❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تيبى زةيتوون .....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-14 18:58:30

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

تيبى زةيتوون .....

http://www.kurdsat.tv/wenekan/zaytun-63.jpg



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/7، پاك پیۆنگ، جێگری‌ فه‌رمانده‌یی‌ تیپی‌ زه‌یتون راگه‌یاند، تیپی‌ زه‌یتونی‌ هێزه‌كانی‌ كۆریای‌ باشور له‌ وه‌ته‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربونیانه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2004 تا ئێستا له‌ شاری‌ هه‌ولێر 61 خوێندنگای‌ بۆ ئاسته‌ جیاكانی‌ خویندن دروستكردوه‌.

ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی‌ جێگری‌ فه‌رمانده‌یی‌ تیپی‌ زه‌یتون له‌ میانه‌ی‌ وته‌یه‌كیدا هات كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ 61 یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ به‌ناوی‌ (چرپه‌ی‌ بنه‌ره‌تی‌) له‌ شارۆچكه‌ی‌ خه‌بات پێشكه‌شیكرد.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا پاك پیۆنگ ووتی‌: بایه‌خدانی‌ تیپی‌ زه‌یتون به‌بواری‌ په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌ كوردستان له‌و راسییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌ كه‌ كۆریای‌ باشور دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ جه‌نگی‌ نێوان هه‌ردوو كۆریا له‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌بنیادنانه‌وه‌ی‌ ولاَت كرد تا گه‌یشته‌ ئه‌و كۆریایه‌ی‌‌ كه‌ ئه‌مرۆ ئێوه‌ ده‌یبنن و لێره‌ هاریكاری‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كات، هیواشی‌ خواست كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خویندنگایه‌ هێزو گورتینێكی‌ تر ببخشێته‌ خویندكاران بۆ خوێندن و به‌شداریكردن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كوردستان.

دواتر جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێر له‌ وته‌یه‌كدا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ قوتابیان و خویندكاران و خه‌ڵكی‌ سنوره‌كه‌ كرد به‌بۆنه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌، سوپاسی‌ تیپی‌ زه‌یتون و هێزه‌كانی‌ كۆریای‌ باشوریشی‌ كرد بۆ ئه‌و بایه‌خدانه‌ی‌ به‌هه‌رێمی‌و كوردستان و شاری‌ هه‌ولێری‌ ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ بنیادانه‌وه‌ی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و دروستكردنی‌ قوتابخانه‌وه‌ خوێندگا بۆ خوێندكاران كه‌ كێشه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌روه‌رده‌یه‌ له‌ كوردستان.

هه‌ر له‌و رێوه‌رسمه‌دا كه‌ ژماریه‌كی‌ زۆر له‌ مندالاَن و خویندكاران و لێپرسراوانی‌ حزبی‌ و حكومی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌ربازو ده‌ره‌جه‌دارانی‌ تیپی‌ زه‌یتون ئاماده‌یبون به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ته‌واوكردنی‌ قوتابخانه‌كه‌ ئیمزا كراوه‌ ته‌سلیمی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌ كرا ، دواتر لێپرسراوانی‌ ئاماده‌بوو شریتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌یان بری‌ و به‌شه‌كانی‌ قوتابخانه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

پێویسته‌ بوترێ‌ خوێندنگایی‌ چرپه‌ی‌ بنه‌ره‌تی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ كۆریای‌ باشوره‌وه‌ به‌بری‌ نزیكه‌ی‌ 268 ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌شێوازێكی‌ سه‌رده‌میانه‌و هاوچه‌رخ دروست كراوه‌ كه‌ له‌ 6 پۆل و هۆڵی‌ كۆمپیوته‌رو به‌رێوه‌به‌رو كارگێری‌ و تاقیگه‌و چه‌ند به‌شێكی‌ تری‌ له‌ خۆگرتوه‌، هه‌روه‌ك ته‌واوی‌ پیداویستیه‌كانیشی‌ له‌لایه‌ن تیپی‌ زیتونه‌وه‌ بۆ دابین كراوه‌.

به‌چه‌ند چالاكیه‌كی‌ دۆستایه‌تی‌ فریشته‌یی‌ سه‌وز له‌لایه‌ن سه‌ربازانی‌ تیپی‌ زه‌یتون و نمایشكردنی‌ یاری‌ نۆنگ ئاكی‌ فۆلكلۆری‌ كۆری‌ و تایكواندۆ كه‌ خه‌نده‌و خۆشی‌ خسته‌ دڵی‌ مندالاَن و ئاماده‌بوانه‌وه‌ كۆتایی‌ به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.



كوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net