❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئازادی‌ له‌ ئیسلامدا .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-14 20:02:58

standard
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2009-02-15
په‌یامه‌كان: 18

ئازادی‌ له‌ ئیسلامدا .

ئازادی‌ له‌ ئیسلامدا .

7/13/2008 7:07:54 PM
نوسینی‌: د. یوسف قرضاوی‌ ، وه‌رگێڕانی‌: ئاسۆ سه‌نگاوی‌ .
ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بنچینه‌ی‌ ئازادی‌ هێناوه‌, له‌ ده‌قه‌كانی‌ قورئان و سوننه‌تدا ئه‌م راستیه‌ به‌دی‌ ده‌كرێت و وته‌و كرده‌وه‌ی‌ پێشه‌واكانی‌ ئه‌م دینه‌ش به‌ كردار په‌یڕه‌ویان كردووه‌. زۆر كه‌س وته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی‌ ئیمامی‌ عومه‌ری‌ بیستوه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌(له‌ كه‌یه‌وه‌ خه‌ڵكیتان كردووه‌ به‌ به‌نده‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وان به‌ (ئازاد)ی‌ له‌ دایك بوون), هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ئیمامی‌ عه‌لی‌ ده‌ڵێت(خوای‌ گه‌وره‌ به‌ ئازاد دروستی‌ كردوی‌ خۆت مه‌كه‌ به‌ كه‌سێكی‌ تر). خوای‌ گه‌وره‌ خه‌ڵكی‌ به‌ ئازاد دروست كردوه‌, ئازادن و به‌نده‌ نین. كاتێك ئیسلام دانی‌ به‌ ئازادی‌ خه‌ڵكیدا نا, خه‌ڵك به‌نده‌و ژێرده‌سه‌ بوون, ئازادی‌: بیروڕا,سیاسی‌, كۆمه‌لاَیه‌تی‌, ئاینی‌, ئابوریان نه‌بوو. ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئازادی‌ بیروڕا ده‌ربڕین و ڕخنه‌گرتن و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی‌ ئاینی‌ ڕێ‌ پێ‌ داوه‌.

ئیسلام ڕێ‌ ی‌ نه‌داوه‌ خه‌ڵكی‌ به‌ زۆر بكرێن به‌ موسڵمان یان به‌ هه‌ر دینێكی‌ تر, له‌م باره‌وه‌ قورئان ده‌فه‌رموێ‌[أفأنت تكره الناس حتی‌ یكونوا مؤمنین، ولو شا‌و ربك ڵامن من فی الا‌رض كلهم جمیعًا- ئایا تۆ(ئه‌ی‌ محمد) زۆر له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌یت بۆ موسڵمان بوون, ئه‌گه‌ر خودا ویستی‌ له‌ سه‌ر بێت هه‌مو خه‌ڵك موسڵمان ده‌بن]یونس 69. به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سوره‌تی‌ البقره‌ دا ده‌فه‌رموێت[لا إكراه فی الدین، قد تبین الرشد من الغی- زۆر كردن نیه‌ له‌ باوه‌ڕهێناندا وه‌ هه‌ق و ڕاستیش جیا بۆته‌وه‌ له‌ گومڕایی‌] البقره‌. ئه‌گه‌ر هۆكاری‌ دابه‌زینی‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ بزانین ئه‌و كات بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئیسلام چه‌ند لێبورده‌یه‌و ئازادی‌ دۆسته‌, ئافره‌تانی‌ هۆزه‌كانی‌ ئه‌وس و خه‌زره‌ج له‌ مه‌دینه‌دا پێش هاتنی‌ ئیسلام ئه‌گه‌ر منداڵیان نه‌بوایه‌ نه‌زریان ده‌كرد گه‌ر منداڵێكیان ببێت ده‌یكه‌ن به‌ جوله‌كه‌, به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ندێ‌ له‌ منداڵه‌كانیان جوله‌كه‌ بوون, دوای‌ هاتنی‌ ئیسلام و موسڵمانبوونی‌ دایك و باوكیان ویستیان زۆریان لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ موسڵمان, له‌و كاته‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ دابه‌زی‌ و ڕێ‌ ی‌ نه‌دا به‌ زۆر كردن بۆ واز پێهێنانی‌ كه‌سێك له‌ دینه‌كه‌ی‌ و ناچاركردنی‌ بۆ باوه‌ڕهێنان به‌ دینێكی‌ تر ئه‌گه‌ر چی‌ ئیسلامیش بێت. كاتێك ئیسلام ئه‌م بنه‌مایه‌ی‌ چه‌سپاند ده‌وڵتی‌ بێزه‌نتی‌ ده‌یوت یان بوون به‌ مه‌سیحی‌ یان مردن. ئه‌م بنه‌مای‌ ئازادییه‌ زاده‌ی‌ بیری‌ كۆمه‌ڵكه‌ و دواكاری‌ شۆڕشێك نه‌بوو به‌ڵكو زۆر له‌ سه‌روی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ بوو, ئه‌م بنه‌مایه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردرا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌ر زه‌وی‌.

به‌لاَم لێره‌دا شتێك هه‌یه‌ ده‌بێت بوترێت, ئه‌و ئازادیه‌ی‌ ئیسلام هێناویه‌تی‌ سنورداره‌, بۆ ئه‌وه‌ی‌ دینداری‌ نه‌بێته‌ گالته‌ جاڕی‌ وه‌ك لای‌ جوله‌كه‌كان, ده‌یان وت (لای‌ به‌یانی‌ باوه‌ڕ به‌ محمد بێنن وه‌ لای‌ ئێواره‌ پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ موسڵمانه‌كانیش كافر ببنه‌وه‌), بۆیه‌ خودای‌ گه‌وره‌ ڕێ‌ ی‌ به‌ خه‌ڵكی‌ داوه‌ به‌ ئازادی‌ و پاش قه‌ناعه‌ت كردن موسڵمان بن, به‌لاَم ئه‌گه‌ر دوای‌ ئه‌وه‌ پاشگه‌ز بونه‌وه‌ توشی‌ سزای‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌-مرتد- ده‌بن.

له‌ ئیسلامدا دوای‌ ئازادی‌ باوه‌ڕهێنان ئازادی‌ بیرو بۆچون هه‌یه‌, خودا ده‌فه‌رموێت :[إنما أعظكم بواحده‌، أن تقوموا لله مثنی‌ وفرادی‌، پم تتفكروا- سبأ46] واتا(ئه‌ی‌ محمد پێان بڵێ‌) یه‌ك ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م, به‌ كۆمه‌ڵ یا به‌ته‌نهایی‌ هه‌ڵوێسته‌ بكه‌ن و دواجار بیربكه‌نه‌وه‌. له‌ زۆر ئایه‌تی‌ تردا قورئان هانی‌ بیركرنه‌وه‌و تێفكرین ده‌دات. له‌ به‌رامبه‌ردا لۆمه‌ی‌ شوێنكه‌وتنی‌ گومان و خه‌یالاَت ده‌كت, وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت[إن الظن لا یغنی من الحق شیئًا- النجم-28] واتا: گومان هیچ سودێك به‌ گه‌یشتن به‌ هه‌ق ناگه‌یه‌نێت. به‌هه‌مان شێوه‌ لۆمه‌ی‌ شوێنكه‌وتنی‌ هه‌واو ئاره‌زوو, باپیران, سه‌ركرده‌و پیاوماقولاَن ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی‌ خراپ بوون. [إنا أطعنا سادتنا وكبرا‌ونا فأضلونا السبیلا) (اڵ‌حزاب: 67] واتا: (كافران ده‌ڵێن) ئێمه‌ به‌ قسه‌ی‌ سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانمان كردو ئه‌وانیش ڕێگه‌یان پێ‌ هه‌ڵه‌ كردین. هه‌ربۆیه‌ ئیسلام هانی‌ بیركردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی‌ ژیری‌ ده‌دات, هه‌روه‌ك هانی‌ بێباوه‌ڕانی‌ داوه‌ ژیریان به‌كارخه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌ق, قورئان ده‌فه‌رموێت:[هاتوا برهانكم إن كنتم صادقین) (البقره‌:] (ئه‌ی‌ بێباوه‌ڕان) به‌ڵگه‌كانتان بێنن گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن.

هه‌ندێك له‌ زانیانی‌ ئیسلام ده‌ڵێن(ژیری‌ دروست بنه‌مای‌ ئاینه‌) , چونكه‌ به‌ هۆی‌ ژیریه‌وه‌یه‌ مرۆڤ ڕاست و دروستی‌ ئاینه‌كانی‌ بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵه‌و نادروستی‌ بۆچونه‌ درۆینه‌كانیشی‌ بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌. ده‌بینین به‌م شێوه‌یه‌ ئیسلام ڕێز له‌ ژیری‌ ده‌گرێ‌.

ئازادی‌ بیروبۆچون له‌ ناو زانایانی‌ ئیسلامدا شتێكی‌ زۆر ئاسایی‌ بووه‌. ڕه‌خنه‌یان له‌ یه‌ك گرتووه‌و له‌ هه‌مان كاتدا سودیان له‌ به‌رهه‌می‌ به‌رامبه‌ریش وه‌رگرتوه‌.

یه‌كێ‌ له‌ سه‌ره‌كی‌ ترین بنه‌ماكانی‌ ئیسلام ئازادی‌ ڕاده‌ربڕینه‌. ڕێ‌ ده‌دات : ڕه‌خنه‌ بگیرێت و قسه‌ی‌ هه‌ق بوترێت, ئه‌وه‌ی‌ له‌ مه‌سڵحه‌تی‌ كۆمه‌ڵدایه‌ وتنی‌ واجبه‌- ئه‌گه‌ر چی‌ زه‌ره‌ری‌ بێژه‌ری‌ تێدابێت- نه‌ك هه‌ر ڕێپێدراوه‌. له‌ ئیسلامدا سه‌ركوتكرنی‌ خه‌ڵك و رێ پێنه‌دان بۆ وتنی‌ هه‌ق شتێكی‌ نادروسته‌ به‌لاَم ئه‌مه‌ پیشه‌ی‌ فیرعه‌ون و هاوشێوه‌كانێتی‌. ئیسلام به‌ شێوه‌یه‌ك پارێزگاری‌ له‌ بیروباوه‌ڕ ده‌كات, رێ‌ به‌ موسڵمانان ده‌دات بۆ به‌كارهێنانی‌ هێز بۆ پاراستنی‌ بیروباوه‌ڕو نه‌هێشتنی‌ زوڵم و سته‌م. چونكه‌ به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك هه‌ن سته‌م ده‌كه‌ن و ئازادی‌ بیروباوه‌ڕ قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن, وه‌ك له‌ ئێستادا له‌ زۆر شوێن ده‌یبینین.

له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌مان له‌ بیر نه‌چێت كه‌ ئیسلام ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك به‌ ئازادی‌ ده‌زانن په‌سه‌ند ناكات, ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تاك بۆی‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ خوا پێی‌ ناخۆشه‌ بیكات به‌لاَم بۆی‌ نیه‌ به‌ چاك بڵێ‌ چاك و به‌ خراپ بڵێ‌ خراپ,ئیسلام ڕێ‌ نادات مرۆڤ زه‌ره‌ر له‌ خۆی‌ و ماڵ و منداڵی‌ بدات به‌ ناوی‌ ئازادیه‌وه‌, یان زه‌ره‌ر له‌ خه‌ڵكی‌ بدات. تاك ئازاده‌ به‌لاَم بۆی‌ نیه‌ سنوری‌ ئازادی‌ تاكێكی‌ تر ببه‌زێنێت. ئه‌مه‌ش به‌ ڕاستی‌ ئازادی‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ و بالاَترین شتێكه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی‌ بتوانێ‌ به‌ ده‌ستی‌ بێنێت.

 




سه رجاوه اسلام بيك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net