.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌مساڵ له شاری سلێمانی جه‌ژنی مۆزیك ساز ده‌درێت 
(سبه‌ی):
پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوه ئه‌مساڵ جه‌ژنی موزیك له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت، له‌م جه‌ژنه‌دا هه‌موو كه‌سێك به ئازادی و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌توانێت ئه‌و جه‌ژنه بكات و له‌سه‌ر هه‌ر شه‌قام و كۆلان و ...هتد ده‌توانێت ئه‌و جه‌ژنه به ژه‌نینی مۆزیك بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه پارێزگای سلێمانی بڵاوكراوه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و وێنه‌یه‌كی به سبه‌ی گه‌یشتووه تیایداهاتوو: رۆژی 21 ی حوزه‌یران جه‌ژنی مۆزیكه و پارێزگای سلێمانی ئه‌م ساڵ ئه‌و جه‌ژنه بۆ یه‌كه‌م جار له شاری ده‌كاته‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه: جگه له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ی حكومیشدا ئه‌و جه‌ژنه ده‌كرێته‌وه و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت به ئازادی و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌و جه‌ژنه بكاته‌وه.
شایه‌نی باسه جه‌ژنی مۆزیك بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ساڵی 1982 سه‌ری هه‌ڵداوه و ئێستا زیاتر له 120 وڵات و 360 شاردا له جیهاندا ئه‌نجام ده‌درێت كه جه‌ژنه‌كه له سه‌عات 7 به‌یانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا سه‌عات 12 شه‌و ده‌خایه‌نێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس و دةستى تؤش خؤش بيت سؤزى كيان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه