.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌رنامه‌ی ڕۆژانه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆح
السلام علیکم و رحمة الله و برکاته....
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه که له‌سه‌ری ئه‌دوێین بریتیه له چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆح، مرۆڤ زۆر جار ئه‌وه‌ی فێری ده‌بێت له ڕێگه‌ی گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه‌و موتاله‌عه‌کردن یان دانیشتن له کۆڕی زانست و بانگخوازی دا پێویستی به‌وه هه‌یه بیخاته بواری کرداریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌ک له نێوانیان دروست نه‌بێت.... بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رنامایه‌کی په‌روه‌رده‌یی داده‌نێین که بریتیه له :
1- پاراستنی نوێژه فه‌رزه‌کان به کۆمه‌ڵ له مزگه‌وتدا، ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه له کاتی خۆیدابیکه‌ن،نوێژ یه‌که‌مینه له ڕۆژی دواییدا پرسیاری له‌سه‌ر ده‌کرێ.... ئه‌گه‌ر به‌باشی کردبووی کاره‌کانی تریشی باش ده‌بێت.
2- پارێزگاری کردن له نوێژه سوونه‌ته‌کانی پێش و دوای نوێژه فه‌رزه‌کان.
3- پارێزگاری کردن له زیکره‌کانی دوای نوێژ وه زۆربه‌ی کاته‌کان به تایبه‌تی به‌یانیان و ئێواران پاداشت و پاراستنی تێدایه بێجگه خوای گه‌وره که‌س نایزانێ.
4- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر زیکر و یادی خوای گه‌وره به گشتی، به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه، وه‌ک ووتنی (داوای لێخۆشبوو‌ن ، سبحان الله ، الحمدلله ، لا إله إلا الله ، الله اکبر، سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم).
5- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی قورئان به ته‌ده‌بور و تێگه‌شتنه‌وه هه‌رچه‌نده که‌میش بێت،وه‌ک خوێندنی په‌ڕه‌یه‌ک دوای نوێژ.
6- پارێزگاری کردن له هه‌ستان بۆ شه‌ونوێژ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو ڕه‌کاتیش بێت پێش خه‌وتن،ئه‌گه‌ر پێش نوێژی به‌یانیش بێت باشتره.
7- ڕاستگۆ بوون له په‌نا پردن بۆ خوای گه‌وره و مل که‌چ بوونی له کڕنووش بردنداهه‌موو کاتێ ، وه‌زۆر دووعا کردن به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی مسۆگه‌ره بۆ نه‌مانی دڵته‌نگی، یه‌کێ له دوعاکانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) : (اللهم إني أعوذ بك من الهم والحزن وأعوذ بك من العجز والكسل وأعوذ بك من غلبة الدَّين وقهر الرجال).
8- سه‌ده‌قه کردن چونکه ده‌بێته هۆی لابردنی به‌ڵا.
9- پابه‌ند بوون به ئاماده بوون له وانه‌ی زانستی و گوێ گرتن له ئامۆژگاریه‌کانی مامۆستایان و بانگخوازان..... ئه‌بێته هۆی زیندوو ڕاگرتنی دڵ و بیر و هۆش خستنه کار و به‌رزکردنه‌وه‌ی هیمه‌ت.
10- کار کردن بۆ خزمه‌ت کردنی موسڵمانان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابه هه‌ر ڕوویه‌ک له ڕووه‌کان چونکه خۆشی خستنه دڵی هه‌ر موسڵمانێک سنگ گوشاد و به‌خته‌وه‌رت ده‌کات.
سایتى به‌هه‌شت

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه