❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هةولير..يادى شورشى فرنسا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-14 19:01:37

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

هةولير..يادى شورشى فرنسا

سه‌رله‌ئێواره‌ی‌ دووشه‌ممه‌ 14\7، كونسوڵگه‌ریی‌ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر له‌ بینای‌ كونسوڵگه‌ری‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ هه‌ولێر یادی‌ شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسای‌ كرده‌وه‌.

یاده‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ فریدریك تیسۆ كونسوڵی‌ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێرو عه‌دنان موفتی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ستیڤان دیمستورای‌ نێردراوی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و وه‌زیری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ یاده‌كه‌دا فریدریك تیسۆ كونسوڵی‌ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر وتارێكی‌ پێشكه‌شكردو تێیدا شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسای‌ به‌ ئاماده‌بووان ناساندو وتی:‌ رووخاندنی‌ دیواری‌ باستیل كارێكی‌ زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام بنیاتنانی‌ دیموكراسی‌ له‌ فه‌ره‌نسا پرۆسه‌یه‌كی‌ زۆر له‌وه‌ دژوارترو درێژخایه‌نتر بوو.

له‌ 14ی‌ ته‌مووزی‌ ساڵی‌ 1789دا و له‌ ده‌ستپێكی‌ شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسادا هێرشكرایه‌ سه‌ر زیندانی‌ باستیل كه‌ جێگه‌ی‌ زیندانه‌ سیاسی‌و ئاینییه‌كان‌و به‌رهه‌ڵستكاران بوو، بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵ ببوه‌ هێمای‌ چه‌وساندنه‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسا، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا فه‌ره‌نسیه‌كان وه‌ك رۆژی‌ نیشتیمانیی‌ یادی‌ 14ی‌ ته‌مووز ده‌كه‌نه‌وه‌.
هاوكات تیسۆ ئاماده‌یی‌ فه‌ره‌نساو یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپای‌ ده‌ربڕی‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پرۆسه‌ی‌ بنیاتنانی‌ دیموكراسیدا.
جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ته‌نها عێراقییه‌كان خۆیان به‌ كوردو عه‌ره‌بی‌ سونه‌و شیعه‌وه‌ ده‌توانن دیموكراسیه‌ت بنیاتبنێن‌و نابێت چاوه‌ڕوانی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپاو وڵاتانی‌ دیكه‌ بن تا بێن‌و دیموكراسیه‌تیان بۆ دابمه‌زرێنن.
دواتر عه‌دنان موفتی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وتارێكی‌ پێشكه‌شكردو تێیدا به‌ پێویستی‌ زانی‌ كه‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فراوانتر له‌ دنیادا بڵاوبكرێته‌وه‌و له‌ سه‌رانسه‌ری‌ دنیادا كاری‌ پێبكرێت به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌.
شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسا كه‌ ساڵی‌ 1789 ده‌ستیپێكردو ساڵی‌ 1799 كۆتاییهات، به‌ سه‌رده‌می‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسی‌و كۆمه‌ڵاتییه‌ گه‌وره‌كانی‌ مێژووی‌ فه‌ره‌نساو ئه‌وروپا داده‌نرێت كه‌ رێگه‌خۆشكه‌ربوو بۆ نه‌هێشتنی‌ موڵكداریی‌ ره‌هاو ئیمتیازانی‌ چینی‌ ئه‌رستۆكراتی‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاینی‌ كاسۆلیك، هه‌روه‌ك چه‌ندین گۆڕانكاریی‌ بنه‌ڕه‌تیی‌ هێنایه‌كایه‌وه‌ وه‌ك چه‌سپاندنی‌ دیموكراسی‌و مافی‌ گه‌ل‌و مافی‌ هاووڵاتی بوون.





كوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net