❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-27 18:02:52

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام

http://radionawa.com/Img/News/adil-e111ima111m-1-111j1j1j.jpg

عادل ئیمام ـ

یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌نده‌ عه‌ره‌به‌ به‌ناوبانگانه‌ی‌  كه‌ له‌ بواری‌ نواندن دا له‌ میسر جێگه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌و له‌ به‌ر چاوی‌ هه‌یه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ ئێستاماندا ، ئه‌م هه‌نه‌ر مه‌نده‌ ئێسك سوكه‌و به‌ توانایه‌ له‌ 17 ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 1940 دا له‌ دایكبووه‌و ده‌چوی‌ كۆلێژی‌ كشتوكاڵییه‌ له‌ قاهره‌ ، ژیانی‌ هونه‌ری‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌سه‌ر شانۆی‌ زانكۆوه‌ ده‌ستی‌ پێكرد ، له‌ پاشدا به‌ هۆی‌ ده‌وریكی‌ بچوكه‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند فواد موهه‌ندیس پێی‌ دا له‌ شانۆگه‌ری‌ (سكرتێری‌ هونه‌ری)، له‌ جیهانی‌ راسته‌قینه‌ی‌ هونه‌ردا بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداریكرد ، له‌ پاشدا له‌ چه‌ند ده‌ورێكی‌ بچوكدا كه‌ به‌ ره‌ش وسپی وێنه‌گیراون به‌ شداریكرد له‌ هه‌ردوو فیلمی‌ (عفریت مرائی‌)و(لصوص لكن ڤرفا‌و)دا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌وری‌ پاڵه‌وانیتی‌ له‌ شانۆگه‌ری‌ (قوتابخانه‌ی‌ گێره‌شێوێنه‌كان) بینی و به‌ هۆی‌ ئه‌و نواندنه‌ جوانه‌یه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ ناوبانگی‌ په‌یداكردو له‌لای‌ خه‌ڵكی‌ ناسرا ، له‌ ساڵه‌كانی‌ حه‌فتادا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی‌ لێهاتو  توانی‌ خۆی‌ بناسێنێت به‌ هۆی‌ ئه‌و ده‌وره‌ جوانانه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌حمود ملێجی‌ و صه‌فا ئه‌بو سعود و ناهید شه‌ریفدا  پێشكه‌شی‌ ده‌كردن له‌و كاته‌دا .

عادل ئیمام ـ له‌ سالانی‌ هه‌شتاكاندا گه‌لێك ده‌وری‌ باشی‌ بینی‌ له‌ فلیمه‌كانی‌ ئه‌وكاته‌داو نواندنه‌كانی‌ ئاستێكی‌ جدی‌ تریان به‌ خۆوه‌ بینی‌ ، هه‌روه‌ها له‌ ساله‌كانی‌ 1990دا فیلمه‌كانی‌ زیاتر قاڵبێكی‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیان به‌ خۆوه‌ بینی‌ له‌ رواڵه‌تێكی‌ كۆمێدی‌_ یدا كه‌ زیاتر ژیانی‌ پیاوێكی‌ ساده‌ی‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی‌ ده‌رده‌خست له‌ كۆمه‌ڵگای‌ میسریدا ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ توانی‌  جێگه‌ی‌ خۆی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ فیلمه‌ میسریه‌كاندا بكاته‌وه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و ده‌ورانه‌ی‌  له‌گه‌ڵ  هه‌دوو هه‌نه‌رمه‌ند لوبلوبه‌و بوسی‌ دا هه‌ی‌ بوو له‌و سالانه‌دا . ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌م سالانه‌ی‌ دواییدا هه‌ڵبژێردرا به‌ نوێنه‌ری‌ نیازپاكی‌ كۆمسیۆنی‌ بالاَی‌ ئاواره‌كانی‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵبژێردراو، له‌م رێگه‌یه‌وه‌ له‌ ئاستێكی‌ جیهانیدا چوه‌ ناو جیهانی‌ سیاسه‌ته‌ .

عادل ئیمام ـ توانیه‌كی‌ بێوێنه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ نواندا هه‌ندێك له‌و شانۆگه‌رییه‌ به‌ناوبانگانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌مه‌وه‌ سه‌ركه‌تنیان به‌ ده‌ستهێناوه‌و بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی‌ شانۆ نمایش كراون و بینه‌رێكی‌ زۆریان هه‌بووه‌ وه‌ك شانۆگه‌ری‌ (مدرسه‌ المشاغبین و شاهد ماشفش حاجه‌ و الزعیم و بودی‌ گاردن) ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ژیانی‌ هونه‌ریی‌ خۆیدا به‌شداری‌ گه‌لێك به‌رهه‌می‌ جوانی‌ كردوه‌ و زیاتر له‌(113) به‌رهه‌می‌ سینه‌مایی‌ و ته‌له‌فیزیۆنی‌ و شانۆییدا به‌شداری‌ هه‌یه‌ . به‌گوێره‌ی‌ سایتی‌ (الاوائل). عادل ئیمام ئێستا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌ی‌ واز له‌ جیهانی‌ هونه‌ر بهێنێت و روبكاته‌ خواپه‌رستی‌ به‌نیازیشه‌ له‌ زوربه‌ی‌ شارو گونده‌كانی‌ میسردا مزگه‌وت دروستبكات و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێكیش سه‌ردانی‌ ماڵی‌ خوا بكات به‌ نیازی‌ ئه‌نجامدانی‌ حه‌جی‌ عه‌مره‌و ژیانی‌ خۆی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ ولاَته‌كه‌یی‌ و ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام ته‌رخان بكات .


Nawa

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-29 07:38:12

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام

به استى بابه ته كه ت خوش بوزورحه زم له فيلمى عادل امامه سوباسى بوزانياريه كه ت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-29 13:37:14

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام

ده سته كانت خؤش هه ربزى سه ركه وتوبيت
هاورى به ريزو خؤشه ويست
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه ى
هاو رى كيان كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز كيانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net