❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "سووفیست"ه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-19 16:47:33

kurda_sql
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2008-12-21
په‌یامه‌كان: 21

"سووفیست"ه‌كان

"سووفیست"ه‌كان
http://genderkurd.net/Wenekan/jkdse.jpg

فه‌یله‌سوفه‌ سروشتگه‌راكان زیاتر له‌هه‌موو شتێك به‌توێژه‌ره‌وی‌ مه‌سه‌له‌ سروشتییه‌كان ده‌ژمێردرێن: ئه‌وانه‌ هه‌ر له‌م ڕووه‌وه‌ پێگه‌یه‌كی‌ گرنگیان له‌مێژووی‌ زانستدا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ئه‌سینادا نزیكه‌ی‌ ساڵی‌ (450) پ.ز كه‌ بوبووه‌ ناوه‌ندی‌ كلتوری‌ یۆنان، ورده‌ ورده‌ جۆرێك دیموكراسی‌ له‌و شاره‌دا پێكهات. یه‌كێك له‌پێش مه‌رجه‌كانی‌ دیموكراسی‌ له‌ئه‌سینادا په‌روه‌رده‌كردن‌و راهێنانی‌ خه‌ڵك بوو بۆ به‌شداری‌ كردنیان له‌سیاسه‌تێكی‌ وه‌هادا. ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆكه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ كه‌دیموكراسی‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا دێته‌دی‌ كه‌خه‌ڵكی‌ ئاشنابن پێی‌. بۆیه‌ ته‌كنیكی‌ قسه‌كردن بۆ ئه‌سیناییه‌كان زیاتر له‌هه‌موو شتێك لایان گرنگ بووه‌.
پاشماوه‌یه‌ك گروپێك له‌مامۆستایان‌و فه‌یله‌سوفه‌ گه‌ڕۆكه‌كان له‌ناوچه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ یۆنان به‌ره‌و ئه‌سینا رۆیشتن. ئه‌وانه‌ ناوی‌ خۆیانیان نابوو "سۆفیست"ه‌كان. وشه‌ی‌ "سۆفیست" به‌واتای‌ خاوه‌نی‌ ئاگایی‌‌و خوازیاری‌ زانست بوو. سۆفیسته‌كان له‌ئه‌سینادا رێگای‌ فێركاری‌ بۆخه‌ڵك بژێوی‌ ژیانیان به‌ده‌ست ده‌هێنا.
ئه‌و گروپه‌ له‌فه‌یله‌سوفه‌ گه‌رۆكه‌كان وه‌كو فه‌یله‌سوفه‌ سروشتگه‌راكان بڕوایان به‌ئه‌فسانه‌ نه‌بوو، به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ فه‌یله‌سوفه‌كانیان به‌شتێكی‌ به‌تاڵ‌‌و هیچ داده‌نا به‌بۆچوونی‌ ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێك بۆ مه‌سه‌له‌ فه‌یله‌سوفییه‌كان له‌ئارادا بوایه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ نه‌یده‌توانی‌ بۆشیكاری‌ مه‌ته‌ڵی‌ سروشت‌و دنیای‌ هه‌ستی‌ ببێته‌ پێوانه‌یه‌كی‌ ته‌واو. به‌و روانگه‌ فه‌لسه‌فییه‌ ده‌ڵێن: "گومانكردن".
به‌هه‌ر حاڵ‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانین وه‌ڵامێك بۆ مه‌ته‌ڵی‌ سروشت بهێنینه‌وه‌، ده‌زانین كه‌مرۆڤین‌و ده‌بێت فێربین كه‌ له‌لای‌ یه‌ كتر ده‌بێت بژین. ئه‌و روانگه‌یه‌ بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا سوفسیته‌كان سه‌رنج بده‌نه‌ مرۆڤ‌و پێگه‌ی‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
یه‌كێك له‌سوفستیه‌كان به‌ناوی‌ "پرۆتاگۆراس" (487- 420 پ.ز) وتوویه‌تی‌: " مرۆڤ پێوانه‌یه‌ بۆ هه‌موو شتێك." به‌بۆچوونی‌ ئه‌و حه‌ق‌و ناحه‌ق، باش‌و خراپ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پێویستییه‌كانی‌ مرۆڤ پێوانه‌ بكرێت. ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌دا كه‌ئایا خواكانی‌ یۆنانی‌ به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌ یان نا به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ : " له‌باره‌ی‌ خواكانه‌وه‌ قه‌د نازانم كه‌هه‌ن یان نین. زۆرشت رێگره‌ له‌به‌رده‌مماندا بۆ ئه‌و ناساندنه‌: ئالۆزی‌ مه‌سه‌له‌كه‌‌و كورت بوونی‌ ته‌مه‌نمان". ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌به‌رامبه‌ر بوونی‌ خوا گومانی‌ هه‌بووه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا پێَیان وتووه‌ " لاده‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net