.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












قه‌ڵه‌وی
له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه زیاده‌ی كێش (overweight)و قه‌ڵه‌وی (obesity) به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق له نێو خه‌ڵكی هه‌راش و مناڵاندا زیادی كردووه بۆ 2 یان 3 به‌رامبه‌ر. ئه‌مه‌ش چه‌ندین گرفتی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات كه دواتر باسیان ده‌كه‌ین.
قه‌ڵه‌وی چییه:
قه‌ڵه‌وی زیادبوونی چه‌وری له‌شه، به‌هۆی نیشانده‌ری بارستای له‌ش Body Mass Index ( BMI ) ده‌پێورێت ، ئهمیــش ده‌كاته : كێـش ( كـگم ) ÷ ( درێژی به مه‌تر )2 BMI تا 25 ئاسایی یه ، لــه 25 – 30 زیــادهی كـێشــه ، لــه 30 زیاتر ئه‌وا به قه‌ڵه‌و داده‌نرێت ، قه‌ڵه‌وی ده‌توانێت ژیانت كورت بكاته‌وه و بتخاته ژێر مه‌ترسی:
•به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
•سوانی جومگه به تایبه‌تی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ.
•زیادبوونی چه‌وری خوێن وه‌ك كۆلیسترۆل و ترای گلیسراید.
•جۆری 2 ی شه‌كره.
•نه‌خۆشی بۆری خوێنی دڵ.
•ئیفلیجی.
•هه‌ندێك جۆری شێر په‌نجه ( منداڵدان ، مه‌مك ، كۆلۆن ).
•نه‌خۆشی توره‌كه‌ی زراو.
•هه‌ناسه بڕانی كاتی نوستن.
•فراوان بوونی خوێن هێنه‌ره‌كان ( دوالی ).
ئه‌م مه‌ترسیانه له‌گه‌ڵ زیاتر بوونی قه‌ڵه‌وی زیاتر ده‌بن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو قه‌د دا قه‌ڵه‌ون ( تا له قاچ و ڕان ) ئه‌وا زیاتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌بنه‌وه.
هۆیه‌كانی قه‌ڵه‌وی:
•كاریگه‌ری جینی ( بۆماوه‌یی ) .
•كاریگه‌ری فسیۆلۆجی.
•زۆر خۆری.
•شێوازی ژیان: ئه‌وانه‌ی زۆرتر دانیشتوون و كه‌میش وه‌رزش ده‌كه‌ن زۆرتر قه‌ڵه‌و ده‌بن.
•مێژووی كێشی تۆ : ئه‌گه‌ر تۆ له مناڵیدا قه‌ڵه‌و بووبیت ئه‌وا كه گه‌وره‌ش بویت زۆر له‌وانه‌یه هه‌ر قه‌ڵه‌و بیت.
•دوو گیانی : له 15% ی ژنان نزیكه‌ی 8 كگم له كێشیان زیاد ده‌بێت پاش هه‌ر سكێك.
•ده‌رمان: وه‌ك ستیرۆید و ده‌رمانی نه‌خۆشی ده‌رونی.
قه‌ڵه‌وی كێشه‌یه‌كه زۆر جار له‌گه‌ڵ ژیاندایه. هه‌ر كه كێشت. زیاد بوو ئاسان نی یه كه‌می بكه‌یته‌وه و هه‌ر كه كێشیشت كه‌م كرد ئه‌وا ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت بگه‌یته كێشێكی ته‌ندروست تر. وه هه‌تا كێشت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌وا مه‌ترسی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و كێشه ته‌ندروستیه‌كاندا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
خۆپــاراســتن:
خواردێنێكی هاوسه‌نگ و وه‌رزشێكی به‌رده‌وام زامنه بۆ له‌شێكی ته‌ندروست.
چــارهســـهر:
•كێش كه‌م كردنی له ئه‌نجامی كه‌م خۆری (وه‌رگرتنی كالۆری كه‌متر) چالاكی وه‌رزشی زیاتر
•له ڕێجیمـی خواردندا باش وایه هه‌فتانه 0.5 – 1 كـگم لــه كــێشت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه 500 – 1000 كالۆری كه‌متر بخۆیت. ئاره‌زوی خۆته كه چه‌وری یان كاربۆهیدراتی كه‌متر بخۆیت. چه‌وری و مه‌ی كالۆری زیاتریان تیایه تا كاربۆهیدرات
•وه‌رزش و ڕاهێنانی ڕێك و پێك و به‌رده‌وام ڕۆژانه لانی كه‌م 30 خولهك ڕۆیشتن ، پاسكیل ، مه‌له ...
•حه‌بی كێش كه‌م كردن وه‌ك ئۆرلیستات Orlistat و سیبوترامین. هه‌رچه‌نده كاتێك كه واز لـه‌و حه‌بانه دێنیت ئه‌وا كێشه‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
•نه‌شته‌رگه‌ری: بۆ قه‌ڵه‌وی ئێجگار زۆر كه (BMI) له 40 زیاتره وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده...
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌قوربان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه شادۆست گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to kak hseni barez w aziz
له‌سه‌ر هێڵ نییه