❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مروف به‌بێ‌ ئیسلام !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-01 19:48:44

standard
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2009-02-15
په‌یامه‌كان: 18

مروف به‌بێ‌ ئیسلام !!

به‌بێ‌ ئیسلام



له‌كاتێكدا به‌رنامه‌ی‌ ئیسلام و حوكمه‌كه‌ی‌ دورخراوه‌ته‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ ژیان، ده‌بینین هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ له‌ شوێنی‌ خۆیدا نه‌ماوه‌ و نامێنێ‌، وه‌ هیچ شتێك جێگیر نیه‌ و پێوانه‌ و ته‌رازوه‌كان ده‌گۆڕێن و لاده‌چن. حه‌ڕامی‌ ئه‌مڕۆ به‌یانی‌ حه‌ڵاڵه‌ و حه‌ڵاڵی‌ به‌یانی‌ دووبه‌یانی‌ حه‌رامه‌. ئه‌مڕۆ بڕیار ده‌درێت به‌یانی‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌، یه‌كی‌ تر به‌یانی‌ جێگیر ده‌بێت.
مرۆڤ به‌گوێره‌ی‌ هه‌واو هه‌وه‌س و تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی‌ خۆیان بڕیار ده‌رده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌ی‌ بڕیار و تێڕوانینه‌كان دژی‌ یه‌كتر ده‌وه‌ستن و تێك ده‌گیرێن.
هه‌ر سه‌رده‌م و جۆره‌ به‌رنامه‌یه‌ك و نازانێ‌ له‌به‌ر چی‌ هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك كه‌ په‌یدا ده‌بێت به‌شێوازێك له‌ زات و خودی‌ خۆی‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ شكلێكی‌ بۆ داده‌نێت، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێك یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و مه‌لیكێك بیه‌وێت خه‌ڵكی‌ بۆ قانون و یاسا بانگ بكات، خه‌ڵك هه‌ر سه‌رپێچی‌ ده‌كه‌ن و له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن. ئه‌وه‌نیه‌ مرۆڤ ئازاد و سه‌ربه‌سته‌؟ به‌ڵكو ئه‌مڕۆ توانا و ئیمكانیات و زانست زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ موسه‌خه‌ر و لوواوه‌ بۆ ئه‌م رێگا چه‌وت و گوڕاو و شێواوانه‌، بناغه‌ و بنه‌چه‌ی‌ ئه‌م وته‌یه‌ش واقیع شایه‌دیه‌تی‌ و به‌رده‌وام رووده‌دات و له‌زیادبوندایه‌. ئه‌گه‌ر وانیه‌ بۆچی‌ رێژه‌ی‌ تاوانه‌كان هه‌ر له‌ زیادبوندایه‌ له‌كاتێكدا كه‌ سه‌دان جیهاز و ده‌زگای‌ ئه‌منی‌ له‌ ئارادایه‌؟ په‌یدابونی‌ په‌یوه‌ندی‌ جنسی‌ بێ‌سنور ؟ په‌یوه‌ندی‌ جنسی‌ پیاو له‌گه‌ڵ‌ پیاودا كه‌ وڵاتی‌ وا هه‌یه‌ رێژه‌ی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌وێدا بێ‌سنوره‌ و له‌ په‌رله‌مانیش یاسای‌ بۆ گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌، كه‌واته‌ به‌ته‌ئكید به‌ غائب بوون ئیسلام له‌ گۆڕه‌پان ژیان هیچ شتێك له‌شوێنی‌ خۆی‌ نامێنێ‌، چونكه‌ ئیسلام خۆی‌ ئه‌سڵه‌ و بنچینه‌ییه‌كی‌ ره‌بانی‌ تاك و راست و ته‌واوه‌ به‌بێ‌ ده‌ستكاری‌ و گۆڕان. هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ته‌نها ده‌توانێ‌ گشت به‌شه‌ریه‌ت بخاته‌ ژێر سێبه‌ری‌ به‌رنامه‌ و په‌یامه‌كه‌ی‌ خۆی‌، وه‌ به‌بێ‌ ئیسلام هه‌رچی‌ له‌ مرۆڤ بكرێ‌ و بۆ مرۆڤ بكرێ‌ بێ‌سود و قازانجه‌. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای‌ گرنگترین شت بكه‌ین كه‌ به‌ نیسبه‌ت مرۆڤه‌وه‌ گرنگ بێ‌ له‌ چه‌ند شتێكدا خۆی‌ ده‌نوێنێ‌ كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌ ئیسلام نه‌بێ‌ ناپارێزرێن، ئه‌مانه‌ش له‌م بنجه‌ پێك دێن: (دین- عه‌قڵ‌- ماڵ‌- نه‌فس- نه‌سه‌ب) ئنجا سه‌یر كه‌ چۆن به‌ نه‌بونی‌ ئیسلام و حوكمی‌ ئیسلامی‌ هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌ له‌ناوچون و تێكچوونی‌ عه‌یاره‌كانی‌.
به‌ڵام كاتێك كه‌ ئیسلام ئاماده‌بوو هه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ پارێزراو بون به‌بێ‌ جه‌خت و زۆر لێ‌كردن. هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت راستی‌ بزانێ‌ با ته‌ماشای‌ حوكمڕانی‌ ئه‌نده‌لوس بكا له‌سه‌رده‌می‌ خه‌لافه‌تی‌ ئیسلامیدا ده‌یان و سه‌دان به‌ڵگه‌ی‌ رون و به‌رچاوی‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ ئیسلام زۆر له‌كه‌س ناكات بۆ هاتنه‌ ناو دین و وه‌ك خودای‌ كاربه‌جێ‌ ده‌فه‌رموێت ((لا اكراه فی الدین)) هه‌موو ئه‌وانه‌ش پارێزراون به‌بونی‌ ئیسلام. تاكه‌ به‌رنامه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك به‌جێ‌ بێڵێ‌ له‌سه‌ر ویژدان و بیروباوه‌ڕی‌ خۆی‌، له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستاماندا كه‌ بانگێشه‌ی‌ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ دین پارێزراوه‌ و سه‌ربه‌سته‌، به‌ڵام واقیعه‌كه‌ ده‌یسه‌لمێنێ‌ كه‌ سه‌داسه‌د به‌ پێچه‌وانه‌یه‌ به‌ راده‌یه‌ك كه‌ خاوه‌ن دین ناتوانێ‌ پارێزگاری‌ له‌خۆی‌ و دینه‌كه‌ی‌ بكات نه‌ك بتوانێ‌ پارێزگاری‌ له‌دینی‌ ئه‌م و ئه‌و بكات. له‌كاتێكدا له‌ زۆر شوێن و وڵاتدا بانگه‌وازی‌ بۆ ئیسلام قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و رێی‌ پێ‌گیراوه‌. به‌ڵام بانگه‌وازی‌ بۆ فكره‌ و بیروبۆچون و تیۆره‌ ده‌ستكرده‌كان ئازاد و سه‌ربه‌ستن، بۆیه‌ خودای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ((ولولا دفع الناس بعضهم ببعض لهدمت صوامع وبیع وصلوات ومساجد یذكر فیها اسم الله كثیرا ولینصرن الله من ینصره، ان الله لقوی عزیز، الذین إن مكناهم فی الارض أقاموا الصلاه‌ ويئ‌توا الزكاه‌ وأمروا بالمعروف ونهوا عن المنكر)).الحج/40-41
كه‌واته‌ به‌دڵنیایی‌یه‌وه‌ مرۆڤ هیچ ئاینێكی‌ پارێزراو نابێ‌ تاوه‌كو ئیسلام ئاماده‌ نه‌بێ‌، نه‌ك هه‌ر ئاینی‌ ئیسلام، له‌سه‌ر هه‌ر ئاینێك بێت، ئنجا ئاین نه‌پارێزرێ‌ دادگه‌ریش نایه‌ته‌ دی‌، كه‌واته‌ ئیسلام چۆن پێویسته‌ بۆ خه‌ڵكی‌ موسڵمان، ئاواش بۆ خه‌ڵكی‌ نائیسلامیش، به‌تایبه‌تی‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ ئینترنێت و عه‌وله‌مه‌ له‌ هه‌مو كات زیاتر مرۆڤ پێویستی‌ به‌ شه‌پۆلی‌ رۆحی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ به‌ راسته‌قینه‌ی‌ دروست ببێت و نه‌بێته‌ به‌نده‌ی‌ ماده‌.







ستانده ر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net