❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كامیان باشترن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:17:49

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

كامیان باشترن؟

له‌نێوان مه‌مكه‌مژه‌و په‌نجه‌ كامیان باشترن؟
‌ 

ره‌نگه‌ منداڵه‌كه‌ت له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا راهاتبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌نجه‌ی‌ بخاته‌ ده‌می‌ یان به‌رده‌وام مه‌مكه‌ مژه‌ی‌ له‌ده‌مدا بێت، به‌رای‌ پسپۆڕان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ خراپه‌و باشتره‌ وایان لێبكه‌یت لێی‌ دووربكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ زیانی‌ زۆری‌ پێده‌گه‌یه‌نن.

مه‌مكه‌مژه‌ ته‌نها بۆ كاتی‌ زۆرپێویست

مه‌هێڵه‌ منداڵه‌كه‌ت فێری‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ خوو به‌به‌كارهێنانی‌ مه‌مكه‌مژه‌وه‌ بگرێت، ته‌نها له‌كاتی‌ زۆرپێویستداو كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌گری‌ بیده‌رێ‌، ورده‌ ورده‌ له‌دوای‌ ته‌مه‌نی‌ چوار مانگیه‌وه‌ مه‌مكه‌ مژه‌كه‌ی‌ لێ دوور بخه‌ره‌وه‌و هیچ كاتێكیش رێی‌ مه‌ده‌ په‌نجه‌كانی‌ بخاته‌ ده‌می‌.

مه‌مكه‌ مژه‌ ده‌م‌و ددان تێك ده‌دات

مژینی‌ په‌نجه‌ یان به‌كارهێنانی‌ مه‌مكه‌ مژه‌ی‌ لاستیكی‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر تێكدانی‌ ده‌م‌و ددانی‌ منداڵه‌كه‌، هه‌مان كات حه‌زی‌ بۆ خواردن له‌ده‌ست ده‌دات‌و ورده‌ ورده‌ توانای‌ چێژكردنی‌ لاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ فێرده‌بێت هه‌موو شتێكی‌ تر بخاته‌ ده‌میه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی‌ تر به‌دوایدا دێت.

لێی‌ توره‌ مه‌به‌

شاره‌زایان رێنمایی‌ دایكان‌و باوكان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رگیز له‌منداڵه‌كانیان توڕه‌ نه‌بن كاتێك خوو به‌مه‌مكه‌مژه‌ یان مژینی‌ په‌نجه‌یانه‌وه‌ ده‌گرن، چونكه‌ ئه‌وه‌ وایان لێده‌كات زیاتر دووباره‌ی‌ بكه‌نه‌وه‌، هه‌رگیز نه‌كه‌یت له‌به‌رچاوی‌ كه‌سی‌ بێگانه‌دا گاڵته‌یان پێبكه‌یت كه‌ مه‌مكه‌مژه‌یان له‌ده‌مدابوو، له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ به‌هێمنی‌ داوایان لێبكه‌و هه‌ر جارێك به‌قسه‌یان كردیت پاداشتیان بكه‌.




ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net