.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











جاران لە سەرتاسەری جیهان كاری نمایشكاری زیاتری كارێكی رێكەوت بوو نەك پیشەگەریی، بەڵام ئێستا ركابەرێتییەكی زۆر پەیدا بووە لە نێو ئافرەتە نمایشكارەكان و گرەوی ئابووری لەسەریان كارەكەیانی زیاتر زەحمەت كردووە بەتایبەتی دوای ئەوەی بەشی هەرە زۆری كچە نمایشكارەكان روویان لە كاری هونەری و سینەما كرد و تێیدا سەركەوتن بە پشت بەستن بە جوانی و لێهاتووی خۆیان، تا كار گەیشتۆتە ئەوەی كچە نمایشكارێك رۆژانەی 2000 دۆلار بێت، 1000 دۆلاری بۆ ئەو ئاژانسە یان ئەو دەزگایەیە كە كاری تێدا دەكات لەگەڵ باجی حكومەت، كەواتە رۆژانە 1000 دۆلاری بۆ دەمینێتەوە، بەڵام تۆپ مۆدێلەكان جاری وا هەیە رۆژانەیان دەگاتە 25000 بیست و پێنج هەزار دۆلار جگە لە ریكلامە بازرگانییەكان، لێرە لیستێك بەناوی چەند كچە نمایشكارێكی جیهانی بڵاو دەكەینەوە كە زۆرترین داهاتیان هەیە.
* لە پلەی یەكەم كچە نمایشكاری چیكی كارۆلینا كۆركۆڤا دێت بە بێ هیچ ركابەرییەك، داهاتی ساڵانەی كۆركۆڤا دەگاتە 3،8 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی، بەمەش پلەی یەكەمی لە جیزیل بندشین وەرگرت، كۆركۆڤای تەمەن 19 ساڵ بۆندێكی لەگەڵ كۆمپانیای بەناوبانگی ئەمریكی ڤیكتۆریا سیكریت مۆر كردووە كە تایبەتە بە جلوبەرگی ناوەوەی ئافرەتان، هەروەها بەستراوەتەوە بە بۆندێكی درێژ خایەن لەگەڵ دیزاینەی جلوبەرگی بەناوبانگ تۆمی هیلڤەر، لێرەدا شتێكی سەیرە لە ژیانی كۆركۆڤا تێبینی دەكرێت ئەویش ئەوەیە كە بەشێكی هەرە زۆری سەروەت و سامانی كۆركۆڤا بۆ سەگەكەیتی كە ناوی (ئەبلا)یە وخواردنی سەرەكی ئەم سەگە كافیارە.
* لە پلەی دووە لە دوای كۆركۆڤا كچە نمایشكاری ئەڵمانی هایدی كلۆمی تەمەن 30 ساڵ دێت كە داهاتی كە داهاتی لە ساڵی 2007 گەیشتە 3،7جونەیهی ئیسترلینی و پروپاگەندەی بۆ چەندین كۆمپانیای جیاجیا كردووە لەوانە كۆمپانیای (H.V.M)، هایدی كلۆم هاوسەری فلافیۆ بریاتۆری سەرۆكی تیپی رینۆیە بۆ پێشبڕكێی ئۆتۆمبیل كە تەمەنی 53 ساڵە و زۆربەی هەرە زۆری كاتەكەیان لە لەندەن بەسەر دەبەن، هاوسەری هایدی كلۆم بە كەسایەتییەكی بەهێز و خاوەن توانا وەسفی كرد، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ: كەسایەتییە كارێزما و شێوازی لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ژیان لای من زۆر گرنگن نەك شێوە و روخسار و تەمەن.
لە پلەی سێیەم كچە نمایشكاری رووسی نەتالیا فیدیانۆڤا هات كە بۆندێكی درێژ خایەنی لەگەڵ كۆمپانیای گۆتشی و چارۆتیی تایبەت بە جلوبەرگ مۆر كردووە و لە ساڵی رابردوودا داهاتی گەیشتە 3،6 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی.
* كیت مۆسی ئەمریكی بە پلەی چوارەم هات، كیت بەوە ناسراوە كە زۆر حەز بە وەستان دەكات بەرامبەر بە كامیرا بۆ ئەوەی وێنەی جەستەی خۆی بگرێت لە جیهاندا بڵاوی بكاتەوە بۆیە بەشێكی زۆری ئەو پروپاگەندانەی بەشدارییان تێدا كردووە وەك شانل و میسۆنی و ستیلا مەكارتنی و چەندین كۆمپانیای تایبەت بە جلوبەرگی ناوەوەی ئافرەتان، داهاتی كیت لە ساڵی 2007 گەیشتە نزیكە 3،5 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی.
ئەم كچە نمایشكارانە جگە لەوەی داهات و سەروەتێكی زۆریان لە كارەكەی خۆیان دەست دەكەوێت ئەوا بەشێكی زۆریان بەشداری لە كاری هونەریدا دەكەن و لە دوا رۆژدا دەبن بە ئەستێرەی هۆڵیۆد و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرانی فیلمە سینەماییەكان بەدوایان دەگەڕێن بۆ ئەوەی سوود لە جوانی و ناوبانگیان وەربگرن، ئەمە جگە لەوەی كە هاوڕێیەتی و دۆستایەتییەكی بەهێزیان هەیە لەگەڵ ئەستێرە بەناوبانگەكانی هۆڵیۆد و بە شێكی زۆریان ژیانی هاوسەرێتییان لەگەڵیان پێكهێناوە
لهسهر هێڵ نییه