.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هاوكار عه‌بدولره‌حمان
به‌مه‌به‌ستى راگه‌یاندنى به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستان له رۆژى جیهانیى میوزیك، رۆژى سێشهمه 10/6، له هۆڵى پێشه‌وا له وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسى بۆ هه‌ریه‌ك له تیسۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و مدحت مه‌نده‌لاوى، وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌وه‌كاله‌ت سازدرا.
له‌سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا مدحت مه‌نده‌لاوى ووتى: به‌هاوكارى نوسینگه‌ى فه‌ره‌نسا به‌شدارده‌بین له رۆژى جیهانیى میوزیك كه له 21 ى ئه‌م مانگه به‌رێوه‌ده‌چێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه له‌و رۆژه دا هه‌موو كه‌سێكى میوزیكژه‌ن ده‌توانێت له بازاڕ‌و شهقامو نه‌خۆشخانه‌و زیندانهكانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موجۆره میوزیكێك بژه‌نێ، هه‌روه‌ك تیمێكى میوزیك ژه‌نى فه‌ره‌نسیش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گروپه میوزیك ژهنهكانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارده‌بن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه فدریك تیسۆ، به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به مێژووى ئه‌و رۆژه كرد‌و له‌وباریه‌وه رایگه‌یاند: جه‌ژنى میوزیك له فه‌ره‌نسا له ساڵى 1982 سه‌رى هه‌ڵدا و رۆژ به رۆژ ئه‌و چه‌ژنه په‌ره‌ى سه‌ندو بووه جه‌ژنێكى جیهانى، ووتیشى ئه‌و بۆنه‌یه ساڵانه له‌یه‌كه‌م رۆژى هاویندا له 127 وڵات به‌رێوه‌ده‌چێت‌و ئه‌مساڵیش له هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت وه‌ك 128-همین وڵات.
هیواشیخواست كه له‌و رۆژه‌دا هه‌موو میوزیكژهنێكى گهنجو پیرو منداڵى كوردستان بێنه سه‌ر شهقامو شوێنه‌كان گشتییه‌كان میوزیك بژه‌نن.
کوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نییه