❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌گه‌نجی‌ بمێنه‌ره‌وه‌ ؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-30 15:59:41

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

به‌گه‌نجی‌ بمێنه‌ره‌وه‌ ؟؟

حه‌وت جۆر خواردن بخۆو به‌گه‌نجی‌ بمێنه‌ره‌وه‌
 

1.زه‌یتی‌ زه‌یتون (Olive oil)

به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌جۆری‌ (چه‌وری‌ تاك تێر بووی‌ Monosaturated fat)ی‌ تێدایه‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ دڵ‌، هه‌روه‌ها زه‌یتی‌ زه‌یتون ماده‌ی‌ پۆلی‌ فینۆڵ‌ (polyphenols)ی‌ تێدایه‌ كه‌ دژه‌ ئۆكسانێكی‌ زۆر به‌هێزه‌‌و له‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ په‌یوه‌ند به‌ساڵاچوون ده‌تپارێزێت.

2.ماست

ماست به‌كالیسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده‌، كه‌ له‌پووكانه‌وه‌ی‌ ئێسك (Osteoporosis) ده‌مانپارێزێ‌. هه‌روه‌ها (به‌كتریای‌ باش)ی‌ تێدایه‌ كه‌ ته‌ندروستی‌ ریخۆڵه‌كان ده‌پارێزێ‌‌و نه‌خۆشی‌ ریخۆڵه‌ی‌ په‌یوه‌ند به‌ساڵاچوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

3.ماسی‌

ماسی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ (Omega-3 fats)ه‌ كه‌ ناهێڵێت رێژه‌ی‌ كۆلسترۆڵ‌ له‌ناو خوێنبه‌ره‌كاندا به‌رز ببێته‌وه‌و هه‌روه‌ها دڵ‌ له‌ریتمی‌ نائاسایی‌ ده‌پارێزێت.

4.چۆكلێت

كاكاو ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌مادده‌ی‌ فلاڤانۆڵ‌ كه‌ یارمه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ فه‌رمانی‌ بۆرییه‌ خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات، به‌م جۆره‌ مه‌ترسی‌ به‌رزی‌ فشاری‌ خوێن، جۆری‌ 2 شه‌كره‌و نه‌خۆشی‌ گورچیله‌و خه‌ره‌فاندن‌و له‌بیرچوونه‌وه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

5.وشكه‌ میوه‌ی‌ كاكڵه‌دار (Nuts)

وه‌ك (گوێزو فستق‌و...) زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌چه‌وری‌ تێر نه‌بوو (Unsaturated Fats) له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌مان سووده‌كانی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتونی‌ تێدایه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ چڕن به‌ڤیتامین‌و كانزاو دژه‌ ئۆكسانه‌كانیش.

6.مه‌ی‌ (Wine)

مامناوه‌ند خواردنه‌وه‌ی‌ ئه‌لكهول له‌نه‌خۆشی‌ دڵ‌‌و شه‌كره‌و نه‌خۆشی‌ په‌یوه‌ند به‌ساڵاچوون ده‌مانپارێزێ‌، هه‌موو جۆره‌كانی‌ مه‌ی‌ ئه‌م سوودانه‌ی‌ تێدایه‌و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ شه‌رابی‌ سوور.
شه‌رابی‌ سوور مادده‌ی‌ (ریسڤیراترۆڵ‌)ی‌ تێدایه‌، ئه‌میش ئه‌و جینانه‌ چالاك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پیربوونی‌ خانه‌كان هێواش ده‌كه‌نه‌وه‌.

7.توتڕك (هه‌موو تووه‌كانی‌ تریش)

هه‌وكردن‌و زیانی‌ ئۆكساندن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوڕێیه‌ له‌گه‌ڵ‌ له‌بیرچوونه‌وه‌و خه‌رافاندن‌و تێكچوونی‌ فه‌رمانی‌ جووڵه‌.

كێش‌و نه‌خۆشی‌
شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك

ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ دووچاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوون ده‌توانن زیاتر له‌ ژیاندا بمێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌هێڵن كێشیان زیاد بكات. ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبۆوه‌، به‌ڵگه‌یه‌كی‌ زۆر به‌هێزه‌‌و پێمان ده‌ڵێت كۆنترۆڵكردنی‌ كێش «كه‌ بیرۆكه‌یه‌كی‌ باشه‌ له‌هه‌ر كاتێكی‌ ژیاندا بێت» به‌تایبه‌تی‌ پاش تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ئێجگار گرنگ ده‌بێت.
له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ زانرابوو كه‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان زیادكردنی‌ كێش‌و رێژه‌ی‌ مردن به‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ پارێزی‌ خواردن‌و ئه‌نجامدانی‌ وه‌رزش‌و راهێنان كاریگه‌ری‌ باشی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ ژیان پاش دووچاربوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك.
هه‌واڵه‌كه‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ چڕوپڕ بوو له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ئه‌نجام درا كه‌ له‌ئه‌مه‌ریكا له‌نێوان ساڵانی‌ 1998-2001دا دووچاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش 6 ساڵی‌ خایاندو گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر (5كگم) زیادبوون له‌كێشدا رێژه‌ی‌ مردن به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك‌و هۆیه‌كانی‌ تریش به‌ رێژه‌ی‌ 14% زیاد ده‌كات.

زۆر له‌ پزیشكه‌كان ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌و نه‌خۆرانه‌ی‌ قه‌ڵه‌ون‌و تووشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوون، خراپترین پێشبینییان لێده‌كرێت، ئه‌وانه‌ زیاتر نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ریان (Relapse)‌و زووتر ده‌مرن تا ئه‌وانه‌ی‌ له‌ڕن‌و قه‌ڵه‌و نین.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ پێشتر گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ دووچاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوون ئه‌گه‌ر پارێزی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش بكه‌ن‌و راهێنان‌و وه‌رزشیش ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا چانسی‌ مردن به‌ نیوه‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.
بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ پاش ده‌ستنیشانكردن (تشخیص)ی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك، نه‌هێڵیت كێشت زیاد بكات. ■

ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net