.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







خه‌مۆكی باوكان كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌و ناخی كچان داده‌نێت
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه له‌و خێزانانه‌ی كه‌كێشه‌یان زۆره به‌تایبه‌تی له‌و خێزانانه‌ی كهباوكهكانیان تووشی خه‌مۆكی ده‌بن، كچان به‌هۆی كاریگه‌ریی ده‌رونیه‌وه زووتر باڵغ ده‌بن. به‌گوێره‌ی راپۆرتی سایتی سه‌لامه‌ت نیوزو به‌پێی راپۆرتی ده‌رونی توێژه‌رانی زانكۆی ویسكانسین منداڵانیان له‌ته‌مه‌نی پێش سه‌ره‌تایی تا نه‌وجه‌وانی تاقی كردۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باوك‌و دایكانیاندا باسیان له‌سه‌ر راده‌ی قهلهقیو كێشه‌ی خێزانی‌و ماڵی‌و ته‌نانه‌ت خه‌مۆكی كردووه.
تێگه‌شتوون ئه‌و كچانه‌ی له‌خێزانی پته‌ودا دهژینو زیاتر له‌ژێر چه‌تری پاڵپشتی باوك‌و دایكدان دره‌نگتر تووشی ئاڵگۆڕی هورمۆنیو باڵغ ده‌بن.
له‌و نێوانه‌شدا ئه‌و كچانه‌ی له‌و خێزانانه‌ی ده‌ژین كه‌كێشه‌ی سۆزداری له‌نێوان باوك‌و دایكانیاندایهو خێزانهكیشیان تووشی كێشه‌ی ئابووری‌و بۆشایی جۆراوجۆرن به‌تایبه‌ت باوكانیان تووشی خه‌مۆكین زیاتر تووشی ئاڵوگۆڕی جه‌سته‌یی دهبنو باڵغ ده‌بن.
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كچان په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ باوكانیاندا هه‌یه‌و له‌و روه‌وه نیگه‌رانی باوكان زیاتر لهدایكانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌و ده‌رونیان داده‌نێت.
هه‌ڵبه‌ت یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی زوو باڵغبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زوو باڵغ بوونی دایكانیانو هه‌روه‌ها كێشی زۆریانه. به‌ڵام دیاریكراوه هۆكارێكی گرنگ تر لهبۆماوهیی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا كاریگه‌ره‌و ئه‌وه‌ش بارودۆخی دهروونیو سۆزداریی ناو خێزانه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه