.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









"رێژەی تووشبووان به ماددەی بێهۆشکهری (کراک) له ئێران گهیشته 26%"
رۆژنامەی (همشهری) چاپی ئێران لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگی ناوەندی رووبەڕوبوونەوەی ماددەی بێهۆشکەر لە ئێرانەوە ئەو هەواڵەی گواستەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی سێ ساڵ بەسەر هاتنی ماددەی کراک بۆ ناو بازاڕەکانی ئێران تێدەپەڕێت
لەم ساڵانەی دواییدا ماددەی بێهۆشکەری پیشەسازی وەک دەردێکی کوشندە وڵاتانی جیهانی داگرتووە و هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنۆلۆژیا، ئەو ماددانەش بە شکڵ و شێوازێکی نوێ و روخسارێکی فریودەر و لە هەمان کاتدا بەکارهێنانی ئاسانتر و تووشبوونی مەترسیدارترەوە رۆژبەرۆژ جێگای خۆی لە بازاڕەکاندا دەکاتەوە کە یەکێک لە مەترسیدارترینی ئەو ماددانە "کراک"ە.
لە دێرزەمانەوە بوونی ناوی وڵاتان لە سەر کاڵاکانیان دڵنیایی بووە لەسەر چۆنیەتیی ئەو شتومەکانە و هەر وڵاتێک بەپێی توانایی و تایبەمەندیی ناوچەیی خۆی هەوڵی داوە کاڵایەکی باشتر بخاتە بازاڕەکانەوە و ناوی وڵاتەکەی پێ بەرز بکاتەوە و ببێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ فرۆشتنی ئەو کەلوپەلانە و ناوەکەی بە زیندوویی بمێنێتەوە. بەڵام لێرەدا سەبارەت بە "کراک" جیاوازە. لەگەڵ ئەوەی کە ئەو ماددەیە ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە ناوخۆی ئێران دروست ناکرێت و بەرهەم ناهێنرێت، ئەو جۆرە لە کراک لە کارگەکانی ئەفغانستان و پاکستان بە ناوی "کراکی ئێرانی" دروست دەکرێت و بەو ناوەوە ناوبانگی دەرکردووە.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی بێهۆشکەرەکان لە ئێران لەو بارەیەوە ئاماژە بە ئامارێک دەکات کە تیایدا پتر لە "25%ی تووشبووانی ئێرانی ماددەی کراک بەکار دێنن". محەمەد رەزا جیهانی وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئەو لیژنەیە باس لەوە دەکات کە "کراکی ئێرانی جیاوازی زۆری لەگەڵ ئەو کراکە هەیە کە لە وڵاتانی دیکەی جیهاندا ناسراوە، کۆکائین پێکێنەری سەرەکیی کراکی راستەقینەیە، لەکاتێکدا ئەو کراکەی کە لە ئێران دەست دەکەوێت، لە هیرۆئینی خالیس دروست دەکرێت"، بە واتایەکی دیکە کراکی ئێرانی زۆر لە هیرۆئین بەهێزتر و رووخێنەرترە.
بە گوێرەی لێدوانی پزیشکێکی تایبەتمەند بە چارەسەری تووشبووان بە ماددە بێهۆشکەرەکان،"کراکی ئێرانی لە بەر پێکهاتەی تایبەتی خۆی، مەترسییەکی زۆری هەیە و کەسی تووشبوو بە خێرایی هان دەدات تا بگاتە بەرزترین ئاستی بەکارهێنانی و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا مردن و لەناوچوونی ئەو کەسەی لێدەکەوێتەوە". 
ئێستا لە ئێران کراک لە رێگەی کێشانەوە بەکار دێت، بەڵام بەپێی هەواڵەکان بەکارهێنانی کراک لە رێگەی دەرزی لێدانەوە بەتایبەت لە ناوچە فەقیرنشینەکان بە خیرایی رووی لە زیادبوون کردووە، سەچاوە پزیشکییەکان ئەوە رادەگەیەنن کە "کەڵک وەرگرتنی کراک بە رێگەی دەرزی و خوێنەوە جگە لە کاریگەریی خراپ لەسەر ئەندامانی لەشی بەکاربەر، تووشبوو لە ماوەی یەکساڵدا لە پەلوپۆ دەخات".
سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماددەیە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و دەزگا تایبەتەکانەوە، فەرماندەی پۆلیسی رووبەڕووبوونەوەی ماددە بێهۆشکەرەکان لە ئێران دەڵێت: "لە ساڵی (2006) رێژەی کراکی دەستبەسەردا گیراو گەیشتە 30%ی ماددەی بێهۆشکەرەکان، گەچی ئەو رێژەیە لە ساڵی رابردوو گەیشتە 70%"، لە راستیدا پسپۆڕانی ئەو بوارە لەم سێ ساڵەی رابردوودا هۆشداریی ئەوەیان دا کە بەکارهێنانی کراک وەک ماددەیەکی نوێ، جێگای ماددە هۆشبەرەکانی پێشووی وەک تلیاک و هیرۆئین و حەشیشی گرتووەتەوە و ئەو ماددەیە هەندێجار رێژەی چڕییەکی دەگاتە 95 و ئەوەش واتە "مەرگ و لەناوچوون". ئەوەی کە جێگای سەرسووڕمانە، پڕبوونی ئەو ماددەیە لە بازاڕەکانە کە هیچ بۆنێکیان نییە و بە پێچەوانەی ماددەکانی دیکە بەکارهێنانی زۆر ئاسانتر و بێ سەرئێشەترە.
ئێستا شکڵ و شێوەی فرۆشیارانی ماددە بێهۆشکەرەکان لەگەڵ فرۆشیاران و دەڵاڵانی پێشووی تلیاک جیاوازیی زۆری پەیدا کردووە، کە جاران کەسێک بە سیمایەکی تایبەت و دیارەوە لە پارکێک و لەسەر کورسییەک دادەنیشت و لە چواردەوری خۆی دەڕوانی تا موشتەرییەکانی بیدۆزنەوە و بەشە خۆراکی خۆیانی لێ وەربگرن. ئێستا وەک لە هەوڵەکاندا باس دەکرێت، لە لێواری شەقام و شوێنە گشتییەکان کۆمەڵێک گەنج بە سیمایەکی رازاوە و زۆر ئاساییەوە خەریکی فرۆشتن و ئاڵووێرکردنی کراکن.
بەو پێیەش ئاماری لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی بێهۆشکەر لە ئێران ئەو راستییە دەردەخات کە "تا نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر، لە هەر 100 کەسی تووشبوو کە بۆ رزگاربوون لە ماددەی بێهۆشکەر سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی تایبەت بەو کارەیان کردووە، 5 تا 7 کەسیان تووشبووی هیرۆئین بوون و ئەوانی دیکە تلیاکیان کێشاوە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 70%ی ئەو نەخۆشانە کە روو لەو بنکانە دەکەن، تووشبووانی هیرۆئین و کراکن
zagos tv

لهسهر هێڵ نییه