.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .

بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه

چوار ئــهفـسهره شههـیـدهكـه
سه‌رله‌به‌یانی زوو، رۆژی(16/6/1947) پاسه‌وانه‌كانی به‌ندینخانه‌ی مه‌ركه‌زی به‌غدا؛ ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌كورد بوون و ماوه‌یه‌ك بوو له‌و به‌ندینخانه‌یه‌دا زیندانیبوون و ماوه‌یه‌ك بوو فه‌رمانی لهسیَدارهدانیان بۆ ده‌رچوو بوو؛ پیَ یان راگه‌یه‌نرا كهسبهینیَ برِیاری لهسیَدارهدانیان جیَبهجیدهكریَ، هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره قاره‌مانه‌كه به‌ناوی عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم، مسته‌فا خۆشناو محه‌مه‌د مه‌حمود قودسی، بوون كه‌هه‌ر چواریان له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستگیركردنیان، چاوهرِوانی ئه‌و رۆژهبوون، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی ئه‌وكات ساڵح جه‌بر، بهڵیَنی دابوو كهحوكمهكهیان بۆ كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو، ئه‌وانیش پیَكهوه ده‌ستیانكرد به‌نووسینه‌وه‌ی(وهسیهتنامهكانیان) بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌موو كه‌سوكاریان، كاتیَك كه‌خه‌ڵكی شاری سلیَمانی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیست شار به‌ته‌واوی خرۆشاو خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دهستیپیَكرد، به‌ره‌و ماڵی موته‌سه‌ریفی سلیَمانی كهئیَستا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلیَمانییه. به‌ده‌م هوتافكیَشان(نامانهویَت ئه‌م وه‌زاره‌ته ناپاكه)، داوای لیَبووردنی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره پاڵه‌وانه ده‌كه‌ین، موته‌سه‌ریفی سلیَمانی له‌وساڵه‌دا خوالیَخۆشبوو حه‌سه‌ن تاڵه‌بانی، بوو له‌ماڵه‌كه‌ی هاته‌ده‌ره‌وه‌و گویَی لهداخوازییهكانیان گرت و په‌یوه‌ندییكرد به‌كاربه‌ده‌ستانی به‌غداو بروسكه‌ی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری گه‌یاند، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر جیَبهجیَكردنی لهسیَدارهدان تا له‌به‌ره‌به‌یانی(19/6/1947) حكومی سیَداره جیَبهجیَكرا به‌سه‌ر ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره كوردپهروهرو قاره‌مانانه‌دا. ئه‌وه‌بوو ته‌رمی شه‌هید عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، نیَردرایهوه بۆ شاری ئامیَدی و ته‌رمی خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم، بۆ ههولیَرو ته‌رمی هه‌ردوو(شه‌هید مسته‌فا خۆشناو محه‌مه‌د قودسی) گه‌یشته سلیَمانی و زۆر بهرِیَكوپیَكی ته‌رمی هه‌ردووكیان به‌ره‌و گۆرِستانی سه‌یوان بهرِیَكرا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری شاری سلیَمانییهوه بهرِابهری هه‌ردوو حزبه‌كه پارتی و شیوعی، جه‌ماوه‌ری سلیَمانی له‌جۆش و خرۆش و گیانیَكی نه‌ته‌وایه‌تی بیَگهردوو بهبیَ جیاوازی ته‌رمه‌كانیان بهرِیَكرد بۆ گۆرِستانی سه‌یوان كهكۆمهڵیَك قوتابی لاوی خویَن گه‌رم له‌دوای ئه‌و ئۆتۆمبیَلهی كه‌هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناودابوو بههیَواشی و له‌سه‌رخۆ دهرِۆیشتن خوالیَخۆشبوو(حه‌مه ساڵح دیلان)یش، به‌ره‌و لای لاوه‌كان دهرِۆیشت و بهدهنگیَكی خرۆش و دڵگیر هه‌ڵبه‌سته‌ی بیَكهسی و نه‌مریان دهخویَندهوه.
ئیمرِۆ رۆژی ماته‌مه
عاله‌م دڵی پرِه له‌غه‌مه
له‌و رۆژه‌دا كه‌س نه‌بوو بۆ جوانه مهرگانی وه‌ته‌ن دڵ و ده‌روونی پرِ له‌غه‌م نهبیَت و چاوی پرِ فرمیَسك نهبیَت، بهمشیَوهیه ته‌رمه‌كان گه‌یشته گۆرِستانی سه‌یوان بهرِیَزان پاریَزهر محه‌مه‌د مسته‌فا، به‌ناوی حزبی شیوعییه‌وه وتاریَكی خویَندهوه، خواڵخۆشبوو كامه‌رانی حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌دی ته‌ها(كامه‌رانی شاعیر) ئه‌ویش وتاریَكی به‌ناوی پارتییه‌وه خویَندهوه كهبهرِاستی هه‌ست و هۆشی ئاماده‌بووانیان هه‌ژاند هه‌تا ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كهكاربهدهستان ناردبوونی بۆ پاریَزگاری له‌پۆلیس و سوپا ئه‌وانیش هه‌ستی مرۆڤایه‌تییان جوڵابوو، دوای ناشتنی هه‌ردوو ته‌رمه‌كه زۆر بههیَمنی و له‌سه‌رخۆ خه‌ڵكه‌كه بڵاوه‌یان لیَكرد، بهبیَ ئه‌وه‌ی هیچ شتیَك رووبدات، له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌قی وه‌سیه‌تنامه میَژووییهكهی چوار ئه‌فسه‌ره شههیدهكهتان پیَشكهشدهكهم، كهبهدهستوخهتی شه‌هید محه‌مه‌د مه‌حمود قودسی و بهخهتیَكی زۆر خۆش و كوردییه‌كی ره‌وان و په‌تی و به‌ئیمزای هه‌رچوار ئه‌فسه‌ره‌كه عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، فه‌یزوڵڵا عه‌بدولكه‌ریم، مسته‌فا خۆشناو محه‌مه‌د مه‌حمود قودسی، نووسرابوو. هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و وهسیهتنامهیهشدا خوالیَخۆشبوو قودسی دوونامه‌ی ناردبوو بۆ باوكی(مه‌حمود قودسی ویَنهگرو) پیاوی نیشتمانپهروهرو خاتوو نه‌سرین خانی هاوسه‌ری، ئه‌و دوو نامه‌یه‌و وهسیهتنامهكهشی لهسهردانیَكی ژنیَكی خزمی خۆیدا كهژنیَكی كورد‌و دانیشتووی بهغدابووه به‌ناوی(حۆریه) كه له‌سه‌ر خواستی قودسی پیَش لهسیَدارهدانیان سه‌ردانی كردبوون و وهسیهتنامهكهو هه‌ردوو نامه‌كه‌ی له‌قودسی وه‌رگرتبوو، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆیان هه‌مووی بهرِیَكوپیَكی گه‌یاندبووه باوكی محه‌مه‌د قودسی و خیَزانهكهی به‌وه‌ش وه‌سیه‌تنامه‌ی ئه‌م چوار ئه‌فسه‌ره كه‌ماوه‌ی(60) ساڵ زیاتری به‌سه‌ردا تیَپهرِیوه به‌ڵگه‌یه‌كی میَژووییه كه‌كورد به‌شی سیَدارهو چه‌وسانه‌وه بووه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته یه‌كله‌دواییه‌كه‌كانی عیراقه‌وه‌و له‌م وهسیهتنامهیهوه ئه‌وه‌مان بۆ دهردهكهویَت كه‌ئه‌م چوار ئه‌فسه‌ره چه‌نده گه‌وره‌و ئازا‌و نیشتمانپه‌روه‌ر بوون.
ئه‌م نووسینه به‌م چه‌ند دیَرِه شیعره‌ی شاعیر كاك قادر برسی، كهپیَشكهشی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كردووه كۆتایی دههیَنم، كه‌له‌و ساڵانه‌دا به‌سه‌ر زمانی هه‌موو لاوانی ئه‌م شاره‌وه بوو:
قودسی و خۆشناو‌و خهیروڵڵاو عیزه‌ت
تیَشووی خه‌باتن بۆ گه‌ل و میلله‌ت
ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد
گیان و ژیانی خۆیان فیداكرد
چوونه سه‌ر په‌تی سیَدارهو مردن
راوه‌ستان بهبیَ جووڵه‌و سڵكردن
ئه‌یان وت ئیَمهش وه‌ك دكتۆر فوئاد
وه‌ك پیَشهواكهی شاری مه‌هاباد
ئیَمهش هه‌ڵواسن بیرمان ئهمیَنیَ
گه‌لی كورد ئهبیَ بتان رووخیَنیَ
به‌مجۆره شته كورد دوایی نایه
گوڵی ئه‌م تۆوه لهبهرههمدایه
له‌كۆتاییدا هه‌زارجار دروودی خوای میهره‌بان بۆ گیانی پاكی ئه‌و چوار شه‌هیده به‌تایبه‌تی و به‌گشتی بۆ هه‌موو شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان كه‌خۆیان به‌ختكرد لهرِیَگهی كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ریدا.
جه‌زا میرزا حسێن

له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

هەربژیت،بەهیوای سەرکوتنتــــــــــــــــــــــــ....ـــــــــــــــــــ....ـــــــــــــــــــــ
له‌سه‌ر هێڵ نییه