❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خشوع زیاد ده‌كه ى ‌كاتی‌ نوێژ كردن ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-19 17:04:34

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

خشوع زیاد ده‌كه ى ‌كاتی‌ نوێژ كردن ؟

http://img145.imageshack.us/img145/6382/156543a319091eaol8.gif
زیادكردنی‌ خشوعت بۆ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌ره‌ ئامانجێكی‌ ڕوون و دیاریكراوی‌ گشتی‌ بۆ هه‌موو ساڵێك،وه‌ هێمای‌ بۆ دابنێ ....

به‌ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و میهره‌بان.... سوپاس و ستایش بۆ خوای‌ گه‌وره‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ دام بۆ وه‌رگێڕانی‌ ئه‌م بابه‌ته‌،وه‌ دروود و سه‌لام له‌ پێشه‌وای‌ مرۆڤایه‌تی‌ پێغه‌مبه‌رمان(محمد) و هاوه‌ڵانی‌ و دواكه‌وتوانی‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ هه‌وڵی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌ ده‌ده‌ن تا ڕۆژی‌ دوایی‌....
بۆزیاد كردن و گه‌شه‌كردنی‌ مل كه‌چی‌ بۆ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ كاتی نوێژ كردندا پێویسته‌ ڕه‌چاوی‌ ئه‌م خاڵانه‌ بكرێت پشتیوان به‌ خوای‌ گه‌وره‌....

• زیادكردنی‌ خشوعت بۆ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌ره‌ ئامانجێكی‌ ڕوون و دیاریكراوی‌ گشتی‌ بۆ هه‌موو ساڵێك،وه‌ هێمای‌ بۆ دابنێ‌،ئه‌گه‌ر تۆ له‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌گریت ئه‌گه‌ر مل كه‌چ بیت بیكه‌ره‌ ئامانجێكی‌ دیاریكراو بۆ ئه‌وساڵه‌ی‌ ئێستا تیایدای‌،بۆ نموونه‌ ( ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێ جارێك له‌ نوێژدا بگریم).
• ئه‌وه‌ بزانه‌ خشوع له‌ دڵدایه‌، دڵیش ماسولكه‌یه‌ پێویسته‌ ڕاهێنانی‌ پێ بكه‌ی تا گه‌وره‌ ببێت و به‌هێز بێت، ته‌وه‌قوعی‌ ئه‌وه‌ مه‌كه‌ كه‌ له‌ شه‌و ڕۆژێك دا خشوعت بۆ دروست ببێت.به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ پێویستی‌ به‌ ڕاهێنانی‌ به‌رده‌وام هه‌یه‌ تا ماسولكه‌ی‌ دڵ له‌سه‌ر خشوع ڕابێت.

• یادی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌ هه‌موو ڕۆژێَك له‌ سه‌عاتێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو خوله‌كێكیش دا بێت.... ئه‌و كه‌سه‌ی‌ دڵی‌ له‌ یادی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بێ ئاگا بێت به‌درێژایی‌ ڕۆژ زۆر گرانه‌ بتوانێت یه‌كسه‌ر تووشی‌ خشوع بێت له‌ نوێژدا....بۆیه‌ یادی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌ له‌ ڕۆژه‌كانت دا بۆ ئاماده‌ باشی‌ بۆ خشوع.

• بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ست نوێژ بگره‌ و داوا له‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌ له‌كاتی‌ ده‌ستنوێژگرتن دا كه‌ دڵت خاوێن بكاته‌وه‌ وه‌ك چۆن لاشه‌تی‌ پاك كردووه‌ته‌وه‌ و داوابكه‌ دڵێكی‌ خاشعت پێ ببه‌خشێت.

• باشترین جۆری‌ میسك به‌كاربهێنه‌ دوای‌ ده‌ست نوێژ....چونكه‌ بۆنی‌ خۆش یارمه‌تی ده‌رت ده‌بێت بۆ خشوع.

• دوای‌ بانگ دان بۆ نوێژ ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و مزگه‌وت بكه‌وه‌ره‌ ڕێ ( هه‌رچه‌نده‌ باشتر وایه‌ پێش بانگ له‌ مزگه‌وت ئاماده‌ بیت). به‌ڵام به‌ نسبه‌ت ئافره‌تانه‌وه‌ پێویسته‌ نوێژه‌كه‌ی‌ به‌بێ دواخستن و له‌ كاتی‌ خۆیدا بكات،باش وایه‌ شوێنێك له‌ ماڵه‌كه‌یدا تایبه‌ت بكات بۆ نوێژ كردن و په‌رستشه‌كانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئارام و له‌سه‌ر خۆ.

• كاتێك پێڵاوه‌كانت له‌ كاتی‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ت بۆ مزگه‌وت داده‌كه‌نیت،واهه‌ست بكه‌ كه‌ هه‌موو دونیات له‌ دڵت داكه‌ندووه‌ و دوعای‌ چوونه‌ مزگه‌وت بخوێنه‌.

• پێش ئه‌وه‌ی‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ت بكه‌یت دوو ڕه‌كات سووننه‌ت بكه‌ و دوعا بكه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ نوێژ بكاته‌ نووری‌ چاوت و ڕزقی‌ خشوعت پێ ببه‌خشێ.

• له‌ كاتی‌ ئیقامه‌دا له‌گه‌ڵ بانگبێژه‌كه‌ دا ئه‌وه‌ی‌ ده‌یڵێت بیڵێره‌وه‌ و دوعا بكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ كه‌ وه‌ستانت له‌ خزمه‌تی دا باش بكات.

• دوای‌ ته‌كبیر كردن (الله أكبر) وا هه‌ست بكه‌ دونیا و ئه‌وه‌ی‌ تێیدایه‌ فڕێ ده‌ده‌یت،وه‌ هه‌وڵ بده‌ وا هه‌ست بكه‌یت كه‌ ئه‌وه‌ دواهه‌مین نوێژه‌ ده‌یكه‌یت له‌ ژیانت دا( واته‌ وا خۆت دابنێ له‌وانه‌یه‌ بمریت و نوێژێكی‌ تر نه‌كه‌یت).

• جووڵه‌ت هێواش بكه‌ره‌وه‌ له‌ نوێژدا و به‌ خێرایی‌ ئایه‌ته‌كان مه‌خوێنه‌وه‌.(واته‌ ئه‌و هه‌ڵسان و دانیشتنانه‌ به‌ هۆی‌ كڕنوش و ڕكوعه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری‌ ڕاهاتوویت كه‌می‌ بكه‌ره‌وه‌ ته‌نانه‌ت بۆ خوێندنی‌ ئایه‌ته‌كانیش).

• له‌ كاتی‌ كڕنوش (سوجده‌) بردن دا بیر له‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ زه‌وی‌ بكه‌ره‌وه‌،له‌و دروست بوویت و هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌.

• هه‌موو ئه‌و دوعا و ووته‌ جۆراو جۆرانه‌ی‌ له‌ نوێژدا هه‌یه‌ فێر ببه‌ و بیانزانه‌ هه‌تا زاڵ بیت به‌سه‌ر بێزاری‌ و ئه‌و ڕۆتینه‌ی‌ كه‌ به‌رده‌وامیت تیایدا.

• دوای‌ نوێژه‌كه‌ت سێ جار بڵێ (استغفر الله) واته‌ داوای‌ لێخۆش بوون بكه‌ :
یه‌كه‌میان : بۆ كه‌مته‌رخه‌میت له‌ كردنی‌ نوێژه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ تۆ بیكه‌یت.
دووه‌میان: بۆ كه‌مته‌رخه‌میت له‌ سوپاس و ستایش كردنی‌ خوای‌ گه‌وره‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ دایت نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت.
سێهه‌میان: بۆ هه‌موو ئه‌و تاوان و گوناهانه‌ی‌ پێی‌ هه‌ڵده‌سیت.

دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه‌: ئه‌گه‌ر هه‌ستی‌ به‌ جێ به‌جێ كردنی‌ ئه‌م خاڵانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ جیاوازییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ نوێژه‌كانت دا ده‌بینیت له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك یان كه‌متر پشتیوان به‌ خوای‌ گه‌وره‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پێویسته‌ به‌ نیه‌تێكی‌ پاك و دڵسۆزیه‌كی‌ ته‌واو هه‌بێت له‌كردنی‌ نوێژه‌كانت و هه‌موو عیباده‌ته‌كانت كه‌ ته‌نها بۆ خوای‌ گه‌وره‌ بێت.
له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم:
خوایه‌ گیان دڵێكی‌ خاشع و زمانێكی‌ پاراو به‌ یادكردنت و زانستێكی‌ به‌سوودمان پێ ببه‌خشیت....اللهم امین.

سام هه‌ورامی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-19 17:16:15

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: خشوع زیاد ده‌كه ى ‌كاتی‌ نوێژ كردن ؟

دەست و پەنجەت خۆشبێت بۆ ئەم بابەتە بەسودە خودا پاداشتی خێرت بداتەوە بە باشترین پاداشت کەبەهەشتە و لە بە هەشتیشا فیردەوس خودا بیکابەنسیبی هەموو انسانێکی باش و چاکە کار......

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-20 19:14:58

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: خشوع زیاد ده‌كه ى ‌كاتی‌ نوێژ كردن ؟

amin xwae gawrea ba bahashte barenman shad kat zor sups hawrea

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-21 06:43:54

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خشوع زیاد ده‌كه ى ‌كاتی‌ نوێژ كردن ؟

dastt xosh bet lazha gyan bo am babata gring ba suda


dashti

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-27 18:54:11

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: خشوع زیاد ده‌كه ى ‌كاتی‌ نوێژ كردن ؟

sups hawrea ba hewae sud wargrtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net