❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافرەت و نهێنییەکانی !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-09 14:19:18

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

ئافرەت و نهێنییەکانی !

[color=dark red] ئافرەت بە تێکڕا جیا جیان و ڕەوشتێکی جیایان هەیە ، دەرد و دەرمانێکی تێکەڵن ، پۆلە توخمێکن  تێکەڵ بە هەموو شت ، خامەی مرۆڤ بە ئاسانی توانای ئەم باسەی نیە ، توانایی زمان و بیر و ووتووێژی ناتوانێ بە ئاسانی خۆی لە قەرەی ئەو دەریا قوڵە بێ بنە پڕ نهێنیە بداو بتوانێ باڵە مەلەی تێدا بکات . [/color]


ئافرەت جادووە !!

  ئافرەت گیانلەبەرێکە هەمیشەلە ناخ و بیری زاناو فەیلەسوف و نووسەر و بیرکەرەوە و بلیمەت و کاربەدەست و فەرماندەر و هەژار و دەوڵەمەند و گێل دا ژیاوە ، هەر یەکە بە جۆرێک بەڵام لە پێویستی ئافرەتدا بۆ پیاو بۆ ژیان هەموو پێکەوە هاوڕان  . زۆربەی ڕووداوە گرنگەکانی مێژوو و پیاوە ناسراوەکانی مێژووی مرۆڤ سێبەری ئافرەتیان تێدا دیارە لە پشتی پەردەوە ..  لە کۆنی کۆنەوە رواڵەت و قەد و پەیکەری   ئافرەت هۆو هاندەری زۆر شت بووە ، لە دەرکردنی ئادەمەوە لە بەهەشتی بەرین تا کوشتنی هابیل لە گومڕاکردنی فریشتەکانی خواوە و هارووت و مارووت تا لە بەنکێشانی یوسفی پەیامبەر .. لە سەرسووڕمانی حەزرەتی  نووحی گەورە تا بەلقیسی لای سلێمان پەیامبەرو تا پێوەندکردنی سامسۆنی پاڵەوان .. لە بە کوشتدانی سزار و ئەنتۆنیۆوە تا سەرکەوتن و سەرالێژی ناپلیۆن تا تێک وپێکدانی بنەماڵەی رۆمانۆف و ڕووداوەکانی ڕاسپۆتینی ژن پەرست !! هەر هەمووی ئەمان ئافرەت ئاکتەر یەکەمی رووداو بوون ، ئافرەت هۆی راستەوخۆی پێکهێنانی مێژوو بوون  . ئافرەت زیندووێکی تێکەڵە بە تواناو بەهێز .. ناسک و نەرم و نیان .. دڵ ڕەق  و خوێن ڕێژ و بەپەلامار .. لە هەست و دڵ ناسک و ئاوڕ ئاسک .. خواوەندی خۆشەویستی و ئەڤین ، لە هەمان کاتدا دڵێکی وەک پۆڵاو پڕ قین .. ئافرەت پێکەنینە ، زەردخەنەیە ، حەزە ، ئێشە .
ئافرەت تیشکی خوایە گڵپە و گڕ و بڵێسەی ئاگرێکی هەتا هەتایە  .. هەناسەیە ئارەزووە تاسەیە ، ئافرەت نەوایە ، چیرۆکی خوایە ، ئافرەت کەژە هەڵەتە سەختە ، ئافرەت سەوزەڵانییە ، تەختەلانییە ، ئافرەت دوو ڕیانە ، ژیانە ، هاتوونەهاتە .. سەربار بەمانەش ئافرەت خەڵاتە !!




ئەفسانەیەک دەڵێ ئافرەت چۆن خوڵقاوە ..

خواوەند دوای درووستکردنی زەوی و ئاسمان و قوڵایی کەون و حەوت نهۆمی ئاسمان و پیاو .. کەوتە بیر کردنەوە ئافرەت لە چی درووست بکات ؟ لە چ هە‌وێن و کەرستەیەک ؟ کەوتە بیر کردنەوە تا ڕای هاتە سەر ئەوەی :
لە مانگ  ئاور ،
لە هەتاوو  تیشک ،
لە ئەستێرە جریوە ،
لە هەور فرمێسک ،
لە گوڵ رەنگ و بۆن ،
لە پەلوپۆی دارو سەروە باڵا بەرزەکان ' نەرم لەنجە و نیان هەنگاونان ،
لە شنەی شەماڵ ناسکی ،
لە ئاگر گڕ و گڵپە ،
لە دەریا شەپۆلی تاو تاو و نەرمی و نیانی و هەڵهەڵە ،
لە بەفر ساردی و سڕی ،
لە سەگ وەفا ،
لە هەنگوین شیرینی ،
لە ئەڵماس پتەویی ،
لە زێر بریقە ،
لە تاوس خەرامان رۆیشتن ،
لە ئاسک نیو نیگا ،
لە پڵنگ دەری و ئاڵۆزی ،
لە ڕێوی فێڵ ،
لە دووپشک پێوەدان ،
لە ڕۆژگار بۆ نەهاتن ،
لە تووتی گلەیی ،
لە ئاونگ پەسندی و نەرمی ،

  ئەمانەی هەموو تێکەڵ کرد ئافرەتی لێ درووست کرد و کردیە هاوجووتی پیاو ! دوای هەفتەیەک پیاو بە هەڵە داوان خۆی گەیاندە بارەگای خوا بە کڕنووشداچوو گووتی :‌ئەی خوای گەورە ! من ژیانم بە دەست ئەم گیانلەبەرەوە نەماوە ، هەناسەی سارد کردووم ، بزەی لە لێوم بڕیوە ، کڵۆڵ و بێ دەراتان لێی وەستاومەتەوە ، هەراسان بووم بە دەست گریانی لە سەر هیچی ، لە دەست سکاڵای بێ پایانی ! ئەو هەموو لاواندنەوەیە بە من ناکرێت جا وا هێناومەتەوە ئەم دیاریەم ناوێت گەلێک سوپاس . خواوەند گووتی باشە دایبنێ و بڕۆ ، دوای هەفتەیەک پیاو دیسان خۆی گەیاندە بارەگای خواو بە کڕنووشدا چوو و گووتی : ئەی خوای بێ هاوتا ! بۆم دەرکەوت من ناتوانم بێ ئەم گیانلەبەرە درێژە بەژیان بدەم ، بیرم دەکەوێتەوەکە چۆن ناز و گریشمەی دەنواند ، لە سەر نووکی پەنجە بە لەنجە و لار لە دەورم دەگەڕاو جار و بار بولبولئاسا گۆرانی بۆ دەگووتم ، ئازاری لەبیر دەردەکردم . جا ئەی خودای گەورە هاتووم تا بمدەیتەوە !
خواوەند ئافرەتی گەڕاندەوە بۆ پیاو  ،  دوای چەند ڕۆژێك بە هەمان شێوە پیاو خۆی گەیاندەوە لای خوداو داوای گەڕانەوەی ئافرەتی کرد بۆ لای خودا  .
خوا فەرمووی هۆ پیاوەکە . دەبێ بڕیارێکی تا سەر بدەیت .. ئەمە وا نابێت دەی بڕیار  بدە ! بۆیە پیاو سەرباری ئەم دەردانەی کە بە ئافرەتەوە دەیدیت نەیداتوانی دەستبەرداری نەرم و نیانی و جوانی ئافرەت بێت بۆیە بریاری دا لەگەڵی بژیت .


ئافرەتی نایاب :

1- باوەری بە بیر و رایخۆی هەبێت .
2- ئافرەتێک لە مێردەکەی نەپرسێت ئەرێ لەکوێ بوویت .
3-ئافرەتێک ئارەزوو نەکات گرناترین جلو بەرگ لەبەر بکات .
4- ئافرەتێک هەوڵ نەدات لۆچ و خەتی ڕووخساری بشارێتەوە .
5- ئافرەتێک تەنیا بیری هەر مێردەکەی بێت .




دووژمنانی ئافرەت دەڵێن :

لە مێژووی پێشکەوتنی پیشەسازیەوە تاکوو ئێستا ئافرەتێک هەڵنەکەوتووە بۆ یەکەم جار ڕشتێک دابهێنێت یان دروستی کردبێت . یان ئاوازێکی بەناوبانگی
دانابێت یان لە پزیشکیدا دەسەڵاتدار بووبێت ، یا تاکو ئێستا پەیامێکی خوای پێ سپێردرابێ ، یان گەیشتبێتە راددەی فەیلەسووفی !!





ئەمانە دژی بیرو ڕای ژنە :

خەسوو و ژن
نهێنی و ئافرەت
بێ دەنگی و ئافرەت
تەمەنی راستەقینەو ئافرەت
پیری و ئافرەت
خزمی مێرد و ئافرەت
بە کورتی : ئافرەت و ئافرەت !




خوا ژنی تووشی چواردە ژان و سزا کردووە :

بێ نوێژی
قورسی زگپڕی
ئێشی منداڵبوون
ئاین ناتەواوی
میراتی نیوەی پیاو دەکەوێت
دوای تەڵاق دان یان مێرد مردن شونەکردن تا ماوەی ( عدە ) بە سەر دەچێت .
کەم ژیری
ژێردەستەیی پیاو
تەڵاق لە دەست پیاوە نەک ژن
غەزا لە پێناوی خوادا
پێغەمبەریان تێدا هەڵنەکەوتووە
ناکرێت بە فەرمانرەوا
نابێت با تەیا بچێتە سەفەر و گەشت
سڵاویان لێ ناکرێت   



ئەفسانەیەکی هیندی دەڵێت :

خواوەند گیانلەبەرێی دروست کرد بە ناوی پیاو پێی گووت تۆ بەختەوەری برۆ ئازاد بە !
پیاو وەڵامی دایەوە :  نا
خواوەند : باشە ئەی چیت دەوێت ؟
پیاو گووتی : ئاوێنەیەکم دەوێت خۆم و کرداری خۆمی تێدا ببینم ، سندوقێکم دەوێ گەنجینەکانمی تێدا دابنێم ، سەرینێک سەری لە سەردانێم ، یارێک دڵشادم بکات ، پەیکەرێکی جوانکیلە لە گلێنەمدا بیر و رایەک جارجارێک بەربەرەکانیم لەگەڵ بکات .
ئینجا خوا ئافرەتی بۆ خوڵقاند !



ئافرەتی باش لای زانا :

قەد و باڵای بەرز و کەڵەگەت ،
خانوومان ئەگەر دانیشت ،
راستگۆ ئەگەر ئاخاوت ،
خۆگر و لەسەرخۆ لە کاتی ئاڵۆزیدا ،
لە پێکەنیندا بە بزە پێکەنین ،
کە کارێکی کرد بەچاکی بیکات ،
فەرمان لە گوێی مێردی بێت ،
لوت بەرزو بە فیز نەبێت ،
باش منداڵی بوێت ،



لە ئافرەتدا پەسند ناکرێت :

ئێسکی دەرپەریو  (بەرجەستە  )،
زۆر قەڵەوی
نەکەوێتە بێ نوێژیەوە ،
پانی برۆ و زۆری مووی لەش ،
لووتی پان یان لار ،
چاوی تەسک و خێل ،
زمان پان ددان درێژ و دان زل ،
مەمک بچکۆلە و پشتی درێژ ،
بازوو باریک و دەست زل ،




گووتراوە :

ژن و ژن : هەرا
ژن و پیاو : خۆشەویستی
پیاوو دوو ژن : دۆزەخ







بیرو ڕای گەلان دەربارەی ئافرەت :

عەرەب : گوڵ و رەیحانەی مرۆڤە .
فارس : شەیتانێکی بێ زراوە .
چین : کچی ئەژدیهایە .
ژاپۆن : گوڵی گەشاوەی ژیانە .
ئینگلیز : بنەڕەتی خێزانە .
ئەمریکی : نیوەی پیاوێکی بەهێزە .
فرانسە :  دەستە گوڵی تێکڕای کۆمەڵە  .
ئەڵمانی : گەلێل لە باوک و کەس وکاری زۆرتر بیرە دەخواتەوە .
کورد :

      بە عیشوە زوڵفی لادا لە سەر عوزار و زاری
       دوگمەی کرای ترازا بزووت هوای بەهاری
        کە شەو بەیانی بەردا گوڵ و وەنەوشە باری
        سەودای بە عاشقان دا باخی گوڵ و هەناری
                                                     
                                                -   وەفایی -





فیکتۆر هۆگۆ دەربارەی ژن و پیاو وتوویەتی :

پیاو دەریایە
ئافرەت دەریاچە و گۆم .
دەریا مرواری دەیڕازێنێتەوە
دەریاچە دیمەنی خەیاڵی  وسروشت
پیاو هەڵۆیەکە بە ئاسمانەوە لە فریندایە و بە سەر ئەوەی کە لەژێرەوە فارمانڕەوایی دەکات
ژن بولبولێکی خۆش ئاوازە و فەرمانڕەوای دڵ و هەستە
پیاو چرایەکی بە دەستەوەیە ناوی ویژدانە
ژن ئەستێرەیەکی هەیە ناوی هیوایە
چرا رۆشن دەکاتەوە و هیوایش کەم کەم وەدەردەکەوێت
پیاو بە زەوییەوە چەسپاوە
ژن بە ئاسمانەوە  ..






ئافرەت داستانە :

ئافرەتی فەڕەنسی : داستانێکی خۆشەویستییە .
ئافرەتی ئەڵمانی : داستانێکی راستەقینەیە .
ئافرەتی رووسی : داستانێکی نەتەوایەتییە .
ئافرەتی میسڕی : داستانێکی خەیاڵییە .





ژنانی گەلان :

ڕۆژهەڵاتی : ناسکی و نازەنینی .
رۆژئاوایی : زیرەکی و ناز .
ئینگلیزی : کلیلی خۆشبەختی ژیان .
ئەمریکا : دەست بڵاوو گەلێک سەربەست .
ئەڵمان : دوور لە ناسکی ژنانە
تورک : جوانترین ئافرەتانی دوونیا .
نەمسا : خاوێنترین ئافرەتانی ڕووی زەوی .
ئەسکەندەنافی : گوێ هەڵدەخا بۆ مۆدە و داهاتووەکان .



ئافرەتانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات :

بەناوبانگن بە :
تورک : ناز وگریشمە
ئێرانی : قەد و باڵا
یەمەنی : ناقەدباریک
حیجازی : چاو جوانی
سوری : سنگ بەرزی
میسری : خوێن سووکی
کورد : لەنجەو لار وناز و ئەدا




شەیتان :ڕۆژێك حەزرەتی عیسا شەیتان دەبینێت چوار وڵاخی بار لێ ناوە و ڕێ دەکات ، دەفەرموێ : شەیتان ئەمانە چین ؟
- بار و تایە و شت دەفرۆشم .
- بارەکانت چین ؟
ئەمەیان داوێن پیسییە .
- کێ دەیکڕێ ؟
- شایەکان و سوڵتانەکان .
ئەی دووەمیان ؟
- شاکامییە .
- کێ دەیکڕێ ؟
- زاناکان .
ئەی سێیەمیان چیە ؟
- پاش قوڵدان و کڵاو لە سەرنان .
- کێ دەیکڕێ ؟
- بازرگانەکان .
-ئەی چوارەم ؟
بوختانو پیلانە .
- کێ دەیەوێت ؟
- ئافرەت ئافرەت !! ..
- عیسا دەفەرموێ : لە هەمویان بەڵاترە ، بەڵام ناتوانین دەست لە ئافرەت هەڵگرین !!‌




ژنی فەیلەسووف :

لە فەیلەسووفێکیان پرسی هاوبەشی ژیانت چۆن هەڵدەبژێری ؟
ووتی :‌زۆر جوان نەبێت هەموو خەڵک چاوی تێبڕێ‌ ، زۆریش ناشیرین نەبێت بێزی لێ بکەمەوە ، کەلەگەتێکی وا نەبێت خۆمی بۆ بەرز بکەمەوە ، هێنەش بچووک نەبێت خۆمی بۆ دابێنمەوە ... هێندە قەڵەو و تێکسمڕاو نەبێت بای شەماڵم لێ ببڕێت ، ئەوەندەش ڵەر و  لاواز نەبێ لەوە بترسم با بیبات ، وەک مۆم سپی نەبێت و ڕەشتاڵیش هەر وەک تاپۆ .. ئەوەندە گەوج نەبێت تێم نەگات هێندەش خوێندەوار نەبێت دەمە دەمم لەگەڵدا بکات .. دەوڵەمەندێکی وا نەبێت وابزانێ کڕیومی هەژارێکی وایش نەبێ ببێتە مایەی تانەی منداڵەکانی خۆی !!



بانگەوازی کۆتایی بۆ ئافرەت :

نووسەرێک : ئەی ئافرەت ! ئەگەر ناتوانیت ببیت بە ئەستێرەیەکی ئاسمان هەر نەبێ ببە بە مۆمێک لە ماڵدا .

فیکتۆر هۆگۆ : هەر چەند دونیا بچووک بێتەوە تۆ هەر وەک خۆت گەورەیت ئەی ژن !! !! !!

بتهۆڤن : ئەی ئافرەت ! من هەست بە جوانی دەوروبەرم م رازاندنەوەی سروشت ناکەم ئەگەر دەستی نەرم و نیانت بە سەر گوڵ و جوانی سروشت نەکێشیت !

تالێری : ئەی ئافرەت ! ناکا باوەر بەو پیاوە بکەیت کە بڵێت تەنیا هەر تۆیت و تۆی بەس .

ترتلیان : ئەی ئافرەت ! تۆ سەرەتای ڕێگەی بەرەو شەیتانیت ، تۆ دەروازەی دۆزەخیت .


ئەلفێرد دیمۆسێ : ئەی ئافرەت ! تۆ خەوی شەوانمی و مایەی کڵۆڵی ڕۆژگارم .

رابندرانات تاگوور : ئەی ئافرەت ! تۆ بە تەنیایی دەستکردی خوا نیت ، مرۆڤیش لە دروستکردنی تۆدا بەشدارە . تۆ نیوەت ژنەو نیوەکەی دیکەت ئاوات و ئارەزووی حەزلێکەرانە  .



       پەندێکی فەرەنسیش هەیە دەڵێت ( ئافرەت زەرەرێکی پیویستە !) هههه
                      زۆر سوپاس بۆ هەمووتان ..

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hema89rania (2008-07-04 06:25:15)


--------------------------------------------------------------------------------
((( بۆ فێربوونی ئەوەی کە ئەمویست بزانم پێویستیم بە پیری بوو ، ئێستا بۆ چاک بەرپا کردنی ئەوەی دەیزانم پێویستم بە گەنجییە )))

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-22 17:41:17

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ئافرەت و نهێنییەکانی !

دەست خۆش ‌هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت..
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net