.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئاشكرایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) یانزه ژنی هێنابوو و له‌یه‌ك كاتدا نۆ ژنی هه‌بوو. حیكمه‌تی فره‌ژنی و ئه‌و هۆكارانه‌یش كه پاڵی به پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) وهنا تاكوو ئه‌م هه‌موو ژنه بهێنێت. پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی هه‌یه. تاكوو لێكۆڵێنهرهوان زۆرتر بتوانن بگه‌ن به ده‌ره‌نجامی ته‌واو، چونكه ئاشكرایه كه دوژمنانی ئیسلام نایه‌ن كه دیراسه‌ی ئیسلام له خودی ئیسلام خۆیه‌وه بكه‌ن، بۆیه ئه‌بینین كه سه‌رچاوه‌ی گوماناویان بۆگه‌نه و له‌و كتێبانه سه‌رچاوه گیراون كه دوژمنانی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵساون به شێلوكردن و لێڵكردنی ژیانی پڕگهوههری ئه‌م زاته پاكه‌ی ئیسلام كه پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌مه سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر.
بۆیه پێویسته تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر خاڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێته ڕێگه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی كه له‌م باسه ئهتوێژنهوه، تا بگه‌ن به ئه‌نجامی ڕاست و دروستی ئه‌و باسه، ئه‌ویش پووچكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تێكی ناڕه‌وایه.
پووچكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا
بڕێك له‌و قه‌ڵه‌م شكاوانه‌ی كه هاتوون و تانه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گرن و تۆمه‌تی شه‌هوانی ئه‌ده‌نه پاڵ و پێیان وایه كه هۆكاری فره ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حه‌زو ئاره‌زووی جینسی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)!!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین و دیڕاسه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته پوچ و لینگاو قوچه بكه‌ین و له ژیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری خوادا ورده‌وه‌بین و ڕابمێنین، ئه‌وا ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه شاخدارانه‌ی كه دوژمنانی ئیسلام خستوویانه‌ته پاڵ ئه‌و زاته پاكه ڕوون ئه‌بێته‌وه كه‌چه‌ند بێ بنه‌ماو دوور له هه‌رچی ڕاستیهكدان.
جارێ له سۆنگه‌ی ئه‌وه كه خۆشویستنی ئافره‌ت لای پیاوان، ئه‌گه‌ر چی شتێكی سروشتی و به‌ڵگه نه‌ویسته، خۆ پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ئینسان بووه‌و شتێكی سروشتی بووه ئه‌گه‌ر لای وه‌لای خۆشویستنی ئافره‌تێك كردبێته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م شت كه ئێمه له سه‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجام، ئه‌وه‌یه كه تێكڕای ژنانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پیر بوون، جا یان ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو بوون، یان بێوه‌ژن.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مه‌یلی شه‌هوانی هه‌بووایه، خۆ ئه‌یتوانی كام كچ گه‌نج و جوان بوایه بیهانیایه، دڵنیاشین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیویستایه هه‌زاران هه‌زار كچ ئاماده‌ی ئه‌وها شوو كردنێك بوون ده‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی پادشا‌و كار به‌ده‌ستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆن و ئێستامان بده‌ین ئه‌بینین كه چۆن نازیان به كچانی جوان كردووه‌و هه‌ر شه‌وه‌و له باخه‌ڵ ئافره‌تێكی جوان ڕاكشاون و ده‌گه‌ڵ خۆیان گلداون.
ده‌جا با بێین و یه‌ك وه‌دوای یه‌ک ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ته‌رازووی ژیریدا لێكده‌ینه‌وه: بزانین ئه‌مه‌ی ئه‌و چی بوو؟
حیكمه‌تی فره‌ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلى الله عليه وسلم
بێگومان خواستنی هه‌ر ئافره‌تێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا خواستوونی، حیكمه‌ت و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو. له‌وانه:
١ خاتوو خه‌دیجه (خوا لێی ڕازی بێت)
خاتوو خه‌دیجه كه یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو، بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن چل ساڵان بوو، پێش شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دوو شووی تری كردبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا r ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵه‌و ئه‌چێت ئه‌یخوازێت، بیست و پێنج ساڵیش ده‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ئه‌ژیه‌ت .. تا خاتوو خه‌دیجه‌ش له ژیاندا مابوو پێغه‌مبه‌ری خوا ڕووی له هیچ ژنی تر نه‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌مه‌نی ئه‌بێته په‌نجا ساڵ كه خاتوو خه‌دیجه وه‌فات ئه‌فه‌رموێ.
كه‌واته: ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی جوامێری پێغه‌مبه‌ر و داوێن پاكی ئه‌و زاته پاكه ڕووه‌و گومانه‌كان ئه‌كاته‌وه، تا پاكی و بێ گه‌ردی ئه‌م سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگه وه دیار كه‌وێت.
كه‌سێك له تافی لاوێتیدا بێت و له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا بێت، ئاخر چۆن بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه‌و دڵی ئه‌چێت كه ئافره‌تێك بخوازێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه پانزه ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره‌و بێوه‌ژنیش بێ و دوو شووی تری له پێش ئه‌میشا كردبێت! به‌ڵام ئه‌و كاره له زاتێكی چاكی داوێن پاكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ری سه‌ر ڕاستمان ئه‌وه‌شێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌یلی به‌لای چاكان بووه‌و یه‌كتاكی خوای له هه‌موو شت لا مه‌به‌ستتر بووه.
٢ خاتوو سه‌وده (خوا لێی ڕازی بێت)
ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌وده‌ی خواست، خۆی له بار‌و دۆخێكی زۆر دژوار‌و نا ڕه‌حه‌ت دا بوو، تاكه پشتیوانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه خاتوو خه‌دیجه بوو له ده‌ستدا بوو، دوژمنانی ئیسلام لێی وه ده‌نگ هاتبوون و گه‌مه‌و گاڵه‌ی دونیایان وێبوو و بۆ ئازار دانی ئه‌و زاته پاكه خه‌رج ئه‌كرد، بۆیه ئه‌و ساڵه به ساڵی ماته‌می ناوی ده‌ر كردبوو، ئاخر ئه‌گه‌ر دوژمنان ده‌ستیان نه‌ئه‌چووه ئازاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا له‌به‌ر خاتوو خه‌دیجه‌و ئه‌بو تاَڵبی مامی بوو، ده‌ی ئیستا كێ ماوه كه وه‌ك ئه‌بو تاڵیب به‌رگری لێبكات و وه‌ك خاتوو خه‌دیجه‌ش دڵنه‌وایی بكات؟! به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌م جووته پشتیوانه‌ی ماڵیان لێ چۆڵ كردووه‌و كه‌س نییه لای وه‌لا كاته‌وه، له مسه‌ریشه‌وه، دوژمنان زۆر بێ به‌زه‌ییانه به هه‌موو جۆر نێزه كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه به‌ڕێزه‌ی ئیسلام و بێ ڕێزی زۆری پێ ئه‌كه‌ن. بۆیه زۆر پێویستی به ئافره‌تێك هه‌یه كه لانی كه‌م دڵنه‌وایی داتهوهو پشتیوانی له كاره‌كه‌ی بكات، ئه‌وه بوو خاتوو سه‌وده ئه‌خوازێ له كاتێكدا كه سه‌وده په‌نجا ساڵه ته‌مه‌نیه‌تی!
ئه‌مه‌ش هه‌ر له خۆیدا هه‌مانه‌ی پڕ له فووی دوژمنانی ئیسلام كه پێیان وایه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی ئاره‌زوو بازو حه‌ز خواز بووه به نه‌شته‌ری داد‌و دادگه‌ری ئه‌م كه‌ڵه پیاوه فش ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌و ورگانه‌ی كه فوویان تێ چووه زۆر تاڵ به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه‌و به درۆ ئه‌خرێنه‌وه.
بێگومان خاتوو سه‌وده‌ش خوا لێی ڕازی بێت، پێش ئه‌وه‌ی كه شوو به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بكات، خێزانی سه‌كرانی كوڕی عه‌مر بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان به‌شداری دووه‌م كۆچكردن بوون بۆ حه‌به‌شه. له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له حه‌به‌شه مێرده‌كه‌ی ئه‌مرێت، خۆشی بێ كه‌س و قه‌له‌نده‌ر ئه‌مێنێته‌وه، نه‌یشی ئه‌توانی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی ، چون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕابوایه‌وه هه‌ڵبه‌ت له لایه‌ن گه‌له سته‌مكاره‌كه‌یه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بێ تام ئه‌بووه‌وه، كه‌سیش نه‌بوو كه چاوه‌دێری بكات و بیحهوێنێتهوه، بۆیه ئه‌بینین كه گه‌وره‌ی به‌زه‌ییداران، پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م ڕچه ئه‌شكێنێ و ئه‌م په‌رده‌ی بێ ده‌نگیه ئه‌درێنێ و به حاڵی ئه‌حواڵی دا تێمان ئه‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه ئیسلامه هاتووه ئه‌یه‌وێ خۆی بكاته خاوه‌ن هه‌موو بێ خاوه‌نێ و كه‌سی هه‌موو بێ كه‌سێ، بۆیه هه‌ڵده‌سێ ماره‌ی ئه‌كاته‌وه.
٣ خاتوو عائیشه (خوا لێی ڕازی بێت)
یه‌كه‌م ئافره‌ت كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به كچێنی ماره‌ی كردبێت، خاتوو عائیشه بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر له هاوردنی زه‌ینه‌ب حیكمه‌تی ئه‌وه‌ی بووبێت كه سیسته‌می ته‌به‌ننی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه دوایی باسی ده‌كه‌ین، ئه‌وا له هاوردنی عائیشه حیكمه‌تی له‌و گرنكتری هه‌بوو. دیاره ئه‌و كاته‌ی كه‌وا عائیشه‌ی هێنا، ته‌مه‌نی عائیشه نۆ ساڵان بوو، چلوهه‌شت ساڵیش له دوای وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ژیانی برده سه‌ر!، كه ڕه‌نگه نهێنیی هێنانی عائیشه‌ش هه‌ر ئه‌وه بووبێت تاكوو له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌وری پێگه‌یه‌نه‌ر و تێگه‌یه‌نه‌ری ئوممه‌ت ببینێت. هه‌موو ئه‌و زانسته نهێنییانه‌ی كه لای خه‌ڵكی قاتی بوو، ئه‌وا لای عائیشه (وه‌خت)ی بوو؛ واته هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی كه لای یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌گمه‌ن بوو، ئه‌وا لای عائیشه چنگ ئه‌كه‌وتن به‌تایبه‌ت له كاروباری ئافره‌تانه‌وه. چلوهه‌شت دانه ساڵ ئه‌م دایكه به‌ڕێزه‌مان میراتی پێغه‌مبه‌ری به یارانی ئه‌به‌خشییه‌وه. هه‌تا ئه‌بینین ئه‌و كاره زێڕینه‌ی كه ئه‌وساكه عائیشه پێی هه‌ڵئه‌سا، كاریگه‌ریی ئێستایشی له‌سه‌ر حاڵی مسوڵمانان ماوه‌ته‌وه. بۆیه كاتێ كه له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌چیته ڕه‌وزه، ئه‌وا ئه‌ستونده‌یه‌ك ئه‌بینیت كه ناسراوه به (ئه‌ستونده‌ی عائیشه)، كه له كاتی خۆیدا دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، یارانی پێغه‌مبه‌ر -خوا له هه‌موویان ڕازی بێت-، كۆڕیان له ده‌وری عائیشه ئه‌گرت و پرسیاریان لێ ئه‌كرد و ئه‌ویش فه‌توای بۆ ئه‌دان.
بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه له كاتی خۆی له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر ئه‌بووبه‌كر -خوای لێی ڕازی بێت-، كه باوكێتی یان یارانی تری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان -خوا له هه‌موویان ڕازی بێت-، ئیشكالێكیان بۆ دروست بوایه ئه‌وا ئه‌هاتن و پرسیاریان له عائیشه ئه‌كرد و وه‌ڵامه‌كه‌یان لای ئه‌و چنگ ئه‌كه‌وت. هه‌تا زۆرێك له زانایانی ئه‌م دوایییه ئه‌ڵێن: چاره‌کی حوکمه شه‌رعییه‌كان له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له عائیشه وه‌رده‌گیرێت. ئه‌مه و چلوهه‌شت دانه ساڵ به‌رده‌وامی به كاری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌دا. دیاره له سه‌ره‌تادا عائیشه له‌و حوجره‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوای تێدا ناشتراوه، فه‌توای بۆ مسوڵمانان ئه‌دا. به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب وه‌فات ده‌فه‌رموێ و له حوجره و له‌ته‌ك گۆڕی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌نێژرێت، عائیشه شوێنه‌كه‌ی خۆی ئه‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێستا پێی ده‌ڵێن ئه‌ستونده‌ی عائیشه و ده‌وێدا درێژه به بانگه‌وازی ئیسلامی ئه‌دات.
ئه‌بینین هێندێ له یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به هه‌ڵه‌كانی خۆیان ئه‌هاتنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه پرسیاریان له خاتوو عائیشه ئه‌كرد. بۆیه ئه‌بینین یه‌كێكی وه‌ك ئیمامی (السيوطي) -ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت- كتیبَێكی نووسی و له‌وێدا ئاماژه ئه‌دات كه چۆن عائیشه هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵێ له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ی ڕاست كردۆته‌وه. یه‌ك له‌و نووسراوانه‌ی كه نووسیویه‌تی به ناونیشانی عين الإصابة فيما استدركته عائیشة على الصحابةیه. ده‌وێدا نموونه‌یه‌ك ئه‌هێنێته‌وه، كه‌وا گه‌وره‌مان ئه‌بووهوره‌یره -خوا لێی ڕازی بێت- ڕۆژێ فه‌توایه‌ك ئه‌دا و ئه‌ڵێت: دروست نییه ئه‌گه‌ر له‌شت پیس بێت به‌ڕۆژوو بیت! كه‌چی خاتوو عائیشه و ئوم سه‌له‌مه ئه‌چنه لای و پێی ئه‌ڵێن: نه‌خێر دروسته، چون پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هێندێ جاران له دوای پارشێو غوسلی له‌خۆ ده‌رئه‌كرد.
هه‌روه‌ها له ئه‌بوومووسای ئه‌شعه‌ری (خوا لێی ڕِازی بێَت) ده‌گێڕنه‌وه، ده‌فه‌رموێ: (هه‌ر ئیشکالێکمان له شتێکدا بۆ دروست بوایه، ئه‌وا په‌نامان بۆ عائیشه ئه‌برد و پرسیارم له‌و ئه‌کرد و وه‌ڵامه‌که‌یمان چنگ ئه‌که‌وت.) جامع الترمذي.
یان ئیمامی زوهری تابعی (خوا لێی ڕِازی بێَت) ده‌ڵێت: عائیشه زاناترین كه‌س بوو له یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، گه‌وره‌ترین شاره‌زا له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌هاتن و پرسیاریان له عائیشه ئه‌كرد. طبقات ابن سعد ج ٢، قسم ٢ ص ٢٦ .
هه‌روه‌ها عوروه‌ی کوڕی زوبه‌یر (خوا لێی ڕِازی بێَت) ئه‌ڵێت: كه‌سم نه‌دیتووه كه شاره‌زاتر بێت له قورئان و له فه‌رزه‌كان و له حه‌لال و له فیقه و له شیعر و له پزیشكی و له باسی عه‌ره‌ب و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌ك زیاتر له عائشه. سير الصحابيات للشيخ عبد السلام الندوي ص ٤٣ .
ئاشكراشه كه‌وا عائیشه (٢٢١٠ ) فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، كه (١٧٨) فه‌رمووده بوخاری و موسلیم له‌و گێڕاویانه‌ته‌وه، واته: بوخاری (٥٨) و موسلیم (٦٨) فه‌رمووده‌یان لێی گێڕاوه‌ته‌وه.
كه‌وا بوو ئه‌م زانسته به‌رفراوانه‌ی كه عائیشه هه‌یبوو، له كێ كه‌سی تر ئاوا له كار‌و باری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌هره‌مه‌نترو شاره‌زاتر ئه‌بوو كه ته‌مه‌نی وه‌ك ته‌مه‌نی عائشه نه‌بووایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا بیخوازێت؟
كه‌وابوو حیكمه‌تێكی زۆر گه‌وره هه‌بوو له‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كچێكی وه‌ك عائیشه‌ی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان بخوازێت، چونكه گوتمان ئامانج له ئیسلامه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دینه له مسوڵمانان بگه‌یه‌نیت، بۆیه زۆر پێویستبوو كه كه‌سێك باش شاره‌زا بێت له كار‌و باری ئافره‌ت و كون و قوژبنه نهێنیه‌كانی ژن و مێردایه‌تی به‌و خه‌ڵكه ڕابگه‌ینێت كه مێشكی ساف بێ و بتوانێ هه‌موو شته‌كان جوان زه‌بت بكات و به‌چاكی ڕایانبگه‌ینێت، ئه‌وه‌تاش ئه‌بینین كه چل و هه‌شت دانه ساڵ دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دایكمان خاتوو عائیشه ئه‌م دیوه نهێنیانه به‌خه‌ڵكی ئه‌ناسێنێ.
,
٤ خاتوو حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوا لێی ڕازی بێت)
خاتوو حه‌فسه بێوه‌ژن بوو و له پێشدا خێزانی (خنيس بن حذافة) بوو كه له شه‌ڕی به‌دردا شه‌هید بوو، ئه‌مه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ وه‌فاتكردنی خاتوو (رقية) ی خێزانی عوسمان و كچی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (خوا ليَي رِازي بيَت)، هه‌روه‌ك له عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (رضي الله عنهما) گێڕاوه‌ته‌وه و له سه‌حیحی بوخاریشدا هاتووه كه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب كچه‌كه‌ی پێشكه‌ش به عوسمان ئه‌كات، عوسمانیش ده‌فه‌رموێ: باشه سه‌رنج ئه‌ده‌م، چه‌ند شه‌وێكی پێ ئه‌چێ و دێت و ده‌ڵێت: من وای به چاك ئه‌زانم كه جارێ ژن نه‌هێنمه‌وه، ئه‌وجاره دێت و به ئه‌بو به‌كر ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت حه‌فسه‌ت لێ ماره ئه‌كه‌م، ئه‌ویش بێ ده‌نگ ئه‌بێت و چه‌ند شه‌وێكی پێده‌چێت و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ خۆی داوای ئه‌كات، پاشان ئه‌بو به‌كر ئه‌چێته‌وه لای عومه‌ر و پێی ده‌فه‌رموێت تۆ داوای شتێكی ئاوات لێ‌كرد بووم، كه‌چی من وه‌ڵامم نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مزانی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) مه‌به‌ستی بوو كه داوای ده‌ستی حه‌فسه‌ت لێبكات، بۆیه نهێنیه‌ك بوو كه نه‌مده‌ویست ئاشكرای بكه‌م!.
بۆیه ئه‌بینین كه هاوردنی عائشه‌و حه‌فسه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێزی دروست كرد له نێوان خۆی و ئه‌بو به‌كرو عومه‌ردا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو حیكمه‌تی خواستنی حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا له هه‌مووان ڕازی بێت.
٥ خاتوو زه‌ینه‌بی كچی خوزه‌یمه (خوا لێی ڕازی بێت)
ئه‌ویش بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن شه‌شت ساڵان ئه‌بێت، ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌یخوازێت، پێش ئه‌وه خاتوو زه‌ینه‌ب خێزانی (عبيدة بن الحارث) خوا لێی ڕازی بێت، ئه‌بێت و له شه‌ڕی به‌دردا شه‌هید ئه‌بێت، ئه‌و ئافره‌ته یه‌كێك بوو له‌و ئافره‌ته خۆ به‌ختانه‌ی ئیسلام كه له پێناو خوا دا كاری ئه‌كرد، ئه‌و كاته‌ی كه مێرده‌كه‌ی شه‌هید ئه‌بێت، ئه‌و له مه‌یدانی جیهاد خه‌ریكی تیمار كردنی برینداران ئه‌بێت، زۆر سه‌برو ئارامگر ئه‌بێت له سه‌ر شه‌هید بوونی مێرده‌كه‌ی، كه مێرده‌كه‌ی شه‌هید ئه‌بێت كه‌سێ نییه كه چاوه‌دێری بكات، كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی ئه‌و ئه‌بینێت و ئێستاش مێرده‌كه‌ی شه‌هید بووه‌و كه‌س نییه كه داڵده‌ی دات و چاوه‌دێری بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) كه ته‌مه‌نی پیرۆزی په‌نجاو پێنج ساڵه‌و ئه‌چێت ده‌یخوازێت، كه‌چی پاش دوو ساڵ شووكردنی به پێغه‌مبه‌ر r وه‌فات ئه‌فه‌رموێ، خوا لێی ڕازی بێت.
٦ خاتوو ئوم سه‌له‌مه‌ی هیندی مه‌خزومی (خوا لێی ڕازی بێت)
كه پێشی خێزانی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولئه‌سه‌د بوو، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه زوو باوه‌ڕی به ئیسلام هێنا، خۆی و مێرده‌كه‌ی له ترسی زه‌برو زه‌نگی بێ باوه‌ڕان ڕا ئه‌كه‌ن و ڕوو ئه‌كه‌نه حه‌به‌شه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مه‌دینه، مێرده‌كه‌ی له غه‌زای ئوحود شه‌هید ئه‌بێت و خاتوو ئوم سه‌له‌مه‌ی په‌نجاو پێنج ساڵی چوار یه‌تیم له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت، كه دوویان كوڕ‌و دوویان كچ ئه‌بن، خاتوو ئوم سه‌له‌مه بێ كه‌س و بێ سێبه‌رو په‌نا ئه‌مێنێته‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) بار‌و دۆخی ئه‌و ئافره‌ته له خۆ بورده‌یه به ئه‌ندازه ئه‌گرێ، بۆیه ئه‌چێت و داوی لێ ئه‌كات كه ئه‌گه‌ر ڕازی بێت، ئه‌یخوازێت!
ئه‌ویش سه‌ره‌تا ئه‌یگوت من پیرو به ساڵدا چوو وم، یه‌تیمم هه‌یه‌و پڕكێشیشم وه سه‌ر مێردم! ئه‌گه‌ر چی ئێستا شه‌هیدیی فه‌رمووه! پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) وه‌ڵامی دایه‌وه‌و فه‌رمووی من باكم به ته‌مه‌نه‌وه نییه، یهتیمهكانیش وه خۆ ئه‌گرم و له خواش ده‌خوازم كه ئه‌و پڕكێشیهت نه‌مێنێ، خوای په‌روه‌ردگار دوعاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌ر ئه‌گرێت و ئه‌ویش ڕازی ئه‌بێ به شوو كردن به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم).
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو به سێبه‌رو سایه‌ی ئه‌و ئافره‌ته خواناسه‌ی ئیسلام و منداڵه‌كانیشی زۆر جوان و به په‌روه‌رده‌یه‌كی خوا ناسی بۆ په‌روه‌رده كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر كه‌سایه‌تی ئه‌و دایكه وه‌فاداره‌ی مسوڵمانان به ئه‌ندازه ئه‌گرت و خۆشی ئه‌ویست.
شایه‌نی باسه ئوم سه‌له‌مه خوا لێی ڕازی بێت، یه‌ك بوو له‌وانه‌ی كه هه‌ڵه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ی ڕاست كردبووه‌وه، وه هه‌ر ئه‌ویش بوو كه له‌گه‌ڵ عائشه به یه‌كه‌وه فه‌توایان دا كه دروسته بۆ كه‌سێك كه له‌شی پیس بێ و به ڕۆژووش بێت.
٧ خاتوو زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش (خوا لێی ڕازی بێت)
زه‌ینه‌ب كچه مامی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بوو و خوشكی عه‌بدوڵڵای كوڕی جه‌حشی پاڵه‌وان و شه‌هیدی جه‌نگی ئوحود بوو، (خوا ليێيان رِازي بيَت) .
دوای ئه‌وه‌ی كه عه‌بدوڵڵای مێردی شه‌هید ئه‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ی به كوڕ كرا‌و (التبني) ماره ئه‌كاته‌وه، زه‌ینه‌ب چونكه یه‌كێ بوو له‌و خانه‌واده ناسراوانه‌ی كه له مه‌دینه ناو بانگیان بوو، زه‌یدیش به‌نده‌یه‌كی بێ كه‌سی به كوڕ كراوێكی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)!، بۆیه به‌رده‌وام زه‌ینه‌ب خۆی به‌سه‌ر زه‌ید هه‌ڵئه‌دا و لافی وه‌سه‌ر لێ ئه‌دا، بۆیه تا ده‌هات نێوانیان به‌ره‌و گرژی و لێكترازان ملی ئه‌نا! هه‌تا له هێندێ گێڕانه‌وه دا هاتووه كه‌وا قسه‌ی زۆر ڕه‌قی ڕووه‌و زه‌ید بوو! زه‌یدیش دێته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و سكاڵای حاڵی خۆی له لادا ئه‌كردو نیازی ته‌ڵاق و لێك جیا بوونه‌وه لا ئه‌دركاند، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌كرد كه ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرێت و نیازی جیا بوونه‌وه‌ی لێی ن?
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان ( د،خ ) بیت هیچ کاریکی به‌بێ حیکمه‌ت نه‌کردوه، به‌لکو هه‌مووی به سرووش بۆ هاتووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره...
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس براكةم بةلي ووتةكةت راستة
له‌سه‌ر هێڵ نییه