❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕاهـێـنـانـــی‌ هـه‌وایــی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 17:11:10

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ڕاهـێـنـانـــی‌ هـه‌وایــی‌

ڕاهـێـنـانـــی‌ هـه‌وایــی‌
 

ئایا ده‌ته‌وێ به‌ته‌ندروستیه‌كی‌ باشتر‌و ته‌مه‌نێكی‌ زیاتره‌وه‌ بژیت؟

ئه‌نجامدانی‌ پرۆگرامی‌ ڕاهێنانی‌ هه‌وایی رێك و پێك ده‌توانێ‌ یارمه‌تی‌ ئه‌وه‌ت بدات و به‌رده‌وام دوور بیت له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی‌ وه‌ك نه‌خۆشی‌ دڵ، به‌رزی‌ فشاری‌ خوێن، سه‌كته‌ی‌ مێشك «ئیفلیجی‌»، شه‌كره‌و هه‌ندێك جۆری‌ شێرپه‌نجه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاهێنانه‌ ده‌توانێ‌ فشاری‌ خوێن نزم بكاته‌وه‌ ئێسكی‌ به‌هێزتر بنیات بنێ‌، هێزی‌ ماسولكه‌ باشتر بكات‌و خه‌مۆكی‌ بڕه‌وێنێته‌وه‌و یارمه‌تیت بدات كێشت كه‌م بكات.
نمونه‌ بۆ ڕاهێنانی‌ هه‌وایی وه‌ك پیاسه‌ كردن، ڕاكردن، گه‌شت كردن به‌ناو شاخ‌و دێهات، پاسكیل لێخوڕین، مه‌له‌ كردن، خلیسكاندن له‌سه‌ر به‌فر، پلیكانه‌ هاتوچۆ كردن، سه‌وڵ لێدان، سه‌مای‌ هه‌وایی‌و چه‌ندین جۆر چالاكی‌ تر.

چۆن ڕاهێنانی‌ هه‌وایی ته‌ندروستیت باش ده‌كات؟

ڕاهێنانی‌ هه‌وایی چالاكی‌ یه‌كی‌ به‌رده‌وامی‌ ریتمداره‌، ماسولكه‌ گه‌وره‌كانی‌ قاچ و سمتت به‌كارده‌هێنیت تاكو دڵ و سی‌ یه‌كانت به‌هێز بكات، كاتێك كه‌ تۆ ڕاهێنان ده‌كه‌یت ماسولكه‌كانت پێویستیان به‌زیاتر خوێنی‌ پڕ ئۆكسجینه‌ هه‌روه‌ها پێویستیان به‌زیاتر ڕزگاربونه‌ له‌دووهه‌م ئۆكسیدی‌ كاربۆن و گازه‌ زیان به‌خشه‌كانی‌ تر. ئه‌مه‌ وا ده‌كات دڵت خێراتر لێبدات تاكو پیا ڕابگات.
كاتێك كه‌ تۆ به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ڕاهێنانی‌ هه‌وایی ڕێك و پێك ده‌كه‌یت ئه‌وا دڵت به‌هێزتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێ‌ پێویستی‌ ماسولكه‌كان دابین بكات بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ماندوو بكات. ژن و پیاو هه‌ردوكیان ده‌توانن سود له‌ شیاوی‌ كۆئه‌ندامی‌ دڵ و بۆریه‌كانی‌ خوێن وه‌رگرن.

پێشه‌كی‌ ئه‌گه‌ر گرفتێكی‌ درێژخایه‌ن، كێشی‌ زیاد یا جگه‌ره‌ كێشان یاخود ناوه‌ندی‌ ته‌مه‌ن یا زیاتر بویت یان هه‌رگیز ڕاهێنانت نه‌كردبێت ئه‌وا سه‌ردانی‌ پزیشكه‌كه‌ت بكه‌.

چۆن ده‌توانی‌ بگه‌یته‌ پله‌ی‌ گونجاو له‌ ڕاهێنانی‌ هه‌واییدا؟

تاكو دڵت به‌هێز بكه‌یت ده‌بێت ڕاهێنانی‌ چڕ و به‌هێز ئه‌نجام بده‌یت تا لێدانی‌ دڵت ده‌گاته‌ خاڵی‌ مه‌به‌ست ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ 60 – 80 % ئه‌وپه‌ڕی‌ تێكڕای لێدانـی‌ دڵ. ئه‌مـه‌ش به‌ ده‌ركردنی‌ ته‌مه‌نت له‌ ژماره‌ی‌ 220. بۆ نــمونه‌ ئــه‌گــه‌ر تـۆ 50 ساڵ ته‌مه‌نت بێت ئه‌وا ئه‌وپه‌ڕی‌ لێدانی‌ دڵت ده‌كاته‌ 220 - 50 = 170 خاڵی‌ مه‌به‌ستی‌ تێكڕای‌ لێدانی‌ دڵ ده‌كاته‌ 170 × (60 تا 80)/100 كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 102 – 136.
220 – ته‌مه‌ن به‌ ساڵ × (60تا80)/100 = خاڵی‌ مه‌به‌ستی‌ تێكڕای‌ لێدانی‌ دڵ.

هێمای ڕێنیشانده‌ر له‌ڕاهێنانی‌ هه‌وایی سیانه‌:

1.دووباره‌ كردنه‌وه‌: ڕاهێنان ده‌بێت لانی‌ كه‌م سێ‌ جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌نجام بدرێت.

2.چڕو به‌هێزیی: ده‌بێت ڕاهێنان چڕو به‌هێز بێت تا ده‌گه‌یته‌ خاڵی‌ مه‌به‌ستی‌ تێكڕای‌ لێدانی‌ دڵ.

3.كات: له‌هه‌ر جارێكدا 20 خوله‌ك ڕاهێنانی‌ هه‌وایی ئه‌نجام بده‌یت.

چۆن ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ به‌رنامه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ هه‌وایی:

ئه‌گه‌ر تۆ په‌ێره‌وی‌ ڕاهێنای‌ هه‌وایی ده‌كه‌یت ئه‌وا به‌مانه‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌:

5 خوله‌ك ڕاهێنانی‌ خۆ گه‌رم كردن (warming exercise).

5 خوله‌ك چالاكانه‌ ڕاهێنانی‌ هه‌وایی چڕو به‌هێز.

5 خوله‌ك خۆ سارد كردنه‌وه‌ (cooling exercise).

ئه‌م ڕۆتینه‌ 3 -4 جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌ وورده‌ وورده‌ كاتی‌ ڕاهێنانی‌ هه‌وایی زیاتر بكه‌ تا لانی‌ كه‌م ده‌گاته‌ 20 خوله‌ك له‌هه‌ر جارێكدا.

ڕاهێنانی‌ هه‌وایی:

ڕاهێنانێكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیاد كردنی‌ بڕی‌ ئۆكسجین له‌ناو له‌ش.




ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-30 06:54:13

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

Re: ڕاهـێـنـانـــی‌ هـه‌وایــی‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت شای دۆستان

بۆ بابه‌ته‌ به‌سه‌ده‌که‌ت سه‌رکه‌وتو بیت به‌رێزم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-30 11:32:31

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ڕاهـێـنـانـــی‌ هـه‌وایــی‌

سوباس بؤتؤ شةنئ كيان دةستى تؤش خؤش....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net