.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له‌هه‌ورامان خۆكوشتن روو له زیاد بوونه
■ ئا: ئاوێنه
رێژه‌ی خۆكوشتن له هه‌ورامان به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێیانوایه «لاوازی كه‌سایه‌تی» هۆكاری سه‌ره‌كییه، پیاوانی ئاینیش ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ لاوازی ئیمان‌و ده‌ڵێن: «ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت كافره».
ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه، به‌دووری 79 كیلۆمه‌تر له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره، به پێی ئامارێك كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه تۆمار كراوه، له‌ماوه‌ی شه‌شه مانگی رابردوودا زیاد له حه‌فتا كێشه‌ی خێزانی تۆمار كراون كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌وڵی خۆكوشتنی تێدادراوه. به پێی ئاماره‌كه هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ی تێدایه ره‌گه‌زی مێینه زیاتر به‌خۆسووتاندن بووه‌و ره‌گه‌زی نێرینه‌ش بهخۆخنكاندنو فیشه‌ك بهخۆوهنان بووه.
شیروان ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ورامانه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ماڵی خۆیان بهپهتێكی سپی خۆی ههڵدهواسێتو ده‌ست به‌جێ گیانی ده‌رده‌چێت. پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دوو برازاكه‌یه‌وه پێی ده‌زانرێت‌و له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دراوسێیانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌پێی قسه‌ی هاوڕێ نزیكه‌كانی، شیروان هێنده هێمنو له‌سه‌رخۆو ره‌وشتبه‌رز بووه كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بوون كه خۆی بكوژێت چونكه «ئه‌و به‌رده‌وام حه‌زی له ژیان دهكردو هه‌موو ئاواتی گه‌یشتن بوو به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، هیچ كات كه‌س بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه رۆژێك خۆی بكوژێت».
به‌پێی ئه‌و ئیفادانه‌ی كه له لای پۆلیس تۆمار كراون به ماوه‌یه‌ك پێش خۆكوشتنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته خۆشه‌ویستی كچێكهوهو بڕیاری زه‌واجی لهگهڵدادهدات، چه‌ند جارێك له رێگه‌ی خانه‌واده‌كه‌یه‌وه ده‌چێته داوای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، به‌ڵام ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رازی نابن، بۆیه دواجار خۆكوشتن ده‌كاته تاكه چاره‌سه‌ر. پۆلیس له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایلی شیرواندا دهگرێتو ده‌رده‌كه‌وێت كه پێش یه‌ك هه‌فته لهخۆكوشتنهكهی مه‌سیجێك ده‌نرێت بۆ ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو كه تێدا ده‌ڵێت «من بڕیاری خۆمداوهو خۆم ده‌كوژم له‌كاتێكی نادیاردا». شیروان كه نه‌یتوانی بگات به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌موو ئاوات‌و خۆزگه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده ناو گڵ.
دانیشتوانی هه‌ورامان خاوه‌ن دابونهریتێكی تایبه‌تین، زۆرتر پابه‌ندن به‌ئایینه‌وه، له‌كاتی زه‌واج كردنی دووگهنجدا ره‌زامه‌ندی خێزان مه‌رجی یه‌كه‌م ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ره‌وه‌ند محه‌مه‌د كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی هه‌ورامانه‌و خوێندكاری زانكۆیه، پێیوایه كه ده‌بێت دایك وباوك چاو‌دێر بن له پرۆسه‌ی زه‌واجدا نه‌ك رێگر بن، «به‌ڵام دایك‌و باوكی ئێستا هه‌میشه رێگرن بۆیه ناتوانن له ئاسته‌نگ زیاتر كارئاسانی بكه‌ن».
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن دوای چه‌ند خوله‌كێك په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌و كاره‌ی كه هه‌وڵیان داوه ئه‌نجامی بده‌ن. هه‌ژار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 38 ساڵ كه به‌رپرسێكی باڵای حوكمیه باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌رده‌می گه‌نجێتیدا جارێك هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه. ئه‌و ده‌ڵێت «وا هه‌ستم ده‌كرد كه هه‌موو ده‌رگاكان له‌سه‌رم داخراون ئیتر بێ هیوا ببووم، بۆیه ده‌مانچه‌كه‌م هه‌ڵگرت خستمه سه‌ر سه‌رم، به‌ڵام له‌ترسی قیامه‌ت نه‌موێرا خۆم بكوژم».
هه‌ژار ئێستاش راده‌مێنێت له‌و ساته‌ی كه هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌و پێیوایه رۆح هێنده شیرینه كه مرۆڤ ناتوانێت به‌ئاسانی كۆتایی به‌ژیانی بهێنێت به‌ڵام «ئه‌و ژنانه‌ی كه جه‌سته‌یان ده‌سوتێنن، دیاره كه هیچ ده‌رگایه‌ك نه‌ماوه به روویاندا كراوه بێت، بۆیه ئه‌وكاره ده‌كه‌ن». له‌گه‌ڵ سروشتی جوان‌و دڵڕفێنی هه‌وراماندا هێشتا هه‌ر گه‌نجه‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌و سروشته بكه‌نه خه‌مڕه‌وێنی زامهكانیانو كاروانی ژیان به‌ئاسانی وه‌ربگرن، بۆیه هه‌ر دوا به‌دوای خۆخنكاندنه‌كه‌ی شیرواندا، رازاو ئیبراهیمی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌نیوه‌شه‌ودا له‌ماڵی خۆیان له‌هه‌ورامان ئاگر له‌جه‌سته‌ی به‌رده‌داو له سه‌دا حه‌فتای جه‌سته‌ی سووتا. ئه‌و كه به‌ده‌م هاوارو گریانه‌وه ده‌سته‌و دامانی ئه‌و كه‌سانه ده‌بوو كه هه‌رگیز خۆیان نه‌سوتێنن ده‌یوت «خوا مێرده‌كه‌م بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌زێتی نه‌دامایه ئاوام له‌خۆم نه‌ده‌كرد».
هه‌ربۆیه پۆلیس ده‌ستبه‌جێ كه‌وته لێكۆڵینه‌وه لهكێشهكهیو به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره نزیكه‌كانی، له‌داخی مێرده‌كه‌ی خۆی سووتاندووه. رازاو ئیبراهیم كه ئێستا له‌نه‌خۆشخانه كه‌وتووه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی ژیانی كۆتایی پێ دێت یاخود به‌و ئازاری سووتاوییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای منداڵه چاو گه‌شه‌كه‌ی. كه‌سوكاره‌كه‌ی رازاو گله‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا رێكخراوه‌كانی ژنان‌و گه‌نجان ده‌ورێكی كاریگه‌ریان نه‌بینیوه له‌هۆشیار كردنه‌وه‌ی ژنان‌و ئه‌و گه‌نجانه‌دا كه تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون، هه‌ربۆیه نه‌بوونه‌ته جیگه‌ی متمانه‌یان تاوه‌كو كێشه‌كانیان ببه‌نه به‌رده‌میان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزنه‌وه.
مقه‌ده‌م ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه تا ئێستا یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رنه‌چووه كه تایبه‌ت بێت به توندوتیژی ژنان‌و به فیعلی كاری پێبكرێت‌و ئه‌وانه‌ی هه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌زه. مقه‌ده‌م ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی كرد به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه «ئه‌گه‌ر ژنێك سكاڵا له‌سه‌ر پیاوێك تۆمار بكات، ئه‌گه‌ر به‌رپرسیش بێت پێویست ناكات ئه‌و ده‌زگایه ئاگادار بكرێت كه به‌رپرسه‌كه كاری تێدا ده‌كات ده‌بێت ده‌ست به جێ ده‌ستگیر بكرێت، به‌ڵام كوا تا ئێستا ئه‌وه كراوه» .
هه‌رچه‌نده خۆكوشتن له‌دیدی ئیسلامه‌وه به‌حه‌رام داده‌نرێ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا خۆیان ده‌كوژن‌و خۆیان ده‌سوتێنن موسڵمانن. حاجی كاروانی كه بانگخوازێكی ئیسلامیه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆكوشتن ئه‌و په‌ڕی بێ توانایی كه‌سه‌كه ده‌رده‌خات و ئه‌وه‌ی كه خۆی بكوژێت به كافری ده‌مرێت.
تێبینی : ناوی شیروانو رازاو‌و هه‌ژار خوازراون

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh shadost gean
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to rezhen gyan hawrey baremz darchwit to darajat war grtawa gyan
kateki xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه