.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










شێخ سەعید زەیانى باسى ژیاننامەى خۆى دەکات و دەڵێت: منیش وەکو خەڵکى عەوداڵى بەختەوەرى بووم و وامدەزانى کە بەختەوەرى وا لە ماڵ و سامان و پلەو پایەدا، لەمناڵیەوە بەشداریم کرد لە بەرنامەى مناڵاندا لە تەلەفیزیۆندا و کە گەورەش بووم ئەکتەروگۆرانیبێژێکى بەناوبانگم لێدەرچوو،
زۆر لە کاربەدەستان بوونە هاوەڵم وەک سەرۆک وەزیرانى مەغریب کەزوو زوو سەردانم دەکردو، زۆر لە هونەرمەندانیش بوونە هاوەڵم وەک ( عبدالحلیم حافز ) ، بەخۆمم دەووت: باشە ئەگەر بشگەمە ( عبدالحلیم ) خۆ ئەوەتا خۆى دەڵێ بەختەوەر نیە، پاشان مردنى ناوبراو زۆر کارى تێکردم و، هەردەم بیرم لاى گەیشتن بوو بە ئاسوودەیى و بەختەوەرى .
جارێکیان لە ساڵى 1974 دا ڕۆژنامەنووسێک پرسیارى لێکردم و وتى: تۆ ناوت (سعید ) ە ئایا گەیشتوویتە سەعادەت و بەختەوەرى؟؟ منیش وتم: ناوەکەم لە چوار پیت پێکهاتووەو سێ پیتى(سعى) یەو هەوڵە بەدواى دۆزینەوەى پیتى( د )دا تا بەتەواوى بگەمە بەختەوەرى، پەیمان بێت کە گەیشتم هەواڵت بدەمێ.
بەڵێپارەوسامانم زۆربوو، ناووشۆرەتم زیادبوو، سەردانى ڕۆژئاوام کرد، کەچى هەر بەختەوەرنەبووم. شەیتانیش وەسوەسەى پێدەکردم و هانى دەدەم کەمادەم ناگەمە بەختەوەرى و ناشادم خۆم بکوژم !!
لەو ماوەیەدا پەڕاوێکى نووسەرێکى فەڕەنسیم دەستکەوت کەباسى خۆکوشتنى دەکردو ئامارى زۆرى تیابوو، لام سەیربوو کە ڕێژەى خۆکوشتن لە سوید زۆر زۆر بوو، لە کاتێکدا زۆر ژیان ئارام و خۆشە لەو وڵاتەدا..تەنانەت پردێکیان هەیە پێى دەووترێت پردى خۆکوشتن، ئەوەندە خەڵکى لەژیان بێزار خۆیانى لێ فڕێدەدەنە خوارەوە..هەر لەو ماوەیەدا پەڕاوێکى ترم خوێندەوە لەبارەى ئەو کەسە ناودارانەى لە ڕۆژئاوا موسڵمانبوون، وەک گۆرانى بێژى بەریتانى کات ستیڤنس، کەناوى خۆى کرد بە یوسف ئیسلام. ئەوانە بە بەرنامەى خوا گەیشتنە لوتکەى بەختەوەرى..
براکەشم بە هۆى کۆمەڵێ برادەرى بانگخوازەوە لە هۆڵەندا بوو بە پیاوێکى خواناس و بەتەواوى ژیانى گۆڕدرا و، زۆر هەوڵیشیان لەگەڵ من دا، بۆیە منیش بڕیارم دا تەوبەبکەم و پەیڕەوى بەرنامەى خوا بکەم..بەمەش گەیشتمە ئەو بەختەوەرى و ئاسوودەییەى کە بە دوایا وێڵ بووم، کە ئەوەش ئاواتى دایکم بوو کەهەمیشە دەست بەدوعابوو خوا هیدایەتم بدات..ئنجا نامەم نووسى بۆئەو ڕۆژنامەنووسەى کە کاتى خۆى پرسیارەکەى لێکردم، وتم: وا پاش دوانزە ساڵ لە پرسیارەکەت لە سایەى خواوە پیتى چوارەمى ناوەکەمم دۆزیەوە و لە سایەى بەرنامەکەى خواوە بەختەوەربووم. (سایتى التوابون.کوم ).
دووەم : شادیە : هونەرمەندى میسرى شادیە هەتا تەمەنى 55 ساڵى ئەستێرەى گەشى ئاسمانى هونەرو گۆرانیبێژى موراهیقەکان بوو، بە چل ساڵ کارى هونەرى لە سەد فلیمدا بەشدارى کردو 400 گۆرانى تۆمارکردو، لەساڵى 1984 دا شانۆگەرییەکى زۆر سەرکەوتووى پێشکەشکرد بەناوى ( ریا و سکینە ) ەوە..لە لوتکەى سەرکەوتندا بۆى دەرکەوت کە دواى سەراب کەوتووە و، کاتێ لە1984 دا چوو بۆ حەج بۆى دەرکەوت کە بەختەوەرى و ئاسوودەیى وا لە بەرنامەکەى خواداو لە هیچ لایەکى ترەوە دەست ناکەوێت..
لەتەمەنى 55 ساڵیدا لەبەردەم ئارامگەى ڕەسوولى نازداردا بڕیارى گۆڕانى دا، شادیە دەڵێت: ئەو ڕۆژە خۆمم دۆزى یەوە و زانیم بۆچى دەژیم و بەرچاوم ڕوون بوو، هەستم بە ئاسوودەیى وبەختەوەرى ڕاستەقینە کرد.. زۆر جار دەیانەوێت لە ڤیستیڤاڵى ناوخۆو جیهانیدا خەڵاتم بکەن لەسەر کارەکانى ڕابردووم منیش نامەوێ چونکە لە هەموو ڕابردووم پەشیمانم ئیتر چۆن خەڵاتى لەسەر وەرگرم.
baxtawary
لهسهر هێڵ نییه