.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بۆلیۆدی هیندستان ئێستا بۆتە شوێنێك كە خەریكە ركابەرێتی هۆلیۆدی ئەمریكا بكات لە بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی فیلمی سینەمایی و خاوەن بازاڕێكی زۆر گەرمە لە نێو بازاڕەكانی سینەمای جیهانیدا بەتایبەتی لە وڵاتانی كەنداو، رەنگە ئەمەش بۆ ناوبانگی ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی بگەڕێتەوە كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرن، لەوانەش:
* ئەمیتاب باتشان: بە ئەفسانەی سینەمای هیندی دادەنرێت، دەیان فیلمی بەناوبانگ وسەركەوتووی پێشكەش بە بۆلیۆد كردووە و تا ئێستاش خۆی و كوڕەكانی بەردەوامن لە پێشكەش كردنی كاری سەركەوتوو، سەركەوتووترین فیلمی (Baghban) بوو.
* شارۆخان: كینگ یاخود شای رۆمانسییەت، ئەویش ژمارەیەكی زۆر فیلمی سەركەوتووی پێشكەش بە بۆلیۆد كردووە و خەڵك زۆر خۆشیان دەوێت، رۆڵی رۆمانسی و گریان زۆر بە باشی دەبینێت بە جۆرێك بە ئاسانی سەرنجی جەماوەر بۆ خۆی رادەكێشێت، بەناوبانگترین فیلمەكانی (Davdas) بووە.
* سەلمان خان: بە خۆشەویستی جەماوەر ناسراوە و چەندین فیلمی بەهێزی پێشكەش كردووە و لە ساڵانی نەوەدەكان بوونی خۆی سەلماند و ئێستاش بەردەوامە و خاوەن تایبەتمەندێتی خۆیەتی و بۆ جەماوەر و عاشقانی بۆلیۆدی سەلماندووە توانای بینینی هەموو رۆڵێكی هەیە بەتایبەتی لە فیلمی(GARV).
* ئەمیر خان بە داهێنەرێكی نوێی سینەمای هیندی دادەنرێت، خاوەنی چەندین فیلمی سەركەوتوو و بەناوبانگە، تایبەتمەندێتی ئەمیر خان ئەوەیە كە زۆر بە وردی فیلم و دەورەكانی خۆی هەڵدەبژێرێت (Lagaan ) یەكێكە لە سەركەوتووترین فیلمەكانی.
* هریتیك رۆشان ئەستێرەیەكی سەرنجڕاكێشی بۆلیۆدە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا توانیی بسەلمێنێت كە خاوەن توانا و بەهرەیەكی زۆرە و جگە لە نواندن سەماكار و وەرزشوانیشە سەركەوتووترین فیلمەكانی فیلمی (Koi Mill gaya)یە.
* ئەكشای كۆمار هەرچەندە فیلمەكانی زۆر باش نەبوون بەتایبەتی كۆنەكان، بەڵام بە رۆڵەكانی ئەكشن ناوبانگی دەركرد و توانیی عاشقانی سینەمای هیندی سەرسام بكات و تاكو ئێستاش بە شێوەیەكی بەهێز بەردەوام بێت، بەهێزترین فیلمی(Andaaz).
لهسهر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش
لهسهر هێڵ نییه