکات بەکارکردن وەک ەڵکانى بەهەشت ئەچێتەبەەشتەوە، منیش ئەم پیاوە ئەمریکیەم ناسى لەپێشدا کەبێباوەڕ بوو پێش ئەوەى کە مسوڵمان بێت و وەکاتێک کە مسوڵمان بوو بینم چۆن شێوازەکانى دەم و چاوى گۆڕا وەخشوعیم تیادابینى لەنوێژەکانیدا پاش ئەوەى کەمسوڵمان بوو وەبینیم نوێژى ئەکرد وەوەبینیشم کەلە ساحەى حەرەمى مەکەى پیرۆزدا و وەبینیم کە کفن کراو شارایەوە و وە لەمەکەش نێژدرا پاش ئەوەى ئیزنى کەس وکارەکەى وەرگیرا لەئەمریکا .
یەکێکىتر لەهاوڕَکانى دەڵێت : پاش ئەوەى کە ئەم هەواڵە لەلاى هاوڕێکانى بڵاو بۆوە یەکێک لەهاوڕێ ئەمریکى یەکانى ووتى من بەڕاستى بەغیلى بەو مردنە ئەبەم، وتم بۆچى : وتى چوونکە ئەو لە گرنگترین جێگاى ئەم سەرزەویەدا مردووە وە لە گەورەترین شوێنێکدا مردووە کە گرنگترین شوێنە لە ترازووى دینى ئیسلامیدا و وەباوەڕى پێى هێناوە و چووەسەرى .
سايتى بةختةوةرى
لهسهر هێڵ نییه




dast xosh

لهسهر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ربزى سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه






دەست خۆش بۆ ئەم بابە تە ت
بەهیوای ژیان ێكی ئاسودەو کامەرانم بۆ تۆی ئازیزم.......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه



zor sups hawrean xwae gawrea badashtan bdatawa
لهسهر هێڵ نییه