❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من به‌ به‌زه‌یی‌ خوا ده‌ژیم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-27 08:41:53

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

من به‌ به‌زه‌یی‌ خوا ده‌ژیم

"من به‌ به‌زه‌یی‌ خوا ده‌ژیم"

ئاوێنه‌ به‌سه‌رهاتی‌ ژیانی‌ رۆژانه‌ی‌ بریندارێكی‌ كیمیاباران ده‌گێڕێته‌وه‌

http://awene.com/Wenekan_Awene/brendari_jahrbarani.jpg

هه‌ر كه‌ رۆژده‌بێته‌وه‌ تا ئێواره‌، شیلان خانی‌ هاوسه‌ری‌ م. كامیل عه‌بدولقادر، تكا له‌و منداڵانه‌ ده‌كات كه‌ له‌به‌رده‌رگای‌ ماڵه‌كه‌یان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ یاری‌ ده‌كه‌ن، دوور بكه‌ونه‌وه‌‌و ته‌پوتۆز نه‌كه‌ن، نه‌بادا مێرده‌ بریندارو ته‌نگه‌ نه‌فه‌سه‌كه‌ی‌ حاڵی‌ ئه‌وه‌نده‌یتر ناڕه‌حه‌ت بێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ مردنی‌ هه‌ر به‌ركه‌وتوویه‌كی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌شدا، م.كامیل هه‌ر فریای‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێت وه‌ڵامی‌ ئه‌و زه‌نگانه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ بداته‌وه‌ كه‌ دۆستانی‌ بۆ دڵنیایی‌ له‌نه‌مردنی‌ بۆی‌ ده‌كه‌ن‌و خۆیشی‌ ده‌ڵێت «هه‌میشه‌ له‌وكاته‌ ده‌ترسم كه‌ وه‌ك خۆم، سێ منداڵه‌كه‌شم هه‌تیو ده‌كه‌ون».
كامیل عه‌بدولقادر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌مه‌ترسیدارترین برینداره‌كانی‌ به‌ركه‌وتووی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌‌و به‌پێی‌ دوا راپۆرتی‌ پزیشك، 84%ی‌ سییه‌كانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، ته‌مه‌نێكه‌ دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ حه‌ب‌و ده‌رمان‌و ده‌رزیدا هه‌یه‌‌و ده‌ڵێت «سێ‌ ژه‌مه‌ هاوشانی‌ نان‌و ئاو، ده‌بێت ژه‌مێك شروب‌و حه‌ب بخۆم، كه‌چی‌ رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپی‌ ده‌ڕۆم».
ئه‌م پیاوه‌ هێمن‌و خه‌مناكه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵه‌‌و به‌مامۆستایه‌تی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ خۆی‌‌و سێ‌ منداڵ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دابین ده‌كات، بێزار بووه‌ له‌گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ له‌ناوچوونی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌‌و برینداربوونی‌ خۆی‌‌و ئێستا ته‌نها به‌هیوای‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كارێك بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بكه‌ن. مامۆستا كامیل كه‌ زۆرجار له‌كاتی‌ هه‌ڵمژینی‌ تۆزی‌ ته‌باشیردا له‌نێو پۆل «چووته‌ شه‌رای‌ مه‌رگ‌و خوێندكاره‌كانی‌ به‌دیاریه‌وه‌ گریاون»، زۆرجار وای‌ لێدێت ئاوات به‌مه‌رگ بخوازێت‌و ده‌ڵێت «زۆربه‌ی‌ خێزانه‌كه‌م شه‌هید بوون‌و ته‌نها من مامه‌وه‌ بۆ ئازارچه‌شتنی‌ ئه‌م ژیانه‌».
ئه‌م برینداره‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شه‌ست‌و نۆ برینداره‌ی‌ تری‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ پێویستیان به‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ بۆچاره‌سه‌ركردن، باس له‌وه‌ ده‌كات بریندارانی‌ كیمیاباران، نزیكه‌ی‌ بیست ساڵه‌ ماڵئاواییان له‌هه‌موو خۆشییه‌كی‌ ژیان كردووه‌‌و ده‌ڵێت «چاوه‌ڕوانی‌‌و هه‌نگاونه‌نانی‌ په‌له‌ی‌ حكومه‌تیش بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌مان هێنده‌یتر ئازارمان قورستر ده‌كات».
هه‌رچه‌نده‌ كامیل باری‌ ته‌ندروستی‌ له‌زۆرێك له‌ 200 برینداره‌كه‌یتری‌ كیمیابارانی‌ ساڵی‌ 1988ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌‌و ئه‌و 69 برینداره‌شی‌ باری‌ ته‌ندروستییان خراپه‌، زۆر خراپتره‌، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده‌ی‌ پرسه‌‌و به‌سه‌رهاتی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ نزیكه‌ی‌ 50 برینداری‌ هاوڕێی‌ بووه‌‌و ده‌ڵێت «حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات هیچ به‌خه‌می‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌‌و ته‌نها به‌زه‌یی‌ خودایه‌ منێك كه‌ 84%ی‌ سییه‌كانم ئیش ناكات ده‌ژیم‌و هه‌ناسه‌ ده‌ده‌م».
كامیل، كه‌ گیرۆده‌ی‌ ده‌ست ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌‌و ئاسه‌واری‌ ژه‌هرو كیمیاییه‌، له‌خانوویه‌كی‌ كه‌لاوه‌ی‌ خۆڵ‌و له‌گه‌ڕه‌كێكی‌ پڕ له‌ته‌پوتۆزی‌ كانی‌ قوڵكه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ژی‌، ئێستا كێشه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ركات یه‌كێك له‌بریندارانی‌ كیمیاباران گیان له‌ده‌ست ده‌دات، خه‌ڵك واده‌زانن ئه‌مه‌‌و، په‌یتا په‌یتا ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ژیاندا ماوه‌‌و ده‌ڵێت «له‌گه‌ڵ مردنی‌ هه‌ر هاوڕێیه‌كمدا ترسێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌ رووم تێده‌كات‌و هه‌میشه‌ له‌وساته‌ ده‌ترسم كه‌ خێزانه‌كه‌م‌و سێ‌ منداڵه‌كه‌م به‌بێ سه‌رپه‌رشت‌و باوك به‌جێده‌هێڵم».
م. كامیل عه‌بدولقادر كه‌ ئێستا وه‌ك سیمبولی‌ خه‌موژانی‌ پاشماوه‌كانی‌ كیمیابارانی‌ لێهاتووه‌، جگه‌ له‌ئێش‌و ئازاری‌ جه‌سته‌شی‌، هێشتا تارمایی‌‌و مه‌راقی‌ له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌كیمیاباراندا، به‌رۆكی‌ به‌رنه‌داوه‌. هه‌ركات پرسیاری‌ باری‌ ته‌ندروستی‌‌و به‌سه‌رهاتی‌ ژیانی‌ خۆی‌ لێ بكرێت، له‌وكاته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، كه‌ له‌ 16/3/1988 له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌یدا په‌نایان بردۆته‌ به‌ر ژێرزه‌مینێك‌و پاش كیمیابارانه‌كه‌ له‌كۆی‌ 34 كه‌س ته‌نها ئه‌م به‌نیوه‌مردوویی‌ رزگاری‌ بووه‌، كه‌ دێته‌ سه‌ر باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ به‌یه‌ك چركه‌ 10 كه‌سی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌موویان دایك‌و براو باوك‌و خوشكی‌ ئه‌م بوون‌و فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا جۆگه‌له‌ ده‌كات‌و له‌بێزاریدا ده‌ڵێت «نازانم بۆچی‌ كه‌سوكارم منیان له‌نێو جه‌نجاڵی‌ ئه‌م دونیایه‌دا به‌جێهێشت؟».
له‌و رۆژه‌وه‌شی‌ كه‌ كامیل ژه‌هرو سیانید‌و خه‌رده‌ل چووه‌ قوڕگییه‌وه‌، له‌كوردستان‌و ئێران په‌یتا په‌یتا سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات، به‌ڵام به‌پێی‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ تائێستا هیچ وه‌ڵامێكی‌ دڵخۆشكه‌ری‌ وه‌رنه‌گرتووه‌‌و ده‌ڵێت «ئێمه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ كوردستانمان دروستكرده‌وه‌، به‌ڵام ئێستا له‌خێروبێرو داهاته‌كه‌ی‌ به‌شی‌ چاره‌سه‌ری‌ ئێمه‌ نییه‌». م. كامیل، كه‌ كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر راپۆرتی‌ پزیشكی‌ به‌ده‌وری‌ خۆیدا كۆكردبۆوه‌‌و هه‌موویان خراپی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌م برینداره‌ی‌ كیمیابارانیان ده‌سه‌لماند، چه‌ند جارێك ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ده‌كرد «ئه‌بێت ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ بریندارانی‌ كیمیایی‌ چ بارگرانییه‌ك بێت بۆ حكومه‌تێكی‌ خاوه‌ن نه‌وت‌و خاوه‌ن داهات‌و نازانم بۆچی‌ ویژدانی‌ ناجووڵێت‌و نایكات؟».
كامیل كه‌ چه‌ند جارێك نێردراوه‌ته‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران، بۆ چاره‌سه‌ر، ده‌ڵێت «تاران ته‌نها وه‌ك فریاگوزاری‌ سه‌ره‌تایی‌ وه‌هایه‌‌و ده‌رمانی‌ ئێران، چاره‌سه‌ری‌ ده‌ردی‌ ئێمه‌ ناكات». كامیل راپۆرتێكی‌ ده‌رهێنا كه‌ تێیدا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت پار 20%ی‌ سییه‌كانی‌ كاریانكردووه‌، دوای‌ چه‌ندجارێك سه‌ردانكردنی‌ تاران‌و به‌كارهێنانی‌ داوده‌رمانیش له‌بری‌ چاكبوون كه‌چی‌ كاركردنی‌ سییه‌كانی‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 16%‌و ده‌ڵێت «پرۆفیسۆر د. مسته‌فا قانعی‌ پزیشكی‌ سوپا‌و شاره‌زایه‌ له‌بواری‌ چه‌كی‌ كیمیاییدا له‌ ئێران، پێی‌ وتم چاره‌سه‌ری‌ تۆ ته‌نها له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ برام تۆنه‌ له‌ له‌نده‌ن».
م.كامیل كه‌ به‌قسه‌ی‌ خۆی‌ چه‌ندین جار ته‌قه‌ی‌ له‌ده‌رگای‌ داموده‌زگا حكومی‌‌و به‌رپرسه‌كانی‌ داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بینێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمیش به‌ڵێنی پێداوه‌ بینێرن بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ده‌ڵێت «هێشتا هه‌ر چاوه‌ڕێم‌و هیچم بۆ نه‌كراوه‌». م. كامیل وه‌ك قوربانی‌‌و پاشماوه‌یه‌كی‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو كه‌ دڵی‌ به‌هیچ پرۆژه‌یه‌كی‌ خزمه‌تگوزاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆش نییه‌‌و ده‌ڵێت «هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌نه‌ ئاڵتون‌و بیده‌نه‌ من گه‌ر چاره‌ نه‌كرێم به‌من چی‌؟». له‌پاش ئه‌وه‌شی‌ بۆی‌ ئاشكرابووه‌ كه‌ ته‌نها 16%ی‌ سییه‌كانی‌ كارده‌كات، رۆژانه‌ م. كامیل چه‌ند جارێك مناڵه‌كانی‌ به‌سنگییه‌وه‌ ده‌گوشێت‌و ده‌ڵێت «رۆڵه‌كانم .. چۆن خۆم له‌ گه‌نجیدا هه‌تیو كه‌وتم هه‌تیوكه‌وتنی‌ ئێوه‌ش نزیكه‌». خێزانه‌كه‌شی‌ كه‌ له‌ساڵی‌ 1998وه‌ له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی‌ تكای‌ ئه‌وه‌یده‌كرد كه‌ ره‌نگه‌ تێچوونی‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بریندارانی‌ كیمیباران هاوتای‌ تێچوونی‌ ئه‌و ده‌یان وه‌فده‌ هونه‌ری‌‌و وه‌رزشییه‌ بێت كه‌ رۆژانه‌ ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و به‌ده‌م گریانه‌وه‌ وتی‌ «با له‌به‌ر خاتری‌ ئه‌و سێ منداڵه‌‌و له‌به‌ر خاتری‌ سومعه‌ی‌ خۆیان، حكومه‌ت كامیل له‌مه‌رگ‌و ماڵئاوایی‌ یه‌كجاری‌ رزگاربكات».


ئاوێنه‌

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-27 11:23:17

sarhad
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: england
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-03
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 52

Re: من به‌ به‌زه‌یی‌ خوا ده‌ژیم

ay xwdaya chandek dil raqen barasti am babata zor mni gryan baxwa bas wezhdanyat lay ema nya

Kurdzhin
bo chi hati wako xory dam baxanday lay ewara                                                      ka atzany lasar kochy oqra nagry lam hawara

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-27 11:49:37

HiWa_1993
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan-slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: من به‌ به‌زه‌یی‌ خوا ده‌ژیم

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-27 13:35:18

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: من به‌ به‌زه‌یی‌ خوا ده‌ژیم

dast xosh bo aw hawala xamnaka

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-27 17:49:44

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: من به‌ به‌زه‌یی‌ خوا ده‌ژیم

سوباس بؤ ئيوه هاورييان خوا خةمتان نةياتئ هةر بزين و دةستى ئيوةش خؤش بيت......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net