.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خواردنی گوێز له لایه‌ن ئافره‌تی دووگیانه‌وه ره‌بۆ بۆ كۆرپه‌كه‌ی دروست ده‌كات
KTV .. به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه چه‌ند لێكۆله‌ره‌وه‌یه‌كی هۆله‌ندی ئه‌نجامیان داوه ڕایانگه‌یاندووه كه خواردنی گوێزو به‌رووبوومه‌كانی گوێز ، ڕۆژانه له‌لایه‌ن ئافره‌تی دوو گیانه‌وه ، كۆرپه‌ی ناو سكی دووچاری نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌كات.
له‌مباره‌وه ساسكیا فیلرز شاره‌زا له زانتی نه‌خۆشییه‌كان له زانكۆی ئۆترخت له هۆله‌ندا و سه‌رۆكی شاندی لێكۆڵینه‌وه‌كه روونیكرده‌وه به‌رووبوومه ده‌ریاییه‌كان كه زۆر ماده‌ی هه‌ستیارییان تێدایه ، له‌وانه‌یه مرۆڤ دووچاری زیاد بوونی هه‌سته‌وه‌ری بكات .
فیلرز ئاماژه‌یدا كه تیمی هۆله‌ندی یه‌كه‌م تیمه كه كاریگه‌ری به‌هێزی خواردنی گوێزو فستقی له‌سه‌ر توشبوون به نه‌خۆشی ره‌بۆ ئاشكراكرد ، به‌ڵام كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به یه‌كجاره‌كی ئاماژه بده‌ین كه نابێت ئافره‌تی دووگیان خۆی له خواردنی ئه‌م به‌رووبوومانه دوور بخاته‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به به‌شی هه‌سته‌وه‌ری و به‌رگری نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی سانت جۆن بڵاویكرده‌وه كه ڕێژه‌ی كه‌می خواردنی به‌رووبوومه‌كانی گوێزو فستق كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت له سه‌ر كۆرپه به‌ڵام زۆر خواردنی ئه‌گه‌ری رێژه‌ی 50%ی تووشبوون به نه‌خۆشی ره‌بۆ له كۆرپه‌دا هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێژه‌ی 30%ی منداڵان دووچاری نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌س و ره‌بۆ ده‌بنه‌وه له هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان .

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه