.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








په‌كه‌كه‌و ئه‌ڵمانیا.. دوو ده‌یه‌ی پڕ له‌ناكۆكی
سه‌ردار محه‌مه‌د
كاتژمێر 10ی شه‌وی 9/7، په‌كه‌كه سێ كه‌سی له‌و تیمه شاخه‌وانه ئه‌ڵمانییه‌ی به‌بارمته گرت كه ده‌یانویست به‌چیای ئاگریدا له‌ئارارات سه‌ركه‌ون. رۆژی دواتریش، له‌لێدوانێكدا هۆكاری به‌بارمته‌گرتنی ئه‌وانی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد‌و په‌كه‌كه. له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیشیاندا، خوازیاری گۆڕینی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بوو كه به‌رامبه‌ریان په‌یڕه‌وی ده‌كات.
تێگه‌یشتن له‌م هه‌نگاوه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، پێویستی به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه پڕ له‌گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و ئه‌ڵمانیایه له‌دوو ده‌یه‌ی رابردوودا.
ئه‌ڵمانیا، كه وڵاتێكی هه‌ره گرنگ‌و گه‌وره‌ی ئه‌وروپایه، زۆرترین رێژه‌و ژماره‌ی كورده‌كانی تاراوگه له‌خۆده‌گرێت، به‌تایبه‌تی كورده‌كانی باكور. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وه‌نده گه‌وره‌یه، ده‌گه‌ڕیچته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه به‌دوای پڕۆژه‌ی مارشاڵدا، به‌هه‌زاران كرێكار به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی وێران‌و كاولی كردبوو، له‌توركیاوه روویانكرده ئه‌ڵمانیا، له‌نێویشیاندا، به‌شێكی به‌رچاویان كورد بوون.
زۆری نه‌خایاند كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كورد، بووه مه‌ڵبه‌ندی پشتیوانیكردن له‌رێكخراوه سیاسییه‌كانی كورد له‌ئه‌وروپا. ته‌نانه‌ت به‌ر له‌دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ش، ئه‌ڵمانیا هه‌ر مه‌ڵبه‌ندی پشتگیری ئه‌و حیزبه كوردییانه‌ی باكور بوون كه له‌شه‌ست‌و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌كارو چالاكیدا بوون وه‌ك پارته سۆسیالیسته‌كه‌ی كه‌مال بورقای.
به‌ڵام به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌كه‌كه‌و ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری ئه‌م هێزه له1984دا، كه خودان رێكخستنێكی تۆكمه‌و كارامه بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، هه‌رچی زیاتر په‌كه‌كه چاوی له‌سه‌ر كورده‌كانی تاراوگه‌و ئه‌ڵمانیا بوو، ئه‌م هێزه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه خۆی خزانده ناو هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ئه‌و ره‌وه‌نده چالاكه‌وه‌و ئه‌كتیڤاته خستیشییه‌گه‌ڕ، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنێكی مادی‌و مه‌عنه‌وی له‌په‌كه‌كه.
سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو دوژمن‌و ئه‌و هه‌موو كێشمه‌كێش‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌هۆكاره گرنگه‌كانی مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌سی ساڵی رابردوودا، پشتبه‌ستنی بووه به (ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ). ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بناغه‌یه‌كی پته‌ویان بۆ ئه‌م كاره داڕشت، كاتێك پشتیان به‌و كۆمه‌ك‌و یارمه‌تییانه به‌ست كه ره‌وه‌ندی كوردی ئه‌وروپا پێیده‌به‌خشین‌و خۆشیان به‌شێوه‌یه‌كی كارا گه‌شه‌و په‌ره‌یان پێدا، به‌جۆرێك كه ئێستا خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك ریستۆرانت‌و سه‌دان چایخانه‌و كافتریا‌و كۆمپانیای دابه‌شكردنی گه‌سی ئاماده كراون له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورپادا‌و ساڵانه به‌ملیۆنه‌ها دۆلار داهات‌و سه‌روه‌ت‌و سامانیانه، بنكه‌ی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی ئه‌م كۆمه‌كه‌و ئیداره كردنیشی له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌ڵمانیا بوو.
ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 800 هه‌زار كوردی تیا ده‌ژی‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان به‌پشت‌و په‌نای متمانه‌پێكراوی په‌كه‌كه داده‌نرێن، ئه‌م هێزه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانی ئه‌و ره‌وه‌نده له‌ئانوساتی پێویستدا ببزوێنێت. ئه‌م كاریگه‌ریی‌و توانایه‌شی كاتێك نمایش كرد، كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ئه‌بریلی 1990دا، زیاتر له ده هه‌زار كوردی له‌به‌رده‌م كاتدرائییه‌ی كۆڵن كۆكرده‌وه بۆ پشتگیركردن له‌په‌كه‌كه‌و له‌ئۆجه‌لان. كه تا ئه‌وده‌مه هیچ هێزو هیچ رێكخراوێكی كوردی نه‌یتوانیبوو كارێكی به‌وجۆره له‌ئه‌وروپادا ئه‌نجامبدات. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1990شه‌وه، په‌كه‌كه به‌ده‌یان خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیادا له‌گۆڕه‌پانه گشتییه‌كانی ئه‌ڵمانیا‌و له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌و كونسولگه‌رییه‌كانی توركیا له‌و وڵاته‌دا رێكخست. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه كێشه‌و گرفتی بۆ كاری بازرگانی‌و بانك‌و نووسینگه‌ی هێلی هاتوچۆی ئاسمانیی توركه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا ده‌نایه‌وه، كه زۆرجار ئه‌م كارانه‌ش به‌ده‌رنه‌بوون له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی.
ئه‌م شه‌پۆلی توندوتیژیانه له‌دژی توركیا له‌سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیا، مانفرێد كانسه‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی والێكرد كه رێوشوێنێكی توندتر له‌دژی په‌كه‌كه بگرێته‌به‌ر، ئه‌و له‌ساڵی 1993دا كار‌و چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه كرد. به‌ڵام وه‌ك پارتی سه‌وزه‌كان ئاماژه‌یان پێده‌كرد، ئه‌م كاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا، به‌رله‌وه‌ی ببێته هۆی رێگه‌گرتن له‌ئه‌نجامدانی توندوتیژی، هه‌رچی زیاتر كورده‌كانی هان دا بۆ په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی.
وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره، شه‌پۆلێك له‌توندوتیژی په‌كه‌كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیای گرته‌وه، به‌دوای راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌دا چه‌ند لایه‌نگرێكی ئه‌م رێكخراوه، له‌یه‌ك كاتدا به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی پێشوه‌خت پلان بۆ داڕێژراو، هێرشیان كرده سه‌ر كونسولگه‌رییه‌كانی توركیا له‌میونیخ‌و مارسیلیای فه‌ره‌نسا‌و بێرنی سویسرا.
له‌كونسلگه‌ری توركیا له‌میونیخ، نۆزده كارمه‌ندیان به‌بارمته گرت، بارمته‌گره‌كان داوایان له‌ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، هیلمۆت كۆل كرد كه له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنیاندا، له‌به‌رده‌م میدیاكاندا داوا له‌حكومه‌تی توركیا بكات "شه‌ڕ له‌دژی كورد رابگرێت". هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان له‌پۆلیس كرد، گه‌ربێتوو هێرش بكرێته سه‌ریان، ئه‌وا بارمته‌كان ده‌كوژن، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی چوارده كاتژمێر، رووداوه‌كه به‌بێ خوێنڕشتن كۆتایهات.
له1994دا، سه‌ركرده‌ی هه‌ره ناسراوی په‌كه‌كه له‌ئه‌وروپا (كانی یه‌ڵماز) هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه "ئه‌مه ساڵێكی ترسناك ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ك به‌ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن له‌دژی كورد". ئه‌و وتی "حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كار‌و چالاكی په‌كه‌كه‌وه، خۆی كرد به‌لایه‌ن له‌م شه‌ڕه‌دا".
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، نه‌ك هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كرده سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵكو ریتمی كێشمه‌كێشه‌كانی توندتر كرده‌وه‌و تا ده‌هات په‌كه‌كه به‌هیچزو به‌گوڕ‌و تینتر ده‌بوو. ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی هێنانه گۆڕه‌پانی 70 هه‌زار خۆپیشانده‌ره‌وه له17ی حوزه‌یرانی 1995دا له‌شاری بۆن، هێزو توانای خۆیان بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا نمایش كرد‌و سه‌لماند. له‌ساڵی 1996یشدا، په‌كه‌كه زۆرترین رێژه‌ی مانگرتن‌و خۆپیشاندانی له‌ئه‌ڵمانیادا ئه‌نجامدا. ته‌نانه‌ت له‌رۆژی جیهانی ژناندا، 1200 ژنی لایه‌نگری په‌كه‌كه له‌خۆپیشاندانێكدا به‌وێنه‌ی ئۆجه‌لان‌و دروشمی بژی په‌كه‌كه‌وه به‌شدارییان كرد.
له‌و رۆژگاره‌دا، كۆمه‌ك‌و یارمه‌تییه سه‌ربازیی‌و ئابورییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ توركیا مایه‌ی بێزاری‌و ره‌خنه‌ی توندی په‌كه‌كه بوون، ئه‌وان ده‌ڵێن به‌دوای یه‌كرگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیادا له‌كۆتایی ده‌یه‌ی 1980دا، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چه‌ك‌و جبه‌خانه‌كه‌ی (ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاتی) به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌خشی به‌سوپای توركیا، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ساڵانه به‌سه‌دان شاره‌زای سه‌ربازیی له‌ئه‌ڵمانیاوه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی مه‌شق‌و راهێنانیان له‌سه‌ر نوێترین ته‌كنیكی سه‌ربازیی، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌نجام ده‌ڕژێنه خزمه‌تكردن به‌ده‌وڵه‌تێكه‌وه كه هه‌موو رۆژێك كورد ده‌كوژێت.
به‌لای سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه ئه‌م پاڵپشتییه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌توركیا، به‌و قه‌باره گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه، مه‌سه‌له‌ی مه‌رگ‌و ژیان بوو بۆ كورد، ئه‌و له‌وه نه‌سڵه‌مییه‌وه كه كورد هانبدات بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا‌و پێی ڕه‌واش بوو كه په‌كه‌كه شه‌ڕه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته. له‌مارسی 1996دا ئۆجه‌لان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی (مه‌د تیڤی)دا وتی: "ئه‌ڵمانیا شه‌ڕی له‌دژی په‌كه‌كه راگه‌یاندووه، ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
به‌ڵام كاتێك ئۆجه‌لان، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی بینی، به‌مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و ئه‌ڵمانیا، ستراتیجییه‌كی دیكه‌ی گرته‌به‌ر، ئه‌و وتی "هه‌موو شتێك له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه به‌دینایه‌ت".
به‌هۆی گرتنه‌به‌ری ئه‌م ستراتیجییه هێمن‌و ئارامه‌ی په‌كه‌كه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا، له13ی كانونی یه‌كه‌می 1998دا، داواكاری گشتی ئه‌و وڵاته ناوی په‌كه‌كه‌ی له‌لیستی رێكخراوه (تیرۆریسته‌كان)ن لابرد‌و له‌بری وشه‌ی تیرۆر به"تاوانبار" ناویبردن.
به‌ڵام ساڵێك به‌دوای ئه‌وه‌دا، كه سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ستگیركرا، گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و ئه‌ڵمانیا پێینایه قۆناغێكی دیكه‌وه، خۆپیشاندان‌و توندوتیژی سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیای گرته‌وه، كاتێكیش خۆپیشانده‌رانی كورد له‌باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیله‌وه له‌ئه‌ڵمانیا درانه به‌ده‌ستدڕێژ‌و سێ كه‌سیان لێكوژرا، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكوژه‌كاندا نه‌كرد‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ستی فه‌رامۆشی سپارد.
هه‌رچه‌نده به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه‌و ئه‌ڵمانیا له‌وپه‌ڕی گرژی‌و ناكۆكیدا بووه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌رده‌وام فشاری بۆ ئه‌ندام‌و لایه‌نگره‌كانی په‌كه‌كه هێناوه‌و سنوری كار‌و چالاكی به‌رته‌سك كردوونه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی خۆیدا‌و ره‌نگه له‌ساڵانی ئاینده‌شدا ئه‌م گرژی‌و ناكۆكییه‌ی نێوان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام هێشتا په‌كه‌كه به‌تواناترین‌و به‌هێزترین رێكخراوی كوردییه له‌و وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ش مایه‌ی بێزاری توركه‌كانه، ئێستا توركیا له‌ئه‌ڵمانیا ناڕازییه‌و ده‌ڵێت "ئه‌ڵمانیا كارێكی ئه‌وتۆی له‌دژی په‌كه‌كه نه‌كردووه"! رۆژنامه‌ی حورییه‌تی چاپی ئه‌سته‌نبوڵیش به‌بێزارییه‌وه ده‌نوسێت: "خاڵی هه‌ره ره‌شی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه هێشتا (تیرۆریستانی په‌كه‌كه) به(یاخی بوو) ناو ده‌به‌ن".
به‌ڵام له‌ڕاستیدا، هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی وه‌ك ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیادا نی‌یه، ره‌گوریشه‌ی ئه‌م دۆستایه‌تییه‌ی تورك‌و ئه‌ڵمانه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژگاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و ئیمپراتۆرییه‌تی ئه‌ڵمانی، كه پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی‌و كاتی ئه‌و جه‌نگه‌دا، هاوپه‌یمانی یه‌ك بوون، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك تێهه‌ڵكێشه كه ئێستا به‌هێزترین لۆبی‌و ره‌وه‌ندی توركی له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ئه‌ڵمانیادا كۆبووه‌ته‌وه.
دوا فشار بۆ هێنان‌و دژایه‌تیكردنی ئه‌ڵمانیاش به‌رامبه‌ر به‌په‌كه‌كه، ئه‌وه بوو كه كۆتایی مانگی رابردوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هه‌رجۆره كۆمه‌ك به‌خشینێكی به‌كه‌ناڵی رۆژ تی ڤی قه‌ده‌غه كرد. په‌كه‌كه‌ش ئه‌م بڕیاره به‌دوژمنایه‌تی خۆی ده‌زانێ‌و به‌بارمته‌گرتنی ئێستای ئه‌م سێ گه‌شتیار‌و شاخه‌وانه ئه‌ڵمانییه‌ش، به‌دوور نی‌یه له‌كاردانه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به‌و بڕیا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh bet taman drezh bit barezy mn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

ده‌ستت خۆش هه‌ڤال چرا بابه‌ته‌که‌ت زۆر گرنگ بوو هه‌ربژیت بۆ کوردستان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست و پەنجەت خۆش هاوڕێ گیان بۆئەم بابەتە سەرکەوتو بیت.....
بەهیوای بەردەوامیت ئەزیزی من.........
ژیانێکی ئاسودە و بەختەوەر بۆ تۆی خۆشەویست.....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه