❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پارمنیدێس (540- 480 پ. ز)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-19 16:52:43

kurda_sql
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2008-12-21
په‌یامه‌كان: 21

پارمنیدێس (540- 480 پ. ز)

پارمنیدێس (540- 480 پ. ز) فه‌یله‌سۆفی ئاڵۆگۆڕ‌و جووڵه‌

http://genderkurd.net/Wenekan/socrat25vy.jpg
ئێمه‌ له‌به‌دواداچوونه‌ فه‌لسه‌فیه‌كانی رابردووا تێگه‌یشتووین كه‌تالیس‌و ئه‌كسیماندرۆس‌و ئه‌ناكسیمێنس له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌هه‌موو شتێك له‌ماده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پێكهاتووه‌، به‌ڵام گیانی مه‌سه‌له‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ئه‌و ماده‌ سه‌ره‌كیه‌ چۆن له‌پڕ گۆڕاوه‌‌و بووه‌ته‌ شتێكی تر؟
لێره‌دا تێبینی‌ بیر‌وڕای فه‌لسه‌فه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌م ده‌ورانانه‌ ده‌كه‌ین وه‌ك: (پارمنیدێس ‌و هراكلیتۆس‌و ئه‌مپێدكلێس‌و ئه‌ناگساگۆراس‌و دمۆكرایتۆس) سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌ گرنگانه‌.
پارمنیدێس به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سۆفی ئه‌لیایی نزیكه‌ی (540 – 480 پ. ز) سه‌رنجی مه‌سه‌له‌ی ئالۆگۆڕی ماده‌ی دا‌و یه‌كه‌م كه‌سێكه‌ كه‌باس له‌باره‌ی میتافیزیاوه‌ ده‌كات.
پارمیندێس میتافیزیاكه‌ی خۆی له‌به‌رهه‌مه‌كه‌یدا به‌ناوی "له‌باره‌ی سروشت"ه‌وه‌یه‌‌و شرۆڤه‌ی ئه‌وانه‌ی كردووه‌ كه‌بینیویه‌تی‌و له‌باره‌ی هه‌ستیه‌وه‌ بۆی هاتۆته‌ ئارا‌و بنیاتی ناوه‌. له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوو هه‌ر شتێك كه‌ له‌ئێستا هه‌یه‌ هه‌میشه‌ هه‌بووه‌. یۆنانییه‌كان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوون هه‌ر شتێك له‌جیهاندا هه‌یه‌ هه‌میشه‌ بوونی هه‌بووه‌. پارمنیدێس كه‌خه‌ڵكی شاری ئه‌لیا بووه‌ له‌باشووری ئیتاڵیا‌و له‌و كاته‌دا یه‌كێك بووه‌ له‌به‌شه‌ ژێر ده‌سته‌كانی یۆنان‌و له‌كۆڕی فه‌یله‌سۆفه‌كانی تردا یه‌كێك بوو له‌ به‌ناوبانگترینیان. بڕوای وابوو هیچ شتێك ناتوانێت له‌هیچ پێكبێت یان دروست ببێت، ئه‌و شته‌ش كه‌هه‌یه‌ ناتوانیت ببێت به‌بێ‌ نه‌بوون.
پارمنیدێس به‌وه‌ش رازی نه‌بوو ، درێژه‌ی به‌ بودواداچوونه‌كه‌ی بدات له‌سروشتدا‌و له‌ئاكامدا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشت كه‌شتۆمه‌ك بوون یان هه‌ستیه‌كی سه‌قامگیر بووه‌‌و هیچ ئالۆگۆرێك كاری تێناكات. به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌نه‌بوونێك بۆ هه‌ستی (بوون) له‌ئارادا نیه‌. واته‌ ئاڵۆگۆڕی راسته‌قینه‌ ناكرێت‌و هیچ شتێك ناتوانێت بگۆڕدرێت بۆ شتێكی تر جگه‌ له‌و شته‌ی بوونی هه‌یه‌ واته‌ خودی خۆیه‌تی ‌و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌و به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ماده‌ی زه‌مه‌ن له‌هه‌ستی لاده‌بات‌و به‌لاوه‌ی ده‌نێت . ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌هه‌ڵه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی میتافیزیای پارمیندێس.
هه‌ڵبه‌ت بۆ پارمیندێس روونه‌ كه‌سروشت به‌به‌رده‌وامی رووبه‌رووی ئالۆگۆڕ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و ده‌یزانی به‌هه‌سته‌كانی خۆی شرۆڤه‌ی ئاڵۆگۆڕ بكات، به‌ڵام نه‌یده‌توانی ئه‌و شته‌ی عه‌قڵ‌ پێیده‌یوت یه‌كیبخات. به‌هه‌رحاڵ‌ دیاره‌ ئه‌گه‌ر ده‌بوا ئه‌و له‌ نێوان عه‌قڵ‌ ‌و هه‌ستدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت ، عه‌قڵی هه‌ڵده‌بژارد.
تیۆریه‌كی به‌ناوبانگه‌ "ئه‌و شته‌ی به‌لامه‌وه‌ په‌سه‌نده‌ كه‌بیبینم" به‌ڵام پارمنیدێس ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی شتێكی به‌چاوی خۆی ده‌بینی قبوڵی نه‌ده‌كرد. له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوو كه‌هه‌سته‌كان وێنایه‌كی نادروست له‌ جیهان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست‌و ئه‌و وێنایه‌ش به‌و شته‌ی عه‌قڵ‌ ده‌یڵێت پێكه‌وه‌ ناگونجێن.
پارمنیدێس له‌دیوانه‌ شیعری "له‌باره‌ی سروشت"دا به‌زمانێكی شاعیرانه‌ وه‌های هۆنیوه‌ته‌وه‌:
"هه‌رگیز قبوڵی‌ مه‌كه‌ كه‌نه‌بوون بوونی هه‌یه‌
ناخی به‌دوداچوونت له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ به‌دوور بگره‌."
مه‌به‌ستی پارمنیدێس ئه‌وه‌یه‌ كه‌ته‌نها لایه‌ن‌وبوارێك له‌بوونی سه‌قامگیر‌و به‌رده‌وام‌و ئاڵۆگۆڕنه‌كراو كه‌شیاوی ناسین‌و دۆزینه‌وه‌یه‌،"بوون" یان "بوونی" ئه‌وه‌یه‌‌و هه‌ر شتێك شیاوی ئالۆگۆڕه‌‌و ده‌گۆڕدرێت، چونكه‌ بوونی راسته‌قینه‌ی نیه‌، كه‌واته‌ "نیه‌"‌و "بوونی" تێدا نیه‌.
به‌لاوه‌نانی زه‌مه‌ن له‌هه‌ستی فه‌لسه‌فه‌ی پارمنیدێس له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه‌ كه‌زه‌مه‌ن وه‌كو شوێنه‌وار‌و جوڵه‌كردن له‌ده‌ركه‌وتنی جۆراوجۆری هه‌ستیدا ده‌زانێت نه‌ك به‌هۆی چۆنیه‌تی‌و راستیه‌كانیه‌وه‌، ئه‌وه‌شی ده‌گێڕایه‌وه‌ بۆ خه‌یاڵی زه‌ینی قووڵنه‌بوو‌و هه‌ست پێكراو له‌ئه‌نجامدا راستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌و ئاڵتۆنی دانه‌نا، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش ناسینی قووڵی هه‌ستی دوور له‌ده‌ركه‌وتێك وه‌كو زه‌مه‌ن‌و جوڵه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net