❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوقرات (470- 399 پ.ز)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-14 07:45:34

kurda_sql
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2008-12-21
په‌یامه‌كان: 21

سوقرات (470- 399 پ.ز)

سوقرات (470- 399 پ.ز)

http://www.genderkurd.net/Wenekan/erg.jpg

فه‌یله‌سوفی عه‌قڵ گه‌رایی

ئێستاش كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ تا پێكه‌وه‌ سێ فه‌یله‌سۆفی زۆر به‌ناوبانگی یۆنانی كۆن بناسین:
1. سوقرات
2. ئه‌فلاتون
3. ئه‌ره‌ستۆ
هه‌ریه‌ك له‌م فه‌یله‌سۆفانه‌ رۆڵێكمی به‌رچاو‌و كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌ پشكداندن‌و په‌ره‌سه‌ندنی شارستانیه‌تی ئه‌وروپا.
"ناسینی راسته‌قینه‌ له‌ناخی مرۆڤه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌كرێت"
"له‌مێژووی بیركردنه‌وه‌ی رۆژئاوادا سوقرات به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ داده‌نرێت چونكه‌ پێش سوقرات "قسه‌كانی ده‌كرد. پێش ئه‌و فه‌یله‌سۆفه‌كان تێوریه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی شاعیرانه‌‌و زیاتر نزیك له‌شێوازی پێغه‌مبه‌ران‌و كاهینه‌كان ده‌خسته‌ روو. پاش ئه‌و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی نووسه‌رانی كۆن خۆیان به‌میراتگری ئه‌و یا له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ودا ده‌زانی له‌وه‌ به‌دواوه‌ ر ده‌بێته‌ زانایه‌كی قاره‌مان، نبیاتنه‌ری پرسیاری فه‌لسه‌فی‌و توێژه‌ری خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌خلاقی ئه‌و پیاوه‌ سه‌یره‌ كێ بوو كه‌سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كارلێكه‌رییه‌ كتێبیكی نه‌نووسی، ئایا ده‌كرێ هێشتا سوقرات جیا له‌كۆمه‌ڵێكی به‌ربڵاوی ئه‌فسانه‌‌و لێكدانه‌وه‌كان بناسرێته‌وه‌؟ "
سوقرات (470-399 پ.ز) له‌شاری ئه‌سینا دا له‌دایك بوو‌و زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له‌بازار‌و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا به‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ‌َ خه‌ڵك داتێپه‌راند. سوقرات قیافه‌تێكی ناشرین هه‌بوو، كورت‌و قه‌ڵه‌و بوو چاوی ته‌سك‌و لووتی پان‌و گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی گێراویانه‌ته‌وه‌ ناخێكی سه‌رنج راكێشی هه‌بووه‌. جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌موو رابردوو‌و ئیستا بگه‌رین ئه‌گه‌ری نییه‌ بتوانین كه‌سێك وه‌كو ئه‌و بدۆزینه‌وه‌.
باشتر وایه‌ بڵین سوقرات نهێنی ترین كه‌سایه‌تی هه‌موو مێژووی فه‌لسه‌فی. ئه‌و فه‌یله‌سۆفه‌ی كه‌یه‌ك دێر بابه‌تی نه‌نووسیوه‌، به‌ڵامك زیاترین كاریگه‌ری له‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وروپایی‌و ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپادا هه‌بووه‌. پاش مردنی بووه‌ دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندین روانگه‌ی فه‌لسه‌فی.
خستنه‌ پاڵی روانگه‌ جۆرا‌و جۆره‌ فه‌لسه‌فیه‌كان زیاتر به‌هۆی نهێنی كه‌سایه‌تیه‌كه‌یه‌وه‌ بوو.
ئه‌وشته‌ی له‌باره‌ی سوقراته‌وه‌ ده‌یزانین زیاتر له‌نووسینه‌كانی ئه‌فلاتوون به‌ده‌ستمان هێناوه‌. ئه‌فلاتوون شاگردی سوقرات بوو‌و خۆشی یه‌وككێك بوو له‌گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سۆفانی مێژوو.
ئه‌فلاتوون بابه‌تت‌و كتێبی جۆراوجۆری نووسیوه‌‌و له‌زۆربه‌ی ئه‌و كتێبه‌‌و بابه‌ت‌و گفت‌و گۆانه‌، سوقرات له‌وتوێژه‌ فه‌لسه‌فییه‌كاندا به‌شداربوو.
كاتێك ئه‌فلاتوون له‌زاری سوقراته‌وه‌ قسه‌ ده‌كات دیار نییه‌ ئه‌و شته‌ی ده‌یڵێته‌وه‌ روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌ یان سوقرات بۆیه‌ ده‌ست نیشانكردنی بیرۆكه‌كانی سوقرات له‌ئه‌فلاتوون كارێكی ئاسان.
ئه‌و خاڵه‌ كه‌ سوقرات به‌راستی كێ بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نییه‌. ئه‌و شته‌ كه‌گرنگه‌ وێنه‌یه‌كه‌ كه‌ئه‌فلاتوون دیخاته‌ روو‌و پاش 2400 ساڵ هێشتا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌.
ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كی باسه‌كانی سوقرات ئه‌و خاڵه‌ بوو كه‌مه‌به‌ستی فێركردنی كه‌سێك نه‌بوو. ئه‌و به‌رواڵه‌ت پیشانی ده‌دا كه‌ده‌یه‌وێ له‌كه‌سی به‌رامبه‌ری خۆی شتێك فێر بێت. له‌ورووه‌وه‌ شێوازی فێركردنی ئه‌و هه‌رگیز له‌مامۆستاكانی تر نه‌ده‌چوو. ئه‌و له‌بری وانه‌وتنه‌وه‌ كه‌ڵكی له‌وتو‌و وێژ وه‌رده‌گرت.
سوقرات كه‌دایكی (مامان) بوو پروپاگه‌نده‌ی ده‌كرد كه‌به‌دوای پیشه‌كه‌ی دایكیدا ده‌روات. ده‌یوت مامان خۆی نازێت به‌ڵ‌َكو له‌كانن زاوزێدا یارمه‌تی كه‌سانمی تر ده‌دات. بۆیه‌ سوقرات له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوو كه‌ئه‌ركی یارمه‌تیدانی كه‌سانی تره‌ تابیر‌و بۆچوونی خۆی ده‌رببڕێت‌و مێشكیان ئاسووده‌ بێت چونكه‌ ناسینی رتاسته‌قینه‌ له‌ناخی مرۆڤه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. به‌بۆچوونی سوقرات ناكرێ ناسین بكه‌یته‌ ناخی مرۆڤه‌وه‌ به‌ڵ‌َكو ده‌بێ له‌ناخه‌وه‌ رابكێشی بۆ ده‌ره‌وه‌، ته‌نها ناسینیك كه‌ له‌ناخه‌وه‌ ده‌كوڵێت رۆشنگه‌ری راسته‌قینه‌یه‌. جه‌ختی سوقرات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌زاوزێ دیارده‌یه‌كی سروشتیه‌ له‌و روه‌وه‌ مرۆڤه‌كان ده‌توانن به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌عه‌قڵی خۆیان له‌راستیه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ تێبگه‌ن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ كه‌ڵك له‌ "عه‌قل"وه‌گرتن له‌رۆڵی تاك كه‌هیچ نازانێت خه‌ڵكی ناچار ده‌كرد كه‌ڵك له‌عه‌قڵیان وه‌ربگرن. ئه‌و خۆی به‌نه‌زان یان لاینكه‌م نه‌زانتر له‌و شته‌ی كه‌هه‌یه‌ ده‌رده‌خست. به‌و جۆره‌ ره‌فتاری سوقرات ده‌ڵێن "گاڵته‌كردنی سوقراتی "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net